|
1ی ئایار جه‌ژنه
له‌كوردستان یان راكردنه به‌دوای ناندا؟
محه‌مه‌د ره‌حیم 2-5-2011
یه‌كی ئایار ئه‌و رۆژه‌یه كه‌به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
وابڕیار دراوه
بكرێت به‌جه‌ژنی كرێكاران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، بۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه
له رۆژی 1ی 5ی هه‌موو ساڵێك كرێكاران له‌زوربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌م یاده
ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌نه جه‌ژن و ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانیان و ئه‌توانم بڵێم
ئه‌و رۆژه زۆربه‌ی كرێكارانی جیهان به‌یه‌كێك له‌ڕۆژه خۆش و
مێژووییه‌كانی ته‌مه‌نیان تۆماری ئه‌كه‌ن؟
چونكه زۆربه‌ی ماف و داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی
وڵاته‌كه‌یانه‌وه جێبه‌جی ئه‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ساڵانه داواكاری تازه
پێشنیاز ئه‌كرێت كه‌پێداویستی كرێكاره‌كانه پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی
وڵاته‌وه بۆیان جێبه‌جی ئه‌كرێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته وائه‌كات كرێكاران
ئینتمای زیاتریان هه‌بێت بۆ وڵات و پیشه‌كه‌یان تا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و
دڵسۆزانه‌تر له‌جاران ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌نجامی ئه‌م
هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتنه یه‌كسانه به‌وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندو له‌سه‌رجه‌م
بواره‌كانی ده‌ستی كاردا له‌ڕووی ئابوری و پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی
دیكه كه‌وڵات به‌ره‌و پێش ده‌بات، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی كردن و هه‌ڵنانی
كرێكار له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارو به‌رپرسانی وڵاته‌وه هۆكارێكه بۆ زیاتر
دڵسۆزی كرێكار‌و زیاتر خۆماندوكردنی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه
رێزگرتن له‌ماندوێتی كرێكار هۆكارێكه بۆ ته‌ندروستبوونی ده‌روونی كرێكار‌و
هه‌ستكردن به‌ئارامی و دڵخۆشی. هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسم لێوه‌كرد له‌زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهان به‌مجۆره‌یه، له‌پاش ئه‌مانه‌ش كرێكار له‌دوای
چه‌ند ساڵێك له‌خزمه‌تكردن ئه‌م ماندوبوونه‌یان به‌رز ئه‌نرخێنرێت و
له‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوری ئه‌و وڵاته به‌و په‌ڕی
رێز‌و ده‌ستخۆشی لێكردنه‌وه خانه‌نشین ئه‌كرێن و موچه‌یه‌كی زۆر باشی بۆ
ئه‌بڕێته‌وه كه‌هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌مرێت به‌بی ترس و كه‌م و كوڕی به‌و
موچه‌یه ئه‌ژی، بۆیه ئه‌توانم بڵێم ژیانی خۆش له‌و وڵاتانه له‌وساته‌وه
ده‌ستپێده‌كات كه‌كرێكار خانه‌نشین ئه‌كرێت.
هه‌موو ئه‌م باسه‌م تائێره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ نرخی هه‌یه له‌م
وڵاتانه‌و رێز له‌ماندێتی و ئیشه‌كانیان ده‌گیرێت، به‌ڵی ئه‌م سیسته‌می
به‌ڕێوه‌بردنه له‌هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا‌و به‌شێكی زۆری وڵاتانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و ئه‌كرێت، كه‌واته لێره‌دا له‌پڕ پرسیارێك
خۆی ئه‌كات به‌ناو باسه‌كه‌ماندا؟ له‌كوردسانی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و
له‌كوردستانی پڕ له‌نه‌وت و پڕ له‌شتیتردا ئایه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆماڵیدا كرێكارانی ئه‌م هه‌رێمه چۆن ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن؟
بۆشیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئه‌مه‌وێت بڵێم به‌ڵی له‌سایه‌ی حوكمه‌ته
خۆماڵیه‌كه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردسان كه‌ده‌ریایه‌كه له‌نه‌وت ماندوترین و
به‌شخوراوترین چین چینی كرێكاره!؟ چونكه تائێستا نه‌توانراوه ماندوێتی
كرێكاران له‌م هه‌رێمه‌دا به‌رز بنرخێنری ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست
خۆشییه‌كیش بێت له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه!؟
به‌ڵی كرێكار له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌ك وه‌كو پله دوو سه‌یر ئه‌كرێت، به‌ڵكو
وه‌كو خزمه‌تكارو كۆیله سه‌یر كراوه! به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌یه
كه‌كرێكار تائێستا هیچ بیمه‌یه‌كی گرنتیكردنی ژیانی پی نه‌دراوه تا
له‌كاتی نه‌هامه‌تی و پێویستدا سودی لی ببینێت، یاخود له‌دوای مردنی
خانه‌نشینییه‌ك بۆ منداڵه‌كانی به‌جێبهێڵێت بۆئه‌وه‌ی موحتاج نه‌بن،
كه‌واته ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه‌كرێكاران وه‌كو كویله‌و
خزمه‌تكار سه‌یر ئه‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌هه‌موو
جۆره‌كانیانه‌وه، چونكه كۆیله یان خزمه‌تكار ئه‌وانیش به‌چه‌شنی
كرێكارانی ئه‌م هه‌رێمه هیچ بیمه‌یه‌كیان نیه‌و ته‌نها به‌نانه سكی
ئه‌ژین!
یه‌كێكی دیكه له‌خه‌مه‌كانی كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه
له‌م رۆژه‌دا كه‌ڕۆژی جیهانی كرێكارانه به‌بی ئه‌وه‌ی "مانا‌و هۆی ئه‌م
جه‌ژنه بزانن!؟" به‌ناچاری و
به‌هه‌ناسه ساردی و دڵێكی پڕخه‌م و چاوانی پڕگله‌ییه‌وه ملی رێگا ئه‌گرن
و به‌ره‌و شوێنی كاره‌كانیان هه‌نگاو ئه‌نێن به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی پاروه
نانێك په‌یدا بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌بێت!؟
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ندیكایه‌ك هه‌یه به‌ناوی سه‌ندیكای كرێكاران،
به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌یتوانیوه هیچ خزمه‌تێك به‌چینی كرێكاران
بكات، یاخود رۆڵێكی
چالاك بگێڕێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان، نه‌یتوانیوه ببێته
لایه‌نێكی فشار‌و ده‌سه‌ڵات ناچاربكات بۆ خزمه‌تكردنی كرێكاران؟ چونكه ئه‌م
سه‌ندیكایه‌ش وه‌ك هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كی دیكه بۆته ئه‌ڵقه له‌گوێی
ده‌سه‌ڵات و "بخۆرو مشه‌خۆر" له‌سه‌ر حساب و جه‌سته‌ی چینی كرێكار،
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م سه‌ندیكایه بۆ كرێكاران بوونی نه‌بێت باشه؟ چونكه
هه‌روه‌كو خزمه‌تی نه‌كردووه به‌نیازنیش نییه بیكات له‌داهاتودا، به‌ڵام
بۆ كۆمه‌ڵێك مشه‌خۆرو بخۆر ده‌بێت بڵێی هه‌ربه‌رزو شه‌كاوه‌بێت سه‌ندیكای
كرێكارانی بێهه‌ڵوێست و بێخزمه‌تی كوردستان.
كه‌واته ماوه‌ته‌وه بڵێم ئافه‌رین بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌به‌م جۆره
بیمه‌ی كرێكاران ئه‌كات و پاداشتیان ئه‌داته‌وه، تائه‌وانیش 1ی ئایار
بكه‌نه جه‌ژن و رۆژێكی مێژوویی
خۆش له‌ته‌مه‌نیانداو ئه‌و رۆژه بكه‌نه پشووی فه‌رمی و نه‌چن بۆكار!؟
|