|
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق باشتر بناسه
ئا: والی شێخ عه‌لی 6-4-2011
ناوی ته‌واوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نوری كامل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن-ه‌و له
20/6/1950 له‌قه‌زای توێریج- ی سه‌ر به‌پارێزگای بابل له‌ناوه‌ڕاستی عیراق
له‌دایك بووه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قه‌بیله‌ی عه‌ره‌بی
به‌نی مالك هه‌ر بۆیه نازناوی مالكی هه‌ڵگرتووه.
مالكی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕه‌و محه‌مه‌د حه‌سه‌ن أبو المحاسن- ی
باپیری یه‌كێك بووه له‌شۆڕشگێڕه عیراقییه‌كان و له‌ساڵی 1925 دا
له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مدا وه‌زیری په‌روه‌رده بووه
كه‌ئه‌و كاته پێی ده‌وترا وه‌زیری مه‌عارف و له‌شۆڕشی بیستیشدا
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاربووه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕه‌كانی چه‌ندین جار
ده‌ستگیركراوه‌و هاوكات شاعریش بووه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه نوری مالكی ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه‌و
خاوه‌نی چوار كچ و كوڕێكه.
له‌ڕووی خوێنده‌واریشه‌وه نوی مالكی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌كۆلێژی
(اصول ا‌لدین) له‌زانكۆی به‌غداو بڕوانامه‌ی ماجستێریشی له‌زمانی عه‌ره‌بی
له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه عیراقییه له‌ساڵی 1970 ه‌وه كه سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌تی
لاوێتی بووه‌و خوێندكاری زانكۆ بوو، په‌یوه‌ندی كردووه به‌حزبی ده‌عوه‌ی
ئیسلامی كه‌كۆنترین حزبی شیعه‌یه له‌عیراقداو یه‌كێك بووه له‌دوژمنه
سه‌رسه‌خته‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ناوبراو به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێنی
دیكتاتۆر.
مالكی پێش ئه‌وه‌ی عیراق به‌جێبهێڵێت له‌ساڵی 1979 دا، ماوه‌یه‌ك
فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری حللـه بووه، به‌ڵام
له‌و ساڵه‌داو پاش ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس حوكمی له‌سێداره‌دانی له‌دژی
ده‌ركرد، روویكرده وڵاتی سوریا‌و تاساڵی 1982 له‌وێ مایه‌وه‌و له‌و ساڵه‌دا
روویكرده ئێران و پاشانیش له‌ساڵی 2002 دا جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه سوریا‌و
تاڕوخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003 له‌سوریا مایه‌وه‌و هه‌ر له‌سوریاش
نازناوی جه‌واد رلمالكی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد.
له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌دووره وڵات كه‌نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی
خایاند، به‌هۆی لێهاتووییه‌وه مالكی چه‌ندین پۆستی گرنگ و هه‌ستیاری
له‌حزبی ده‌عوه پێ سپێردراوه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی
رێكخستنه‌كان و جار جاره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكی و
شانه‌كانی حزب له‌ناوخۆی وڵات‌دا، به‌نهێنی سه‌ردانی عیراقی ده‌كرده‌وه.
له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانی حزبی ده‌عوه‌دا كه له‌باكوری عیراق و ده‌ره‌وه‌ی
عیراقدا گرێده‌دران، مالكی راوبۆچوونی سه‌ركه‌وتووی هه‌بووه‌و بۆچوونه‌كانی
رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌یه‌كخستنی ئه‌و هێزه جیاجیانه‌ی كه‌پێكه‌وه
خه‌باتیان ده‌كرد له‌دژی حكومه‌تی به‌عس و ئه‌م پیاوه به‌پێی قسه‌ی
زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره عیراقییه‌كانیش كه‌سێكی راشكاو‌و خاوه‌ن جورئه‌ته
له‌ده‌ربڕینی بۆچوون و كێشه‌كاندا.
