|
2011 خراپترین ساڵ بوو بۆ
ژنان
3-1-2012
«تا ژن به‌شداری نه‌کات سیاسه‌ت دیموکراتیزه
و گۆرانکاری جومگه‌یی له کۆمه‌ڵگا دروست نابێت»
په‌رله‌مانتارێک ئاماژه به‌وه ده‌کات ئاماره‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر
ژنان زۆر له‌وه مه‌ترسیدارترن که هه‌ستی پێده‌کرێت، چالاکوانێکی سیاسیش
ده‌ڵێت کڵۆڵترین ساڵ بۆ ژن ساڵی (2011) بوو که «چه‌مکه‌کان هێزى سلبییان»
زیاتربوو له‌سه‌ر ژن. هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانیش
پێیوایه تا ژن به‌شداری نه‌کات سیاسه‌ت دیموکراتیزه نابێت و گۆڕانکاری
جومگه‌یی له کۆمه‌ڵگا دروست نابێت.
کوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی به‌رگری له ژنان و
ئافره‌تان له فراکسیۆنی گۆڕان، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات به‌و پێیه‌ی ئه‌و
ئامارانه‌ی هه‌رشه‌ش مانگ جارێک که حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌سمی بڵاوی
ده‌کاته‌وه واپیشانی ده‌ده‌ن توندوتیژی له هه‌ڵکشاندایه ئاماره‌کان زۆر
مه‌ترسی دارترن له‌وه‌ی که هه‌ستی پێده‌کرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی به‌رگری له ژنان و ئافره‌تان وتیشى: هه‌موو
جۆره‌کانی توندوتیژی روو له زیادبونه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین توندوتیژی
تر له ناو خێزاندا هه‌یه که حکومه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی توندوتیژی
لێی ئاگادارنین واتا ئه‌و ئامارانه دروست نین که له‌سه‌ر توندوتیژیه‌کانى
هێشتا زۆر له‌وه که‌مترن به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت پێیوایه ره‌وشی ژنان
له بارودۆخێکی خراپدایه له هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا
توندوتیژی ساڵ بۆ ساڵ روو له زیادبوون ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
دڵخۆشیه که په‌رله‌مانی کوردستان توانی له‌م ساڵدا یاسایه‌ک په‌سه‌ند
بکات یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هه‌رچه‌نده یاساکه
دژایه‌تی زۆری هه‌بوو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکه‌وه، به‌ڵام دواجار یاساکه
په‌سه‌ندکراو چووه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه بۆیه هیوادارم ئه‌م یاسایه
بتوانێت که‌مێک له‌خه‌موو ئازاره‌کانی ژنان که‌م بکاته‌وه.
سه‌میره محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس و چالاکوان له مافه‌کانی ژنان، ره‌وشی
ژنان له ساڵی رابردوو بێگومان ئاستی کوشتنی ژنان به‌ره و که‌مبونه‌وه
رۆیشتووه، به‌ڵام ئاستی خۆکوشتن له ناو کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵکشان چووه،
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که بۆ هه‌ڵکشانی جۆری توندوتیژیه‌کانى سه‌ر ژنان له
کۆمه‌ڵگه‌یدا توندوتیژی جه‌سته‌ی، سێکسی، ئه‌گه‌ر چی توندوتیژی سێکسی نیه
که سکاڵای له‌سه‌ر بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته عه‌یبه له‌روی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له‌وانه‌یه جۆری کێشه‌و گرفته‌کانیان به‌ره و قورس‌تر
به‌رن. بۆیه داتای به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌و توندوتیژیه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه جۆری «توندوتیژی ده‌رونی» له هه‌ڵکشاندایه.
سه‌میره محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد که هه‌ر له مۆدێلی توندوتیژی
ته‌کنه‌لۆژی، سیاسی، فه‌رمانگه‌ی ئه‌مانه له‌هه‌ڵکشاندایه هه‌رچه‌نه‌ده
ئه‌مانه خه‌فه‌کراون زۆر به‌ته‌واوی ناخرێته روو به‌وپێیه‌ی ئێمه
له‌وبواره‌دا کارده‌که‌ین له کاتێکدا ده‌بوایه ئه‌م جۆره توندوتیژیانه
سه‌ریان هه‌ڵنه‌دایه به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌دراوه.
