القسم العربي                                           به‌شی كوردی                                                English Section

 

 

 

 

کەرکوک ... رێژەی تەڵاقدان لەبەرزبوونەوە دایە

2-1-2012
سەرباری ھەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ نەھێشتنی دیاردەی توند وتیژی بەرامبەر بەمێینە و چارەسەرکردن کێشەو گرفتەکانی ئافرەتان بەڵام رۆژ لەدوای ئەم دیاردەیە تەشەنە دەکات و کاریگەری لەسەر خێزانەکان ھەبووە بەرادەیەک کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو ٦ ھەزار حاڵەتی تەڵاقدان لە دادگاکانی کەرکوک تۆمار کراون.

لەمبارەیەوە سرود مەحمەد فاتح ،بەرپرسی کۆمەڵەی ھیوابۆمافی مرۆڤ تایبەت بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنیری راگەیاند کەتوندوتیژیکان لەشاری کەرکوک ،رووی لەزیادبوندایە ھێزەئەمنیەکانیش توانای چارەسەرکردنیان نیە و لەماوەی ٩مانگی رابردوو ٤٩ژن بوونەتە قوربانی چی لەرووی رفاندن کوشتن, بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەچ لایەن و گروپێک لە پشت ئەم کارانەن.

وتیشی: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زیاتر لەشەش ھەزار حاڵەتی تەڵاق لەشارەکە تۆمارکراوە ئەو ژمارەیەش رۆژ لەدوای رۆژ روو لەزیاد بووندایە.

لەلایکی دیکەوە جوان حەسەن سەرۆکی لیژنەی ئافرەتان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تایبەت بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنیری راگەیاند : ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ،بۆچارەسەرکردنی کاتی یان ،بۆئەوەی ژنان پەنا نەبەنە بەرخۆکوشتن بڕیارە لەشاری کەرکوک ،لەسەربودجەی شارەکە دوو پەناگا بۆپەنادانی ژنان بکرێتەوە.

وتیشی:کاری ئەو پەناگانە پاراستنی ئافرەتەکان تاکو کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت.