|
جامی سوپه‌ری ئیسپانیا..
به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ژماره‌ی پێوانه‌یی بكات
والی شێخ عه‌لی 14-8-2011
سه‌عات 8 ی ئه‌مشه‌و 14/15-8 به‌كاتی گرینج هه‌ردوو یانه‌ی
ریاڵ مه‌دریدو
به‌رشه‌لۆنه له‌یاری چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیدا روبه‌ڕووی
یه‌كده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له‌ستادیۆمی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌شاری مه‌دریدی پایته‌خت
به‌ڕێوه‌ده‌چت كه یاریگای ره‌سمی
یانه‌ی شاهانه‌یه.
سه‌عات 9 ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌و دوو یانه‌یه یاری گه‌ڕانه‌وه
له‌ستادیۆمی كامپ ن‌و ئه‌نجامده‌ده‌ن كه یاریگای ره‌سمی
یانه‌ی
كه‌ته‌له‌نۆییه.
به‌درێژایی مێژووی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه له‌نێوان هه‌ردوو پاڵه‌وانی
خولی پله‌یه‌كی ئیسپانی و جامی شاهانه‌ی ئیسپانیادا ئه‌نجامده‌درێت و
له‌ساڵی 1982 ه‌وه دامه‌زراوه، تائێستا
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی
ژماره‌ی پێوانه‌ییه له‌ڕووی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌وه كه 9 جاره،
یانه‌ی
ریاڵ مه‌دريدیش به‌دوای ئه‌ودا دێت كه 8 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه،
به‌دوای ئه‌میشدا یانه‌ی دیپۆرتیڤیۆ لاكۆرۆنیا دێت كه سێ نازناوی
مسۆگه‌ركردووه. |