|
هاووڵاتیانی سوریا
له‌چوارچێوه‌ی یاسای ره‌گه‌زنامه‌دا
(ژنان وه‌ك نموونه)
پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن
28-5-2011
زۆر ده‌مێك بوو ده‌مویست باری سه‌رنجی خۆم یان چه‌ند وته‌یه‌ك له‌سه‌ر
بارودۆخی سوریا بنووسم یان هه‌رنه‌بێت شرۆڤه‌یه‌كی یاسایی بۆ یه‌كێك
له‌یاساكانی ئه‌و وڵاته بكه‌م به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی
ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی رووی كرده سوریا و زنجیره‌ك خۆپیشاندانی
یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه
كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی رقی په‌نگخواردووی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه
دژ به‌سیستمی حكومڕانی و پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌چه‌ندین ساڵه دژ
به‌هاوڵاتیان په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
ئه‌وه‌بوو له‌م رۆژانه‌ی پێشوودا چه‌ند شتێكم له‌ئه‌نته‌رنێت خوێنده‌وه
له‌سه‌ر یه‌كێك له‌یاسا گرنگه‌كانی سوریا ئه‌ویش یاسای ره‌گه‌زنامه‌یه
كه‌ناحه‌قیه‌كی زۆری تێدا كراوه به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
یاسای ره‌گه‌زنامه به‌یه‌كێك له‌یاسا زیندووه‌كانی هه‌ر وڵاتێك داده‌نرێت
كه له‌رێگه‌یه‌وه ئه‌وه دیاری ده‌كرێ كه‌ئه‌و كه‌سه هاوڵاتی چ
وڵاتێكه، به‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ئه‌و كه‌سه ده‌بێته هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی
ئه‌و وڵاته، ماف و ئه‌ركی كه‌سه‌كه به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی چییه، ئه‌و
كه‌سه‌ی كه‌هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكه چ یاسایه‌كی له‌سه‌ر
جێبه‌جێده‌كرێ ......تد.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ چه‌ند پرسێكی گرنگ بوروژێنم، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایا یاسای
ره‌گه‌زنامه‌ی سوریا ماف به‌كێ ده‌دات ببێته هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوریا؟
ئایا كاتێك منداڵێك له‌دایك ده‌بێ ئه‌گه‌ر دایكی یان باوكی سوری نه‌بوو
چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه چی ده‌بێ؟
سوریا یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌حزبی به‌عس تیایدا
ده‌سه‌ڵاتداره. ئه‌و وڵاته به‌وه ناسراوه كه‌یاساكانی تووشی چه‌ق
به‌ستن بوون. له‌م وڵاته‌دا زۆربه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراوه و ژنانیش
وه‌ك توێژێكی گرنگی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و هه‌روه‌ك ژنانی زۆربه‌ی
ده‌وڵه‌تانی تری عه‌ره‌بی له‌گه‌لێك له‌مافه‌كانیان بێبه‌شن. رێكخراوه‌كانی
ژنان له‌و وڵاته‌دا ده‌مێك ساڵه تێده‌كۆشن له‌پێناو هێنانه‌دی مافه‌كانیان
كه‌جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر داوه، یه‌كێك له‌و مافانه‌ش بریتییه له‌مافی
به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه (الجنسیة).
یاسای ره‌گه‌زنامه له‌سوریا به‌شێوه‌یه‌كه كه(هه‌ر منداڵێك ئه‌گه‌ر دایك
و باوكی سوری بێت یان له‌باوكێكی سوری بێت ئه‌بێته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها دایكی سوری بێت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ی نییه ببێته
خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی سوری)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌ژنان
به‌ره‌گه‌زی پله دوو سه‌یر ده‌كرێن و مافی یه‌كسانیان نییه له‌گه‌ڵ
پیاواندا.
رێكخراوه‌كانی ژنان له‌سوریا چه‌ند ساڵێكه داوای هه‌مواركردنی ئه‌و ده‌قه
یاساییانه ده‌كه‌ن و له‌م باره‌یه‌شه‌وه رێكخراوی ژنانی سوریا (رابطة
النساء السوریات) داوای هه‌مواركردنی یاسای ره‌گه‌زنامه ده‌كه‌ن، له‌و
پێناوه‌شدا داوایان به‌رزكردۆته‌وه بۆ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی
په‌رله‌مان (مجلس الشعب) و داوایان كردووه كه ئه‌و بڕگه‌یه هه‌موار بكرێ
به(هه‌ر منداڵێك كه له‌دایك ده‌بێ له‌ناوخۆی سوریا یان له‌ده‌ره‌وه
له‌باوكێكی سوری یان دایكێكی سوری مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه‌ره‌گه‌زنامه‌ی
سوری وه‌رگرێ)، چونكه ئه‌مه یه‌كسانی له‌نێوان مافه‌كانی ژنان و پیاواندا
فه‌راهه‌م ده‌كات.
له‌هه‌مانكاتدا (35) ئه‌ندام په‌رله‌مان پێشنیاری هه‌مواركردنی ئه‌و
یاسایه‌یان كردووه، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی (ره‌سمی)
وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.*
ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هێشتا بیری دیموكراسی و
یه‌كسانیخوازی له‌و وڵاته‌دا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه‌و هێشتا بیری سیاسی له‌و
وڵاته‌دا قبوڵی یه‌كسانی ژن و پیاو ناكات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش تاكو ئێستا جیاكاری له‌سه‌ر ئاستی بۆچوون و
ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌تاكو مافی
به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه، واته ئه‌وه‌ی سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت ره‌گه‌زنامه‌ی پێ‌نادرێت و له‌و مافه مه‌ده‌نی و
سیاسیه بێبه‌ش كراوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای دروستبوونی
ناره‌زایه‌تیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان حكومه‌تی سوری بڕیاریدا به‌پێدانی
ره‌گه‌زنامه‌ی سوری به‌كورده‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆیه هیوادارین
كه‌چاوخشاندنه‌وه بكرێ به‌سه‌رجه‌م یاساكانی تر‌و سه‌رجه‌م مافه‌كانی تر
فه‌راهه‌م بكرێ بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی
كه‌بڕیاری لێدراوه له‌جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ساڵی (1948) و
هه‌ردوو رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان و ئابووری
و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی ساڵی (1966) كه‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه.
* الحوار المتمدن- السفیر، 17/5/2006. |