ئه‌و چالاکوانه‌ى مافه‌کانى ژنان ئاماژه‌ى به ده‌سکه‌وته‌کانیش کرد و وتى:
ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی هه‌بون «ده‌رچواندنی پرۆژه یاسای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی» بوو که یه‌کێکه له‌و پرۆژانه‌ی
ده‌توانرێت خزمه‌تی باش بکات له‌به‌رامبه‌ر روبه‌روبونه‌وه و
که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئه‌گه‌رچی هێشتا یاساکه
نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌خراپیه‌کان له
کاتێکدا یاساکه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه زیاتره ده‌رچووه.
سه‌میره نه‌شیشارده‌وه که پاشه‌کشه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌م له‌پێدانی پۆستی
به‌رز به ژنان ده‌بینین له کابینه‌ی شه‌ش یه‌ک ژن له وه‌زاره‌تا
به‌شداره. له کاتێکدا سه‌یری ئاستی ژن بکه‌ین له ئاستی حزبی و سیاسی
ژماره‌یان به‌ره و زیادبون چووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی پاردا رویدا یه‌ک دوو
حاڵه‌ت هه‌بوو ژنان چونه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارته‌کانه‌وه.
له‌به‌رده‌وامی وته‌کانیدا چالاکوانی بواری ژنان سه‌میره وتی: ژنان
له‌بواری ئابوری‌دا به‌ره‌و زیادبون چووه فه‌رمانبه‌ر و بازرگان گۆرانکاری
تازه‌ی پێوه ده‌بینرێت له بواری په‌روه‌رده‌شدا ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان
کارده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی په‌روه‌رده‌کارن له بواری ماڵه‌وه له حکومیشدا
ئه‌وانیش به‌ره‌و زیادبون چون، له بواری ململانیه سیاسیه‌کانیشدا،
به‌داخه‌وه له مانگی شوباتدا کێشه‌ی سیاسی هه‌بوو له‌وێدا ژنان قوربانی
یه‌که‌م بون ژنان پرسییان پێنه‌کرا. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دۆخی ژن له‌چاو
ساڵانی پێشودا گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وه‌نه زه‌ق نیه.
له‌روی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌ندێک هۆشیاری به‌ژنه‌وه هه‌ستده‌کرێت،
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ژنان له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌نگی ژن
ده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وه کارێکی باشه، به‌ڵام ناکرێت ئه‌مانه به‌ده‌سکه‌وتی
گه‌وره سه‌یر بکرێت ئه‌مه له ئاستی داخوازی و پێداویستی ژناندا نیه
ده‌کرێت پلان بن بۆچاکسازی له ره‌وشی ژن بیری لێبکرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاری خولی پێشوی یه‌کێتیش، پێیوایه گۆڕانکاریه‌کی وانیه.
به‌ڵام له کایه‌ی هونه‌ری رێکخراوه‌ی ژنان بونیان هه‌یه.
گوڵاڵه‌ی گه‌رمیان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوی یه‌کێتی وتى: توندوتیژی ژنان
ناتوانین بڵێین که‌می کردووه، ژنان ئێستا هۆشیاریه‌کیان هه‌یه به‌رامبه‌ر
مافه‌کانی خۆیان، به‌ڵام ئێمه هه‌رچاومان له‌سه‌ر ژنه و ده‌بێت پیاویش
بگۆڕێت. له‌لایه‌که‌وه سه‌یری کێشه‌کان ده‌که‌ین.
گوڵاڵه‌ی گه‌رمیان وتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ جێگه‌ی شانازیمان بێت ئه‌و (یه‌ک
وه‌زیره‌یه له حکومه‌ت به‌شداربوو) ژنێکی چالاکه ئه‌و رێژه‌ی له (30%)ی
له‌ناو حکومه‌تدا جێبه‌جێبکرێت که‌له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه ده‌ستکه‌وتێکی
باش ده‌بێت بۆ ژنان، چونکه ئه‌و ژنانه‌ی له‌ناو حکومه‌تدان ژنی کارا و
چالاکن.
سوه‌یل عومه‌ر سه‌عید، چالاکوانی سیاسی، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ساڵى
رابردوو کڵۆڵترین کات بوو بۆ ژیانی ژن، توندوتیژی زیاتر بووه له‌سه‌ری
له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه (چه‌مکه‌کان هێزى سلبی) زیاتر بووه له‌سه‌ر
ژن. سوه‌یل پێیوایه ژنان زیاتر له لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه به‌شداری
سیاسی‌بوون هه‌میشه ژن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی
شه‌خسی خۆی شتێک بۆ خۆی یان بۆ ژنان بکات کاریپێکراوه. زیاتر مه‌رامی
ئه‌حزابه‌کانه.
