|
ئه‌و سێ خانمه‌ی خه‌ڵاتی
نۆبڵ بۆ ئاشتییان به‌ده‌ستهێنا باشتر بناسه
ئا/ والی شێخ عه‌لی 8-10-2011
دوێنێ هه‌ینی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ رایگه‌یاند كه‌خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ بۆ
ئاشتی سێ ژن پێكه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه كه‌ئه‌وانیش ته‌وه‌كیل كه‌رمان
چالاكوانی یه‌مه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ توكه‌ل كرمان و ئێلین جۆنسن سه‌رۆكی
لیبریاو لیما گبۆوی- ن كه‌ئه‌میش هاووڵاتیه‌كی لیبیرییه‌و ژنانی وڵاته‌كه‌ی
له‌دژی شه‌ڕی ناوخۆ كۆكردوه‌وه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ ژنه خه‌ڵاته‌كه كه‌به‌هاكه‌ی ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار
كرۆنه‌ی سویدی له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن.
تۆربیۆن یاگلاند سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌رویجی نۆبڵ به‌میدیاكانی راگه‌یاند:"
تا ژنان هه‌مان چانسی پیاوان له‌كاركردنه سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵ
به‌ده‌ستنه‌هێنن، ناتوانین دیموكراسی و ئاشتی هه‌میشه‌یی به‌دی بهێنین"
راشیگه‌یاند كه‌ئه‌و سێ ژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵیان
به‌ده‌ستهێناوه به‌هۆی خه‌بات و تێكۆشانیانه‌وه بووه له‌پێناو
سه‌لامه‌تی ژنان و مافه‌كانیان له‌به‌شداریكردنی ته‌واوه‌تی له‌به‌دیهێنانی
ئاشتیدا.
سێرلیف- ی ته‌مه‌ن 72 ساڵان یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژنه كه به‌هه‌ڵبژاردنێكی
ئازاد پۆستی سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌فریقی ده‌باته‌وه، گبۆویش ژنانی ره‌گه‌زو
ئاینه جیاكانی هانداوه‌و رێكخستووه له‌پێناو كۆتاییهاتنی شه‌ڕ
له‌لیبیریاو گره‌نتی به‌شداریكردنی ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
یاگلاند وتیشی: "له‌كاتی به‌هاری عه‌ره‌بیشدا خاتوو ته‌وه‌كیل كه‌رمان
رۆڵێكی سه‌ركردانه‌ی گێڕاوه له‌تێكۆشان له‌پێناو مافه‌كانی ژنان و
دیموكراسی و ئاشتی له‌یه‌مه‌ندا"
به‌مه‌ش كه‌رمان بووه یه‌كه‌م ژنی عه‌ره‌ب كه‌خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی
به‌ده‌ستبهێنێت.
راشیگه‌یاند كه‌لیژنه‌ی نه‌رویژی نۆبڵ هیواداره به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه بۆ
ئه‌و سێ ژنه چالاكوانه ببێته هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ كۆتاییپێهێنانی
سه‌ركوتكردنی ژنان كه‌تائێستاش له‌چه‌ندین وڵات‌دا هه‌یه.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا جه‌یمیس كوڕی سێرلیف له‌په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنیدا له‌مۆنرۆڤیاوه به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: "زۆر
خۆشحاڵم، ئه‌وه هه‌واڵێكی ئه‌وپه‌ڕی گرنگه‌و پێویسته ئاهه‌نگ بگێڕین"
ته‌وه‌كیل كه‌رمان له 7-2-1979 له‌پارێزگای ته‌عز له‌یه‌مه‌ن
له‌دایكبووه، سه‌رۆكی رێكخراوی ژنه‌ڕۆژنامه‌نووسانی بێكۆتوبه‌نده‌و
پێشتریش ئه‌دیب و شاعیر بووه‌و یه‌كێكه له‌دیارترین داكۆكیارانی ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ریی و مافه‌كانی ژنان له‌یه‌مه‌ن و كچی عه‌بدولسه‌لام خالید
كه‌رمانه كه سه‌كرده‌یه‌كی سه‌ربه ئیخوان موسلمینه.
ته‌وه‌كیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شوری حزبی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌نی بۆ
ریفۆرمه كه ره‌وتێكی سه‌ر به‌ئیخوانه له‌یه‌مه‌ن.
له‌ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری بازرگانی به‌ده‌ستهێناوه،
دواتریش ماجستێری له‌زانسته سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك
دیبلۆمی گشتی له‌زانكۆی سه‌نعاو دیبلۆمێكی تری له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری
له‌ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی ئه‌م ژنه‌ی له‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ریزی ژنه
شۆڕشگێڕه‌كانی مێژوودا داناوه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش خه‌ڵاتی ئازایه‌تی
پێداوه.
