|
هه‌شتپێكه هانده‌رانی ریاڵ
مه‌درید ده‌تۆقێنێت
والی شێخ عه‌لی
6-12-2011
له‌هه‌واڵێكدا كه ره‌نگه هانده‌رانی ریاڵمه‌درید بتۆقێنێت، هه‌شتپێیه‌ك
له‌ئیسپانیاوه كه‌ناوی لێنراوه، پێشبینیكرد یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری
چوونی كلاسیكۆ له‌ڕیاڵ مه‌درید بباته‌وه كه رۆژی شه‌ممه له‌گۆڕه‌پانی
سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆ كه ستادیۆمی ره‌سمی یانه‌ی شاهانه‌یه،
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و هه‌شتپێیه كه له‌و جۆرانه‌یه كه له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا
ده‌ژی، له‌حه‌وزێكی ئاودا دانرا كه سێ ده‌فری شووشه‌یی تێدابوو، یه‌كێكیان
دروشمی ریاڵ مه‌دریدو ئه‌وی تریان دروشمی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێوه‌بوو و
ده‌فرێكیشیان تایبه‌ت بوو به‌ئه‌نجامی یه‌كسانبوون.
له‌ئه‌نجامدا هه‌شتپێكه ئه‌و ده‌فره‌ی هه‌ڵًبژارد كه دروشمی
به‌رشه‌لۆنه‌ی پێوه‌بوو، به‌وه‌ش پێشبینیكرد كه‌یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی
له‌ناوجه‌رگه‌ی ستادیۆمی شاهانه‌دا، له‌ڕیاڵمه‌درید بباته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشبینی هه‌شتپێ له‌مۆندیالی رابردوودا
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی دایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
پێشبینییه‌كانی راست ده‌رچوون به‌ڵام ئه‌و هه‌شتپێیه پاش مۆندیال گیانی
له‌ده‌ستداو دوای ئه‌و هه‌شتپێیه‌كی تر هات به‌ناوی كاسیاس و به‌دوای
ئه‌ویشدا ئه‌م هه‌شتپێیه هاته ئاراوه كه‌ناوی میسییه.
 |