ئه‌و چالاکوانه سیاسیه‌ش پێى باشه که‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو بێت له
ده‌ره‌وه‌ی حزب بێت به‌شداری حکومه‌ت بێت، ئه‌وه‌شى وت: که‌س هه‌یه له
روى عه‌قڵیه‌وه تێگه‌شتوو رۆشنبیره پێمباشه ئه‌و ژنانه دابنێن بۆ
ئه‌وه‌ی رۆڵی ژنیان هه‌بێت. رێکخراوه‌کان تا ئێستا «نه‌یانتوانیوه هیچ
کارێکی دیار» بکه‌ن بۆ ژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنکه فراوان بێت کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکی دیکه بێنه پێشه‌وه ئه‌وه‌م پێم باشتره.
هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌کات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناره‌زایی له ئاستێکی به‌رزدایه هه‌موو شێوازه‌کانی
توندوتیژی هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌هۆی «ئه‌و عه‌قڵه‌یه‌تی جیاکاری ره‌گه‌زیه‌ی»
به‌رێوه‌ی ده‌بات له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێگومان ئه‌وه‌ی قوربانی زۆره ژنان
بوون.
نه‌جیبه عومه‌ر ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد له ساڵی (2011) زۆرترین چالاکی
ناڕه‌زایی خۆپیشاندانی ژنان هه‌بوون، به‌ڵام بێگومان که به‌شی ئه‌وه
ناکه‌ن کاریگه‌ری دابنێن که حکومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بخه‌نه کار،
ئێمه بۆخۆمان وا ده‌یخوێنینه‌وه له‌شێوازی کارکردن‌دا که‌موو کوری
هه‌بووه وه‌ک خۆی شیکردنه‌وه بۆ کێشه‌کان نه‌کراوه، له‌ماوه‌ی رابردودا
چه‌ندین کۆنفرانس کرا، به‌ڵام خاڵه ئه‌ساسیه‌که‌ی ناگرێته ده‌ست وه‌ک
کێشه‌یه‌کی عه‌قڵیه‌ت بگیرێته ده‌ست له دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و
عه‌قڵیه‌ته کارکردن له‌و لایه‌نه‌وه لاوازه زۆرجاریش وه‌ک ئامرازێک
به‌کار ده‌هێنرێت له‌و ململانێیه سیاسیانه‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ش واده‌کات وه‌ک
پێویست چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه.
نه‌جیبه عومه‌ر هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، وتیشى:
له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌تى ژن پێویسته ئیراده‌ى راسته‌قینه‌ی هه‌بێت، بۆیه
به‌شداریکردن زیاتر بووه، به‌ڵام رۆڵگێرانی وه‌ک پێویست نه‌بووه. به‌شێکی
ژن لێی به‌رپرسیاره ئه‌مه «گرێدراوی قوڵای عه‌قڵیه‌تی سیستمی پیاو
سالارییه که ناهێڵێت ژن وه‌ک پێویست رۆڵ ببینێت»، ئه‌مه سیستمی پیاو
سالاریه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێین ژنان وه‌ک پێویست رۆڵییان
له سیاسه‌تدا نه‌بووه وتى: ئێمه پێمانوایه «تا ژن به‌شداری نه‌کات
سیاسه‌ت دیموکراتیزه نابێت کۆمه‌ڵگاش دیموکوکراتیزه نابێت، گۆڕانکاریه‌کی
جومگه‌یی له‌کۆمه‌ڵگا دروست نابێت»، له‌به‌رئه‌وه گرنگه باس له «شۆڕشێکی
دیموکراسی» بکه‌ین پێویسته ژنان رۆڵی ئه‌کتیڤ بگێرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژن چۆن
تێپه‌ڕێنین واته چه‌ندایه‌تیه‌که‌ی زیاتر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ژن له کاری
سیاسی به‌عه‌قڵیه‌تی ته‌نگی که له‌عه‌قڵیه‌تی پیاودا هه‌یه بگۆڕدرێت،
هاوسه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان وتیشی: هه‌رچۆنێک بێت
ده‌توانین بڵێین رێژه‌ی ژن له‌ناو پارتی ئێمه‌دا له‌سه‌دا (47%) بوو جارێکی
تر ئه‌و گۆرانکاریه‌ى کردمان گۆرانکاریه‌کی باش بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و
عه‌قڵیه‌ته باوه کلاسیکیه‌ی که له سیستمی پارتایه‌تی ته‌نگا هه‌یه،
به‌گشتی هه‌وڵدان و جموجۆڵ له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی
پێویست نیه له‌سه‌ر
ئاستی جیهان و پارته‌کان.
سه‌رچاوه/ چه‌تر پرێس |