|
سه‌لماندنی هاوسه‌رێتی
پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن 9-5-2011
گرێبه‌ندی
هاوسه‌رێتی عورفی/
دروسته پشت ببه‌سترێ به‌وه‌ره‌قه‌ی عورفی گرێبه‌ندی هاوسه‌رێتی كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی داداگا كراوه له‌لایه‌ن ژن و پیاوه‌كه‌وه بۆ سه‌لماندنی
هاوسه‌رێتییه‌كه، خۆ ئه‌گه‌ر داوا له‌سه‌ر كرا‌و نكۆڵی كرد ئه‌وسا
به‌گوێره‌ی توانای لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی تاوانی (جنائی). له‌كاتی پێشكه‌شكردنی
وه‌ره‌قه عورفیه‌كه بۆ سه‌لماندنی ژن و مێردایه‌تییه‌كه پێویسته
له‌سه‌ر دادگا پێویسته گوێبگری بۆشایه‌تی دووشایه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌و بۆ
زانا دینیه‌كه كه‌ئیمزای گرێبه‌سته‌كه‌یان كردووه.
له‌وكاته‌ی كه‌داواكار نه‌یتوانی به‌به‌ڵگه بیسه‌لمێنی ئیتر مافی
سوێندخواردن ئه‌به‌خشری به‌دواله‌سه‌ركراو خۆ ئه‌گه‌ر سوێندنی خوارد ئه‌وا
داوای داواكار ره‌ت ئه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نكۆڵی كرد و سوێندی
نه‌خوارد ئه‌وا دادوه‌ر حوكم ده‌دات به‌راست و دروستی هاوسه‌رێتییه‌كه.
له‌هه‌ندی حاڵه‌تدا داوا له‌سه‌ركراو دانده‌نی به‌هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ
ژنه‌كه‌دا، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه‌ته‌ڵاقی داوه ئه‌وا له‌و
كاته‌دا داواله‌سه‌ركراو ده‌بێت به داواكار (واته سیفه‌تی ئه‌گۆڕی بۆ
داواكار له‌داواكه‌دا) و قورسی و گرانی سه‌لماندنی ته‌ڵاقه‌كه ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆی و ده‌توانی ته‌ڵاقه‌كه بسه‌لمێنی به‌حوكمی دادگا (واته بڕیاری
ته‌ڵاق بهێنی كه‌پێشتر دادگا ده‌ریكردووه) یان به‌شایه‌تی شایه‌ته‌كان یان
به‌وه‌ره‌قه‌ی نوسراوی باوه‌ڕپێكراو ئه‌گه‌ر سوێندی نه‌خوارد، ئه‌مه
ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوو ژنه‌كه حازر بن و له‌ژیاندا بن.
حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی پیاو یان ژن:
ڕ. حاڵه‌تی ونبوون (مفقود):
ئه‌گه‌ر ژنه‌كه یان پیاوه‌كه ئاماده نه‌بێت واته (ونبوون یان دیل
بوون...تد) ئه‌و كاته داوا له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه به‌رزده‌كرێته‌وه
كه‌كراوه به به‌رپرسی (قیم) ماڵی پیاوه‌كه یان ژنه‌كه و دروست نییه
داوا له‌سه‌ر باوك و برای نادیاره‌كه به‌رزبكرێته‌وه یان له‌سه‌ر یه‌كێك
له‌نزیكه‌كانی ته‌نیا كاتێك نه‌بی كه‌ئه‌و باوكه یان ئه‌و براو خزمه
نزیكه به‌رپرس بن له‌سه‌ر كه‌سه نادیاره‌كه. له‌وكاته‌دا كه‌سه
به‌رپرسه‌كه به‌ڵگه‌ی به‌رپرسێتی (حجه قیمومه) ده‌رده‌خات بۆ دادوه‌ر
كه له‌دادگای باری كه‌سێتییه‌وه ده‌رده‌چێت یان له‌دادگای به‌رایی.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆكردنه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها قسه‌ی
(قیم) به‌س نییه بۆ سه‌لماندنی هاوسه‌رێتییه‌كه‌و هه‌روه‌ها كه‌سی (قیم)
سوێند نادری ئه‌گه‌ر ژنه‌كه یان پیاوه‌كه نه‌یتوانی هاوسه‌رێتییه‌كه
بسه‌لمێنی.
