|
ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه به دژواری
هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت
و/ سارینا
10-9-2011
قرژاڵی كالیفورنیایی له‌ره‌گه‌زی مێینه كه به قرژاڵی "كه‌وان ژه‌ن"
به‌ناوبانگه له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا بۆ جووتبوونه وه‌رزییه‌كانی
زۆر هه‌ستیاره و پێش جووتبوونی وه‌رزی زیاتر له 106 قرژالڕ
تاقیده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێت.
به پێی توێژینه‌وه‌كانی زانایانی كالیفورنیایی زۆربه‌ی گیانله‌به‌ران پێش
هه‌ڵبژاردنی جووته‌كه‌یان ته‌نها له‌گه‌لڕ رێژه‌یه‌كی كه‌مدا په‌یوه‌ندی
ده‌گرن و له نێو ئه‌م كه‌مه‌دا جووتی دڵخوازیان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌باره‌ی هه‌موو بوونه‌وه‌رانه پشترِاست ناكاته‌وه.
زانایان تێگه‌یشتوون كه جۆرێكی تایبه‌ت له قرژاڵه كالیفورنیاییه‌كان پێش
جووتبوون و هه‌ڵبژاردنی جووته‌كه‌یان زیاتر له 106 قرژالڕ
تاقیده‌كه‌نه‌وه و پاشان یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژن، توێژینه‌وه‌كان پیشانداوه
كه قرژاڵی "كه‌وان ژه‌ن"ی مێینه (Uca crenulata) سه‌ختگیرترین
بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وین و به دژواری شته‌كان هه‌ڵده‌بژێرن.
"كاترین دریۆرا" كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گروپه‌ی له ئه‌ستۆه ده‌ڵێت: "تا
ئه‌و راده‌یه كه بیرم دێت هیچ بوونه‌وه‌رێك وه‌ك قرژاڵی كه‌وان ژه‌نی
مێینه ئه‌وه‌نده تاقیكردنه‌وه له سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری نێرینه ناكات
بۆ جووتی داهاتووی."
"دریۆزا" مامۆستای زینده‌وه‌رناسیی زانكۆری كالیفورنیایه له شاری "سه‌ن
دییه گۆ" ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی بێ برِبرِه‌كان، رێژه‌یه‌ك له مه‌مكداره‌كان،
خشۆكه‌كان و وشكاوییه‌كان له‌گه‌لڕ نزیكترین دراوسێیه‌كانیاندا یان
له‌گه‌لڕ یه‌كه‌مین نێرینه كه سه‌رنجیان رابكێشێت یان له‌گه‌لڕ یه‌كه‌مین
نێرینه‌یه‌ك كه كرداری خۆشه‌ویستانه‌ی گونجاو بنوێنێت جووت ده‌بن، به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ی جووتبوون له‌باره‌ی قرژاڵی كه‌وان ژه‌نی مێینه به ته‌واوی
جیاوازه. ئه‌م قرژاڵه مێینانه به ئاسانی ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی
قرژاڵه نێرینه‌كان."
دریۆزا و گروپه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌یان له سه‌ر كۆمه‌ڵێك قرژاڵی كه‌وان ژه‌نی
سه‌ر رووباری "سوییت واتێر"ی كالیفورنیایان كرد كه ئه‌و رووباره هه‌ڵكشان
و داكشانی به‌رده‌وامی هه‌یه.
قرژاڵه نێرینه‌كان پێش جووتبوون له‌و شوێنه‌دا زه‌وییه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نن و
ئه‌م كونانه به لق و گه‌ڵا داده‌پۆشن و رێك وپێكی ده‌كه‌ن. ئه‌م
نێرینانه له درێژه‌ی كاره‌كه‌یاندا له پالڕ ئه‌و كونانه‌ی
هه‌ڵیانكه‌ندووه راده‌وه‌ستن و به چنه‌كانیان پێشوازی له مێینه‌كان
ده‌كه‌ن كه پێكه‌وه بچنه كونه‌كه‌وه.
مێینه‌كه له كاتی تێپه‌رِبوونی له پالڕ ئه‌و نێرینه‌یه‌ی كه سه‌رنجی
راكێشاوه به گۆشه‌نیگایه‌ك سه‌یری ئه‌و كونه ده‌كات كه نێرینه‌كه
هه‌ڵیكه‌ندووه، به لای قرژاڵی مێینه‌وه ته‌نها گۆشه‌نیگایه‌ك به‌سه بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌یری كونه‌كه بكات كه برِواته ناو كونه‌كه‌وه یان كه باشتر
وای ده‌بینێت به‌وێدا تێپه‌رِ بێت و به دوای نێرینه‌یه‌كی تردا برِوات.
قرژاڵی مێینه پێش دۆزینه‌وه‌ی خانووی گونجاو ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر له
100 كون هه‌ڵبسه‌نگێنێت تا بتوانێ خانووی گونجاوی خۆی كه گونجاوبێت
له‌گه‌لڕ قه‌باره‌ی جه‌سته‌یدا بیدۆزێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كانی دریۆزا به باشی پیشانده‌دات كه بوونه‌وه‌ركان به چ
شێوه‌یه‌ك به مێشكی پچوكه‌وه ده‌توانن شته‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن و
لێكیبده‌نه‌وه هه‌روه‌ها ده‌توانن هه‌ڵبژاردنی گونجاویان هه‌بووبێت.
سه‌رچاوه: سایت تابناك |