|
دۆخی كوردستان و بۆچونی
جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ری
ئا/ محمد رحیم
26-2-2011
وه‌ك ده بینین ماوه‌ی چه‌ند رۆِژێكه دۆخی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و
سلێمانی به تایبه‌تی ڕه‌وشێكی پڕنا ئارامی وپڕ مه‌ترسی له خۆ گرتووه چ
بۆ ده‌سه‌ڵات و چ بۆ دانیشتوانی كوردستان ، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ڕای
گشتی جیهان سه‌باره‌ت به‌م دۆخه هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن ، له لایه‌كی دیكه
كوشتنی هاوڵاتیان و بریندار بونیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه رق و
توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری زیاتر كردووه‌و سورن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه كانیان و
رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات ،وه خۆپشاندان له
سلێمانییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان واش
چاوه‌روان ئه‌كریت به پێی گوته‌ی رۆشنبیران و چاو دێرانی سیاسی و رۆژنامه
نوسان دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزتر هه‌نگاو بنێت ، بۆ زیاتر قسه كردن و
شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم چاودێرانی سیاسی و رۆژنامه
نوسان‌و هاوڵاتیانی كوردستان‌مان به سه‌ركرده‌وه ، تا بۆچونی خۆیان له
باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بخه‌نه روو .
سه‌ره‌تاش به‌ڕێز (موحسین) رۆژنامه نوس و چاودێری سیاسی به‌م جۆره بۆمان
دواو ووتی:
(خۆ پیشاندان حاڵه‌تێكی ئاسایی و دیارده‌یه‌كی مه‌ده‌نی و شارستانییه ،
جه‌ماوه‌ر هه‌ر داوایه‌كی ره‌واه‌و یاسایی هه‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی دا بگونجێت پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات داواكانیان جێبه‌جێ
بكه‌ن ،هه‌وڵی بنه‌بڕ كردنی گه‌نده‌ڵًیه‌كانی نێو حكومه‌ت بدات، له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌م خۆ پیشاندانه‌ی ئێستای هه‌رێم به گشتی
و سلێمانی به تایبه‌تی توند‌و تیژی و خوێن رشتنی لێكه‌وته‌وه كه
نه‌ده‌بوو دۆخه‌كه به‌و جۆره تێپه‌رێت.
من وه‌ك رۆژنامه نوسێك چاودێرێكی سیاسیش ، نه رێچكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی
جه‌ماوه‌ر به كارێكی باش و مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسی ده‌زانم. له هه‌مان
كاتیش‌دا ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش تا سه‌ر ئێسقان هه‌ڵه‌ن و دورن له‌و
بانگه‌شه دیموكراسی یه‌كانی كه باسی لێوه ده‌كرد.
به بروای من ده‌بوو خۆپیشانده‌ران به‌و جۆره ره‌فتاریان نه‌كردایه‌ت و
جنێوی ناشرین به ده‌سه‌ڵات بده‌ن و به‌رد بارانیان بكه‌ن ، به‌هه‌مان
شێوه ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بوو سه‌روه‌ری یاسا‌و بوونی دیموكراسی بسه‌لماندایه‌ت
، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ردوو لا نه‌یان توانی وه‌كو خۆی پێشوازی له
دۆخه‌كه‌ی ئێستا بكه‌ن .
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رسورمانه! رێكخه‌رو
سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشانده‌ران دیار نین و كه‌س نازانێ به فه‌رمانی كێ
هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات داران گیریان
خواردووه نازانن دانوستان له‌گه‌ڵ كێدا بكه‌ن ، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه بۆ حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌ندێ له‌خۆ پیشانده‌ران به
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ووت كه بیانوو ئه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه تاكو
ده‌سه‌ڵات به گێره شێوێن و ئاژاوه‌گێر ناویان به‌رن، توند‌و تیژی نه‌نوێنن
به‌ڵام به داخه‌وه شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه وه‌كو شێوه مه‌ده‌نیه‌كه
نه‌چو به‌رێوه، به‌رد باران كردنی لێكه‌وته‌وه ، له‌لایه‌كی تر
ده‌سه‌لاتیش توند‌و تیژی نواند و پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی
كوردستاندا سه‌لماند به داخه‌وه!
به بروای من دیموكراسی وه‌ك نوسراو وه‌ك سه‌رزاره‌كی هه‌یه ،به‌ڵام له
جێبه‌جێكردندا ئه‌توانم بلێم بووونی نییه .