سه‌باره‌ت به‌كه‌سێكی ونبوو دروسته حوكم ده‌ركردن سه‌باره‌ت
به‌هاوسه‌رێتییه‌كه‌و سه‌لماندنی پشت ببه‌ستی به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
(تجنید)ی تایبه‌ت، به‌ڵگه‌ی (قیمومه) ، گرێبه‌ندی هاوسه‌رێتی عورفی و
به‌ڵگه‌ی كه‌سی.
سه‌باره‌ت به‌شێت و خه‌ڵه‌فاوه‌كان:
ئه‌گه‌ر داواله‌سه‌ركراو (مدعی علیه) ئه‌هلیه‌ی نه‌بوو وه‌ك (شێت) یان
ئه‌هلیه‌ی كامڵ نه‌بوو وه‌ك (معتو) یان تووشی خه‌ڵه‌فاوی پیری بوو بوو
ئه‌وكاته پێویسته جێنشینه‌كه‌ی (قیم) نوێنه‌رایه‌تی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
جێنشینی نه‌بوو ئه‌وا فه‌رمانگه‌ی چاوددێری ناكامه‌كان ده‌بێت به(قه‌یم)ی
یاسایی. ده‌بێت تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه‌هه‌ندێكجار دادگا (قیم)ێكی كاتی
داده‌نێت بۆ ئیش و كاری (منداڵ و ونبوو، دیل).
ب. له‌حاڵه‌تی مردن‌دا:
1. مردنی یه‌كێكیان/
ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان مرد بوو ئه‌وكاته داوای كه‌سه
زیندووه‌كه‌یان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌میراتگره‌كانی (وه‌ره‌سه‌كان) مردووه‌كه
به‌رزده‌كرێته‌وه، وه‌ك باوك یان دایك یان یه‌كێك له‌منداڵه گه‌وره‌كانی،
كه‌واته داوا (سكاڵا) به‌رز ناكرێته‌وه له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌میراتگری
كه‌سه مردووه‌كه نه‌بێت، واته ته‌نها له‌سه‌ر میراتگره‌كانی
به‌رزده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو میراتگره‌كانی كه‌سه مردووه‌كه منداڵ بوون ئه‌و
داوا له‌سه‌ر (وێی)یه‌كانیان یان له‌سه‌ر (قیم)ه‌كانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه
كه‌دادگا دایناوه، كه‌واته له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ده‌بێت
داواله‌سه‌ركراوه‌كه میرتگر بێت و به‌شنامه‌ی شه‌رعی (قسام شرعی) تایبه‌ت
به‌مردنی مردووه‌كه ده‌ربخات.
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له ژن و مێرده‌كه مردو هیچ میراتگرێكی نه‌بوو
ئه‌وكاته داوا یان سكاڵا تۆمار ده‌كرێت له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی ناوخۆیی
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت میراتگری ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌میراتگری نییه.
2. مردنی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه/
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوو ژن و پیاوه‌كه مردوبوون و میراتگره‌كانیان ویستیان
ئه‌م هاوسه‌رێتییه بسه‌لمێنن، ئه‌وا میراتگری یه‌كێك له‌ژن و مێرده
مردووه‌كه داوا له‌سه‌ر میراتگره‌كانی تر به‌رزده‌كه‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر
میراتگره‌كان ناكام بوون (قاێر) واته منداڵ و نوقسان بوون ئه‌و كاته
سه‌رپه‌شتیاره‌كانیان (وێی) داواكه‌یان بۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر
سه‌رپه‌رشتیاری ناكامه میراتگره‌كانی ئه‌وی تر. |