|
خولی پله‌یه‌كی ئیسپانی:
ئه‌مڕۆ به‌رشه‌لۆنه روبه‌ڕووی ڤالانسیاو شاهانه روبه‌ڕووی ره‌یسینگ
سانتانده‌ر ده‌بێته‌وه
والی شێخ عه‌لی 21-9-2011
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێنج
یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 11 ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی ڤالانسیاو
به‌رشه‌لۆنه یاری چوون ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌عات 9 ی شه‌ویش ریاڵ ره‌یسینگ سانتانده‌ر روبه‌ڕووی ریاڵ مه‌درید
ده‌بێته‌وه.
هه‌ر سه‌عات 9 ئه‌م سێ یارییه‌ش ئه‌نجامده‌درێن:
رایۆ ڤالیكانۆ × لیڤانتی
مه‌له‌گا×ئه‌تله‌تیك دی بیلباو
ئه‌تله‌تیكۆ دی مه‌درید× سپۆرتینگ گیجۆن
شه‌وی رابردووش له‌میانه‌ی هه‌مان خولدا ریالًَ سۆسیداد به‌گۆڵێكی خاوێن
له‌غه‌رناته‌ی برده‌وه، ئوساسوناو ئیشبیلیه‌ش به‌یه‌كسانبوونی بێگۆڵ
یارییه‌كه‌یان كۆتایی پێهێناو ڤیاڕیاڵیش به‌دوو گۆڵی خاوێن له‌ڕیاڵ
مایۆركای برده‌وه.
به‌درێژایی مێژووی پاڵه‌وانێتی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانی كه له‌ساڵی 1929
ه‌وه دامه‌زراوه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید خاوه‌نی زۆرترین نازناوه كه 31
جاره‌و به‌دوایدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دێت كه 21 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه.
|