|
ئایا ژنێك
ده‌توانێت له‌ویلایه‌تی (ئایوا)وه
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت
جین زه‌ینۆ و/ دڵشاد محه‌مه‌د
21-1-2012
ره‌نگه ئه‌وه هه‌وڵێك بێت بۆ بره‌وپێدانی كه‌مپینه‌كه‌ی (یان ئه‌و
ماندووبوونه‌ی به‌هۆی گه‌شتی 10 رۆژه‌ی به‌پاس به‌نێو هه‌رێمی 99ی ويلایه‌تی
ئایوا Iowa توشی هاتبوو) كه هانی میشێل باچمان-ی كۆماری دا تا له‌م
دواییه‌دا بڵێت كه‌وا ویلایه‌تی هاوكه‌یه "پێشتریش نیشانی داوه كه
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه سه‌رۆكێكی ژن قبوڵبكات".
له‌كۆڕبه‌ستنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوودا، باچمان هیواخوازه سه‌ركه‌وتن
له‌ده‌نگدانی ئه‌یمس سترۆ به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵام ره‌نگه مێژوو قسه‌یه‌كی
تری هه‌بێت.
له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای كه‌مپینی ساڵی 2008دا، سیناتۆر هیلاری كلینتۆن
به‌جێی هیوای پاڵێوراوی دیموكراته‌كان دانرابوو به‌ڵام ئه‌وه سیناتۆر
باراك ئۆباما بوو كه یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌نێو ئاماده‌بوانی كۆڕی
كامپینه‌كانی ئايواوه، دوای ئه‌ویش جۆن ئێدواردی سیناتۆری پێشوو
به‌پله‌ی دووه‌م هات.
شكستهێنانی هیلاری كلینتۆن ده‌كرێت شتێكی ده‌ره‌كی بووبێت (دابڕاو
له‌كۆمه‌ڵگه). دانیشتوانی ئايوا به‌وه ناسراون كه به‌چاوی
میهره‌بانیه‌وه ته‌ماشای كاندیده‌كانی دامه‌زراوه‌ی واشنتۆن ناكه‌ن وه
كلینتۆنیش یه‌كه‌م كاندیدی ژنی سه‌ره‌كی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بوو له
ویلایه‌تی ئايوا كه‌مپین بكات.
له‌نێو ژنه كێبڕكێكاره‌نی تردا پات شروده‌ر، ئیلیزابێس ده‌ول و كارۆڵ
موسیلی براون هه‌ن كه‌هه‌موویان پێش كۆڕبه‌ستنی كامپینه‌كان پاشه‌كشه‌یان
كرد به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها كاندیده ژنه‌كان نین كه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
له ولایه‌تی ئايوا توشی گرفتی سه‌ركه‌وتن بوونه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی
سه‌نته‌ری سیاسه‌ت و ژنانی ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی ره‌تگێرس،
ئايوا
یه‌كێكه له‌و چوار ویلایه‌ته‌ی كه‌هه‌رگیز ژنی نه‌ناردووه بۆ كۆنگرێس و
ئه‌نجومه‌نی پیران. ویلایه‌تیكانی تر بریتین له (دیلاوێر، میسیسیپی و
ڤێرمۆنت). هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی دیلاوێر و ڤێرمۆنته‌وه، ولایه‌تی
میسیسیپی و ئايوا هه‌رگیز حاكمی ژنیان هه‌ڵنه‌بژاردووه. ئه‌مه‌ش
له‌به‌رنه‌بوونی كاندیدی ژن نه‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردن، رۆكسانی كۆنلین، بۆنی
كامبێڵ، ئان هه‌چینسن و جۆی كۆرنین له‌نێو ئه‌و ژنانه‌دان كه
به‌ناسه‌ركه‌وتوویی له ئايوا كه‌مپینیان كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
پۆستی به‌رزتر. له‌نێو ئه‌و پێشنیازانه‌ی له‌ئارادان كه بۆچی كاندیده
ژنه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن له ئايوا ئه‌وه‌یه كه: ولایه‌ته‌كه
دانیشتوانێكی به‌ته‌مه‌ن و كۆنه‌پارێزی هه‌یه‌و به‌زۆری ویلایه‌تێكی
گوندنشینن و دانیشتوان فه‌رمانڕه‌وایی پیاوانیان پی باشتره‌و زۆرینه‌ی
دانیشتوانیش په‌یڕه‌وی خوو نه‌ریتی كۆن ده‌كه‌ن.
به‌و تێڕوانینه كۆمه‌ڵایه‌تیه كلاسیكی درانه پاڵ هاوڵاتیانی ئایوا،
ده‌كرێت ئه‌وه دابنرێت كه‌وا تاكه ژنێك به‌ژیرانه توانیبێتی ئه‌و
بنمیچه شوشه‌یه بشكێنێت ئه‌وه خاتوو باچمانه. ئه‌و ژنه ئه‌ندام
كۆنگرێسه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی مینیسۆتا ناكات به‌ڵكو له
ئايواش
له‌دایكبووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ژیاننامه‌ی خۆی نوسیویه‌تی به‌ناوی
"ناوه‌رۆكی بیروباوه‌ڕ: سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانم"، ئه‌و ویلایه‌ته‌ی بۆ ماوه‌ی
13 ساڵی ژیانی پێی ده‌گوت نیشتیمان كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر
به‌هاكانی هه‌بوو. رووش لیمبۆف وه‌ك "وته‌بێژێكی به‌هێزی كۆنه‌پارێزی
نابوردنخوازه‌كان" باسی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له‌م دواییه‌دا دوان له‌سه‌رۆك قه‌شه باڵاكانی
ویلایه‌ته‌كه به‌ناوی ئا‌لبێرت كالاوه‌ی و كاری گۆردۆن داوایان له باچمان
كرد دان به‌شكستی خۆیدا بنێت. هه‌ردووكیان پشتیوانیان له ریك سانتۆرومی
سیناتۆری پێشوو كرد كه له‌و كاته‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌خوار
ده‌نگه‌كانی باچمانه‌وه بوو. لێدوانه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و قه‌شانه
ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت نه‌بوو، یاخود سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كام له‌كاندیده‌كان
هه‌لێكی باشتری ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سه‌رۆك ئۆبامادا نه‌بوو،
به‌ڵكو پێیان وابوو باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر باچمان بۆ پله‌ی جێگر
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بكردایه.
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ده‌ڵێت باچمان باشترین
كاره‌كته‌ره له‌ڕۆڵی لاوه‌كیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی
ئایاوه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه
پێنج ژن وه‌ك جێگری حاكم خزمه‌تیان كردووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و ژنانه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه لوتكه،
پرسیارێكی به‌رفراوانتر دێنێته ئاراوه: ئایا ویلایه‌تێك كه‌وا ئه‌ونده
رێگربێت به‌رامبه‌ر كاندیده ژنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و جیاكاری و
ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆگرتنه‌ده‌ستی یه‌كه‌م پۆستی ئه‌و وڵاته.
جین زه‌ینۆ پرۆفیسۆری زانستی سیاسی و راگری كاتییه له‌به‌شی هونه‌رو زانست
له‌كۆلێژی ئونا له‌نیورۆچیلی ویلایه‌تی نیویۆرك.
سه‌رچاوه/ واشنتۆن پۆست
|