|
به‌شێوه‌یه‌كی راقی له‌گه‌ڵ
ژنه‌كه‌تدا مامه‌ڵه بكه..
و/كوێستان ئه‌نوه‌ر
12-6-2011
گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌كاربهێنیت له‌ژیانتدا، به‌دڵنیاییه‌وه
سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا...
• هه‌وڵبده تێبگه‌یت له‌سروشتی هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سێتی ئه‌و، چونكه هه‌موو
كه‌سێك كه‌سێتی خۆی هه‌یه و هه‌موو كه‌سێتیه‌كیش چه‌ند كلیلێكی هه‌یه بۆ
تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
• هه‌وڵبده له‌بارو دۆخ و شوێنی گه‌وره‌بوونی ئه‌و بزانه، چونكه
چۆنییه‌تی خێزان و جۆری په‌یوه‌ندی نێوانیان سروشتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه
و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سێتی و هه‌ڵسوكه‌وتی ژنه‌كه‌ت.
• خۆشت بوێ وه‌ك خۆی، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت ئه‌ته‌وی كه‌رێگاو جێگای
هه‌ڵسوكه‌وتی بۆ دابنێیت و به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه به‌دڵی تۆ
بێت و واز له‌زۆربه‌ی سروست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆی بهێنێت، چونكه ئه‌وه
خۆشه‌ویستی نییه كه‌تۆ مه‌رجی بۆ دابنیت. ئه‌وه خۆشه‌ویستییه كه‌وه‌ك
خۆی خۆشت بوێت، ته‌نانه‌ت عه‌یب و كه‌م و كورتییه‌كانیشیت خۆش بوێت.
• پێویسته رازی بیت به‌سیفاته نێگه‌تیفه‌كانیشی، چونكه هیچ ژنێك و هیچ
پیاوێك له‌سه‌ر رووی زه‌وی نییه به‌بێ كه‌م و كورتی. له‌به‌ر ئه‌وه
رازیبوون كلیلی سه‌ركه‌وتنه.
• به‌شێوه‌یه‌كی به‌ردوام ره‌خنه‌ی لێمه‌گره و له‌هه‌موو كاتێكدا
دووباره‌و سێباره‌ی مه‌كه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌خنه‌كه‌شت له‌جێگای خۆی
بێت، چونكه زۆر ره‌خنه‌گرتن له‌كه‌سێك نیشانه‌ی رازینه‌بوونه به‌و
كه‌سه.
• رێزی لێبگره وه‌ك مرۆڤێك، یه‌كه‌م. دووه‌م وه‌ك ئه‌و ژنه‌ی كه له‌ناو
ژنانی دنیادا هه‌ڵتبژاردووه ببێت به‌هاوسه‌رت. سێیه‌م وه‌ك دایكێك بۆ
منداڵه‌كانت. چواره‌م وه‌ك پارێزه‌ری نهێنیه تایبه‌تیه‌كانت. پێنجه‌م وه‌ك
به‌ده‌ستهێنه‌ری خۆشیه‌كانی ژیانت.
• پرس و رای وه‌رگره له‌هه‌موو كاره‌كانتدا، چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه
بۆئه‌وه‌ی كه‌رێز له‌بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌و ئه‌گریت .
• هه‌وڵبده زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر كرداره بایه‌لۆجیه‌كانی، وه‌ك (سوڕی
مانگانه و سكپڕی و منداڵبوون و...تد). له‌م كاتانه‌دا هه‌وڵبده گرنگی
زۆری پێبده و ئاگاداری باری ده‌روونی به.
• به‌دوای خۆشبه‌ختی ئه‌ودا بگه‌ڕێ، باخۆشی ئه‌و یه‌كێك بێت له‌ئامانجه
سه‌ره‌كیه‌كانی تۆ.
• هه‌وڵبده رێز له‌كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ت بگره و په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی
دروست بكه له‌گه‌ڵیاندا و هاوسه‌نگی ڕابگره له‌سه‌ردانكردنیاندا و دید و
بۆچوونه‌كانیان وه‌ربگره. ئه‌وانت خۆش بوێ كه‌رێز و خۆشه‌ویستیان هه‌یه
بۆ ژنه‌كه‌ت و خێزانه‌كه‌ت.
• هه‌میشه خۆشه‌ویستی و هه‌سته پۆزه‌تیفه‌كانی خۆتی بۆ ده‌ربڕه به‌بێ
هیچ شه‌رمكردنێك.
• هه‌وڵبده زاڵبیت به‌سه‌ر هه‌سته نێگه‌تیفه‌كانت له‌كاتی توڕه‌بوون و
هه‌ڵچوونه ده‌روونیه‌كانت .
• ئاماده‌به بۆ داوای لێبووردن كردن، هیچ كه‌سێك نییه كه‌هه‌ڵه نه‌كات،
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه داوای لێبوردن بكات.
• وابكه كه‌هه‌ست به‌ژنێتی خۆی بكات، وشه‌ی ناسك به‌كاربهێنه و هه‌میشه
وای لێبكه كه‌هه‌ست بكات جوانترین ژنی دنیایه.
• گرنگی به‌دیدار و بۆنه‌كانی نێوانتان بده، هه‌وڵبده له‌بیریان مه‌كه
وه‌ك یادی له‌دایكبوون، یادی هاوسه‌رگیریتان، یان هه‌ربۆنه‌یه‌كی تر بێت.
دیاری بۆ بێنه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دیاریه‌كه بچو‌وكیش بێت له‌لای ئه‌و نرخی
تایبه‌تی هه‌یه. هه‌وڵبده له‌كاتی ئه‌م بۆنه تایبه‌تیانه بیبه‌یته
ده‌ره‌وه و بانگهێشتی بكه‌یت له‌رێستۆرانت و نان به‌یه‌كه‌وه بخۆن و
خۆشه‌ویستیه‌كه‌تان نوی بكه‌نه‌وه.
• هه‌وڵبده ئه‌و جلانه له‌به‌ر بكه كه‌ئه‌و بۆی رێكخستوویت.
• دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌گومان، چونكه گومانكردن تاوانه و ده‌رگای
شه‌ڕكردن له‌نێوانتاندا واڵا ده‌كات.
• دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌بایه‌خ پێنه‌دانی جه‌سته‌یی و رۆحی و ده‌روونی،
چونكه گرنگی پێنه‌دان شته جوانه‌كان ئه‌كوژێت كه‌ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئاكارێی
خراپ ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه تێری بكه.
• به‌شداربه له‌گه‌ڵی له‌سه‌یركردنی دیمه‌نه جوانه‌كان، وه‌ك كه‌نار
ده‌ریا و ئاوابوونی خۆر، یان دیمه‌نی گوڵێكی جوان....تد.
• هه‌میشه به‌خشنده‌و ده‌ست و دڵ باش به له‌رووی مادیی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
www.panet.co.il |