نوری مالكی جگه له‌وه‌ی كه‌سیاسه‌تمه‌دارێكی لێهاتووه، له‌بواری
رۆژنامه‌وانی و نوسینیشدا جێده‌ستی دیاربووه‌و ماوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی
رۆژنامه‌یه‌كی ده‌كرد به‌ناوی رلموقف و چه‌ندین وتاریشی له‌هه‌ردوو بواری
سیاسی و فكرییدا هه‌یه.
له 9/4/2003 شدا كه‌تێیدا رژێمی به‌عس رووخێنراو عیراق ئازادكرا، نوری
مالكی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌زوویی دووره وڵاتیان جێهێشت و
گه‌ڕانه‌وه وڵات و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی كاره سه‌ربازییه‌كانی دژ
به‌حكومه‌تی به‌عسی نه‌كرد، به‌مه‌ش مالكی كۆتایی به‌ژیانی دووره‌وڵات
هێنا.
پاش ئازادكردنی عیراق و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی حوكمیش هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا
واته له‌ساڵی 2003، نوری مالكی بوو به‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی
ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ماوه‌یه‌كیش پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی
كاتی واته په‌رله‌مانی پێ سپێردراو له‌سه‌رده‌می پۆڵ بریمه‌ری حاكمی
مه‌ده‌نی عیراقیشدا مالكی بۆ ماوه‌یه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی
ریشه‌كێشكردنی به‌عسییه‌كان بوو له‌داموده‌زگاكانی وڵات‌دا.
نوری مالكی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌شداریان كردووه له‌دامه‌زراندنی
كوتله‌ی ئیئتیلافی عیراقی یه‌كگرتوو كه‌ئێستا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو
په‌رله‌مانی عیراقه‌و حزبه‌كه‌ی مالكی یه‌كێكه له‌پێكهێنه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كوتله‌یه‌و له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشدا واته
په‌رله‌مانی هه‌میشه‌یی، نوری مالكی لێپرسراوێتی چه‌ندین لیژنه‌ی
په‌رله‌مانی پێ سپێردراوه.
له‌مانگی ئایاری ساڵی 2006 دا، پاش ئه‌وه‌ی توانی كۆده‌نگی
كوتله‌جیاجیاكانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، نوری مالكی وه‌ك یه‌كه‌م
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌میشیه‌یی عیراق له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادییه‌وه،
هه‌ڵبژێردراو ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌شی كه زیاتر له 35 وه‌زیری
له‌خۆگرتبوو، له 20/5/2006 دا سوێندی یاساییان خوارد به‌مه‌ش مالكی جێگه‌ی
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری گرته‌وه كه‌ئه‌میش ئه‌و كاته ئه‌ندامێكی سه‌ربه حزبی
ده‌عوه‌بوو، له 25 ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردووش‌دا جارێكی تر مالیكی بۆ
پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ راسپێردرایه‌وه.
مالكی كه‌پێی ده‌ستور تاساڵی 2010 له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه له‌نێو
گه‌لانی عیراق له‌ناوخۆی وڵات و له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و
ئه‌مریكاشه‌وه پشتگیرییه‌كی وای لێده‌كرێت كه‌تائێستا سه‌رۆكی هیچ
حكومه‌تێكی پێشووی عیراق پشتگیری به‌و شێوه‌یه‌ی لێنه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند
هه‌ڵوێستێكی كه داوایكرد ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزتربكرێت و
ئه‌نجومه‌نی ئیسناد پێكبهێنرێت كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی توندی لێكه‌وته‌وه
به‌تایبه‌ت له‌لای كورده‌كان و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌دژی ئه‌و ده‌ستوره
ناو ده‌برێت كه‌خودی مالكی گه‌یاندۆته ئه‌و پۆسته.
