|
عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی
زیكۆ به‌شداری له‌مۆندیالی داهاتوودا ده‌كات
والی شێخ عه‌لی 24-8-2011
زیكۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی فوتبۆڵی به‌رازیل رایگه‌یاند كه‌گه‌یشتووه‌ته
رێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق و
ئاماده‌كردنی بۆ مۆندیالی دهاتوو كه ساڵی 2014 له‌وڵاته‌كه‌ی
ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات زیكۆ راشیگه‌یاند كه چه‌ند ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و
رێككه‌وتنه ماوه‌و حاڵی حازر دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دوای ئه‌وه
گرێبه‌سته‌كه ئیمزاده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تارق ئه‌حمه‌د سكرتێری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق
دوێنێ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه زیكۆ رۆژی پێنجشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی
ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌گاته هه‌ولێر.
|