|
ئۆباما شاكیرای كرده
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی
والی شێخ عه‌لی 9-10-2011
رۆژی پێنجشه‌ممه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا به‌بڕیارێك كچه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز كۆڵۆمبی
شاكیرای كرده ئه‌ندامی لیژنه‌ی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی تایبه‌ت
به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
كاری ئه‌و لیژنه‌یه پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری پهرورهردهییه سه‌باره‌ت
به‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتینین.
شاكیرا له‌كۆڵۆمبیا له‌باوكێكی لوبنانی له‌دایكبووه‌و خاوه‌نی دوو خه‌ڵاتی
گرامی- یه كه به‌نرخترین خه‌ڵاتی تایبه‌ت بهموزیكه لهئهمریكاو
به‌گۆرانی واكا واكا كه گۆرانی ره‌سمی مۆندیالی 2010 یه ناسراوه.
هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه ناحكومییهكانییهوه چه‌ندین كاری خێرخوازیی
ئه‌نجامداوه‌و تائێستاش له‌كاره مرۆڤایه‌تییه‌كانی به‌رده‌وامه. |