له‌كاتی ده‌رچوواندنی حوكمی له‌سێداره‌داندا له‌دژی سه‌دامی دیكتاتۆر
له‌ساڵی 2006، مالكی به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو
له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار، پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه‌به‌زووترین كات حوكمه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه بوو خودی خۆی حوكمه‌كه‌ی له 30/12 ی هه‌مان ساڵدا ئیمزاكردو هه‌ر
ئه‌و رۆژه‌ش كه‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو له‌لای موسڵمانانی سوننه
مه‌زهه‌ب، سه‌دام له‌سێداره‌درا، به‌ڵام دوای جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه مالكی
رێگه‌ی به‌خه‌ڵك دا گۆڕێكی شیاوی بۆ دروستبكه‌ن و سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌شی
بكه‌ن و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌كاتی ئیمزاكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی
سه‌دام، مالكی رایگه‌یاند: رێزگرتنمان له‌مافه‌كانی مرۆڤ داوامان لێده‌كات
كه‌سه‌دام له‌سێداره بدرێت.
له‌ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یدا نوری مالكی توانیویه‌تی چه‌ندین سه‌ركه‌وتن
له‌وڵاتدا به‌ده‌ستبهێنێت و چه‌ندین میلیشیای چه‌كداری له‌ناوبردووه‌و
چه‌ندین شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌رییشی بنبڕكردووه‌و توانیویشیه‌تی ده‌ستڕۆیی
رێكخراوی تیرۆریتس ئه‌لقاعیده له‌عیراق و كاره توندڕه‌وه‌كانی
كه‌مبكاته‌وه هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری سه‌ربازی له‌دژی
میلیشیا شیعه‌كان، چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان
له‌كاركێشایه‌وه.
له‌میانه‌ی شه‌ڕی سوپای عیراقیشدا له‌دژی چه‌كداره یاخیبووه‌كانی به‌سره،
خودی مالكی به‌و پێیه‌ی كه‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه،
سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كانی ده‌كردو سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویشی به‌ده‌ستهێنا
له‌گێڕانه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌دا.
هه‌رچه‌نده مالكی به‌دۆستێكی واشنتۆن ئه‌ژمارده‌كرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به‌ئاشكراو بێ پێچ و په‌نا ره‌خنه‌ی له‌كاره ناڕه‌واكانی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق گرتووه به‌تایبه‌تی دوای چه‌ندین روودانی
كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كه‌دیارترینیان
رووداوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌دیسه‌و ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانانی كۆمپانیای
ئه‌منیی ئه‌مریكی بلاك وۆته‌ر بوو له‌خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی له‌شاری به‌غدا
كه‌دواتر بووه هۆی راگرتنی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌عیراقدا.
له‌ڕووی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و وڵاته جیاجیاكانی
جیهانیشه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی مالكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی گرتۆته‌ده‌ست،
چه‌ندین سه‌ردانی ره‌سمی بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و ئه‌مریكاو ئه‌وروپا
ئه‌نجامداوه.
له 19 ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2006 دا مالكی یه‌كه‌م سه‌ردانی ره‌سمی وه‌ك
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجامداو له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ر
یه‌كه له‌ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆمار‌و عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ری شۆڕشی
ئیسلامی ئێران‌دا كۆبووه‌و له‌و سه‌ردانه‌دا مالكی ئێرانی به هاوڕێ و
برایه‌كی باشی عیراق وه‌سفكرد.
جگه له‌كۆماری ئیسلامی ئێران، نوری مالكی چه‌ندین سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپاش ئه‌نجامداوه‌و
به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێران كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و
وڵاتانه‌دا به‌قازانجی گه‌لانی عیراق كۆتایی پێهێناوه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نوری مالكی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، خودی مالكی ده‌ڵێت: من خۆم به‌هاوڕێی ئه‌مریكا ده‌زانم به‌ڵام
پیاوی ئه‌مریكا نیم له‌عیراقدا.
له‌پێكهاته‌ی حزبی ده‌عوه‌شدا پاش ئه‌وه‌ی د.ئبراهیم جه‌عفه‌ری سكرتێری
گشتی حزبه‌كه، له‌ده‌عوه جیابووه‌وه، به‌رپرسانی باڵای ده‌عوه نوری
مالكیان وه‌ك سكرتێری گشتی نوێی حزبی ده‌عوه هه‌ڵبژارد.
سه‌رچاوه/ Wikipedia |