له‌لایه‌كی كه به‌رێز (كه‌مال) رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی وه‌ك
وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و ده‌ربرینی بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چاودێرێكی بێلایه‌ن ووتی :
(دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌كه‌میان ره‌هه‌ندی
ده‌ره‌كییه و رای گشتی ووروژاندووه به روداوه‌كانی ئێستای كوردستان كه
چه‌ندین رێكخراو كه چه‌ندین لایه‌نی ووڵاتان هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌بارت به‌م
ره‌وشه ده‌ر بڕیوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ره‌فتاره‌كانی
ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن ، ره‌هه‌ندی دووه‌م ناوخۆییه كه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت
هه‌زمی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستاش بكات وه‌كو لایه‌نی مرۆی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ
بكات ، كه له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست بووه به هۆی نا
دادپه‌روه‌ری ده‌سه‌لاته‌وه كه جیاوازی زۆر ده‌كات له نیوان لایه‌نگرانی
خۆی و خه‌لكانی بیلایه‌ن یاخود ئۆپۆزسیۆن، كه ئه‌م جیاوازی و نه‌هامه‌تی و
بێكاری یه هه‌ژاری بۆ زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان هێناوه...! )
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌توانین كوردستان به میصر و تونس به‌راورد
بكه‌ین؟ له‌رووی خراپی ره‌فتاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه
ده‌توانم بڵێم هاوشێوه‌ی مصره ،به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌كانم سوتاندنی نوسینگه‌ی
كه‌ناڵی ئه‌لجزیره له میصر ، ئه‌وه‌تا لێره‌ش كه‌ناڵی (NRT) نالیایان
سوتاند ،له هه‌ندێ ڕووی تره‌وه ئه‌توانم بڵێم جیاوازی هه‌یه له نێوان
تونس‌و میصر‌و ئێره‌دا ، چونكه له‌وێ سوپا سه‌ربه‌خۆ بوو ده‌سه‌ڵات
نه‌یتوانی ده‌ست له كاروباری سوپا وه‌ربدات ،به‌ڵام لێره سوپا راسته‌وخۆ
حیزبه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن‌و ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆی هه‌یه ،
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌ش به بۆچونی من پێم وایه هێشتا كات
دره‌نگ نه‌بووه ده‌سه‌ڵات گه‌ر داواكاری جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێبكات ، پێم
وایه دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و جه‌ماوه‌ریش واز له توند‌و تیژیه‌كان
ئه‌هێنن، به‌ڵام گه‌ر وانه‌كات بێگومان دۆخه‌كه خراپتر ئه‌بێت و زیان به
هه‌ردوولا ده‌گات ، وه‌كوشتنی منداڵێكی بێگوناهو مه‌زڵوم زوڵمه‌و نیشانه‌ی
هه‌زم نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و
ڕای گشتی ووروژاندووه ، ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات من وه‌كو
چاودێرێكی سیاسی و رۆژنامه نوسێك وای ده‌بینم به شكستی ده‌سه‌ڵات كۆتای
پێبێت ،چونكه ده‌سه‌ڵاتـی كوردی له ده‌سه‌ڵاتی میصر‌و تونس به‌هێزترو
خۆراگرتر نین كه بتوانن له‌به‌ر ده‌م شاڵاوی جه‌ماوه‌ردا خۆیان رابگرن
،مێژووش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه كه رای گشتی جه‌ماوه‌ر سه‌ر ئه‌كه‌وێت نه‌ك
توند‌و تیژی ده‌سه‌ڵات.
به‌رێز خان خوێندكار‌و هاووڵاتی : یه‌كێكی تر بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆچونی
خۆی بۆ خستینه‌ڕوو ووتی :
(داوا له گه‌نجان‌و خۆپێشانده‌ران ئه‌كه‌م كه ئاگایان له خۆیانبێت به
شێوه‌یه‌كی شارستانی و مه‌ده‌نیانه ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئه‌نجام
بده‌ن ، داواش له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌م داواكاریه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكات‌و
به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ، چونكه هه‌ر ئه‌م
خه‌ڵكه بوو ده‌نگی به ده‌سه‌ڵات داران دا‌و خستنیه ئه‌و شوێنه،ئه‌بێت
ئه‌وانیش وه‌فایان به‌رامبه‌ر ده‌نگی ئه‌وخه‌ڵكه هه‌بێت.)
له‌لایه‌كی تر فێنك خان وه‌ك و هاوڵاتیه‌كی ئه‌م شاره بۆمان دواو ووتی:
(ئه‌م بار‌و دۆخه ترسی خستۆته دڵی هاوڵاتیانه‌وه هه‌ر كوڕی فه‌قیرو
هه‌ژاریش تیا ئه‌چێت ، پێویسته‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی هێورد كردنه‌وه‌ی
دۆخه‌كه بدات ، به بۆچونی من ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه به‌خراپ كۆتایی دێت
،برواش ناكه‌م ده‌سه‌ڵات به‌باشی گوێ بۆ خه‌ڵك بگرێت ،چونكه له
(17/شوبات)ه‌وه خه‌ڵك داوا ده‌كات به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گیرا (مانگیش سه‌ر
له ئێواره دیاره) ).
نسار خان خوێندكار‌و هاوڵاتی شاری سلێمانی دۆخه‌كه‌ی به‌م جۆره
هه‌ڵسه‌نگاندو ووتی:
(ئه‌وه‌ی خۆ پیشانده‌ران ده‌یكه‌ن شێوه‌ی ره‌فتاره‌كه‌یان زۆر هه‌ڵه‌یه و
توند‌و تیژی پێوه دیاره‌و دوره له دیارده‌ی شارستانی‌و مه‌ده‌نیانه ،
له‌لایه‌كی دیكه شێوه‌ی ره‌فتاری ده‌سه‌ڵات ،هاوشێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی
ڕژێمی به‌عسی پێشووه به داخه‌وه كه نه‌ده‌بوو به‌وجۆره مامه‌ڵه بكات
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا.)
به چ حه‌ق و یاسایه‌ك ده‌سه‌ڵات وای كرد؟ به پێی یاسا ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
پارێزگاری له جه‌ماوه‌ر بكات نه‌ك قه‌تڵ و عام كردنیان ، هه‌رێمی
كوردستانیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه وا پێناسه كراوه كه
له‌لوتكه‌ی دیموكراسیدایه ،به‌ڵام سه‌لماندی كه پێچه‌وانه‌كه‌ی( له
سه‌دا سه‌د ڕاسته). ئه‌نجامی دۆخه‌كه‌ش وا ده‌بینم هه‌تا ده‌سه‌ڵات توند‌و
تیژ بێت ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر زیاتر ده‌بێت،بۆیه باشتر وایه ده‌سه‌ڵات
گوێ بۆ خه‌ڵك بگرێت و دۆخه‌كه خراپتر نه‌كات،چونكه به‌زه‌ره‌ری خۆیان
كۆتایی پێدێت.
|