|
به‌رشه‌لۆنه به 8 گۆڵی
خاوێن ئوساسونا ده‌هه‌ژێنێت و ئه‌مڕۆ شاهانه روبه‌ڕووی لیڤانتی
ده‌بێته‌وه
والی شێخ عه‌لی 18-9-2011
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنج
یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 9 ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤانتی و ریاڵ
مه‌درید یاری چوون ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌سێ كاتی جیادا ئه‌م چوار یارییه‌ی تریش ئه‌نجامده‌درێن:
ڤیتافی×رایۆ ڤالیكانۆ
ریاڵ زه‌ره‌گۆزه× ئیسپانیۆڵ
ئه‌تله‌تیكۆ دی مه‌درید× ریاڵ ره‌یسینگ سانتانده‌ر
ئه‌تله‌تیكۆ دی بیلباو×ریاڵ بێتس
شه‌وی رابردووش له‌میانه‌ی هه‌مان خولدا به‌رشه‌لۆنه توانی یانه‌ی
ئوساسونا گۆلًَباران بكات و به‌هه‌شت گۆڵی خاوێن یاری چوونی لێ بباته‌وه.
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه حه‌وت گۆڵیان تۆماركرد كه سیانیان
له‌لایه‌ن یاریزانی لێهاتووی ئه‌رژه‌نتینه‌وه بوو، گۆڵه‌كه‌ی تریش
به‌هه‌ڵه له‌لایه‌ن یاریزانی ئوساسونا، رۆڤێرسیۆ- وه تۆماركرا.
|