ئه‌م ژنه گه‌نجه به‌درێژایی ژیانی چه‌ندین جار خه‌ڵاتكراوه‌و رێزی
لێنراوه، خاوه‌نی سه‌دان وتاری رۆژنامه‌وانییه له‌چه‌ندین رۆژنامه‌ی
یه‌مه‌نی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌گرنگترینیان نوسینه‌كانی ساڵی
2006 و 2007 ه كه تێیدا داوای روخانی رژێمه‌كه‌ی ساڵحی كردووه‌و داوای
له‌خودی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كردووه واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
كه‌رمان چه‌ندین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ
ده‌رهێناوه‌و له‌وانه فیلمه‌كانی (دعوه للحیاه) سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی
خۆكوشتن له‌یه‌مه‌ن و (المشاركه السیاسیه) و (ته‌ریب الڕگفال).
هه‌روه‌ك به‌درێژایی ژیانی توشی چه‌ندین كۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژ
بووه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌ك هه‌ر چۆكی دانه‌داوه به‌ڵكو زیاتر به‌هێزی
كردووه.
له‌كاتی شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بدا له 23-1 ی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌تۆمه‌تی گردبوونه‌وه‌و رێپێوانی بێ مۆڵه‌ت و
نانه‌وه‌ی پشێوی و كێشه‌خستنه به‌رده‌م ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستگیركرا
به‌ڵام رۆژی دواتر پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی به‌دوای
خۆیدا هێنا، هێزه ئه‌منییه‌كان ناچاربوون ئازادی بكه‌ن.
كه‌رمان ده‌شڵێت له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی وڵاته‌وه
به‌براكه‌یدا كه‌شاعیره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌و داوای لێكردووه
بیخاته ژێر نیشته‌جێكردنی ناچارییه‌وه (الاقامه الجبریه).
له‌ڕووی ژیانی تایبه‌تیشییه‌وه كه‌رمان ژیانی هاوسه‌رگیریی پێكه‌وه
ناوه‌و خاوه‌نی 4 منداڵه.
ئه‌م ژنه به‌هۆی لێهاتوویی و چالاكییه‌كانییه‌وه چه‌ندین نازناوی
لێنراوه له‌وانه دایكی شۆڕشی یه‌مه‌ن و به‌ڵقیسی دووه‌م.
ئێلین جۆنسۆن سیرلیف
له 29-10-1938 له‌شاری مۆنرۆڤیا- ی پایته‌ختی لیبیریا له‌دایكبووه،
له‌سه‌رده‌می حوكمی ویلیا‌م تۆڵبێرتدا وه‌زیری دارایی بووه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1997 دا بۆ سه‌رۆكی وڵات خۆی كاندید كرد به‌ڵام
به‌جیاوزییه‌كی كه‌م، ركه‌به‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005 دا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و له
16 ی 1 ی 2006 ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ده‌ستبه‌كاره.
ئه‌م ژنه كه نازناوی ژنه ئاسنینه‌كه‌ی پێدراوه جگه له‌چالاكێكی بواری
ژنان ئابوریناس و بازرگانیشه.
له‌ڕووی ژیانی تایبه‌تیشه‌وه سێرلیف له‌ساڵی 1956 دا له‌گه‌ڵ پیاوێك
به‌ناوی جه‌یمس سێرلف چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه به‌ڵام دواتر
جیابوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیبیریا دایكی چوار كوڕه‌و خاوه‌نی 8 كوڕه‌ه‌زاری هه‌یه.
به‌درێژایی ژیانی ئه‌م كه‌ڵه خانمه به‌هۆی لێهاتوویی و
چالاكییه‌كانییه‌وه چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌گرتووه.
سێرلیف رۆژی سێشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی خولێكی دیكه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌شادری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات و چاودێران
پێیان وایه به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی گرنگترین هۆكاره بۆ
بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
لیما گبۆوی
له‌ساڵی 1972 له‌دایكبووه، به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی ئاشتییه كه‌كاری بۆ
دانانی سنورێك بۆ دووه‌م شه‌ڕی ناوخۆی لیبریا كردووه.
له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌بواری
ئادابدا به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌درێژایی ژیانی به‌هۆی لێهاتوویی و كاركردنی
له‌پێناو مافه‌كانی ژناندا چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی جیای پێدراوه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین به‌درێژایی مێژووی خه‌ڵاتی نۆبڵ تائێستا 43 ژن ئه‌و
خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێناوه، له‌و ژماره‌یه 15 یان خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ
ئاشتییان به‌ده‌ستهێناوه.
|