|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
سیستمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8-4-2010 و/ مافناس ئومێد حسین كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق: به‌پشت به‌ستن به‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌داو یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و یاسای حزب‌و كیانه سیاسییه‌كان‌و بڕیاره‌كانی (92 و 97) له‌رێكه‌وتی (31/5 و 15/6/2004)و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ركراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانییه‌وه بڕیارماندا به‌ده‌ركردنی ئه‌م سیستمه‌ی خواره‌وه: ژماره (13)ی ساڵی 2005 (سیستمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران). (دیباجه) كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق دامه‌زرا به‌پێی یاسای ژماره (92)ی ساڵی (2004) بۆئه‌وه‌ی تاكه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق كۆت‌و به‌ند بكات. كۆمسیۆنه‌كه ده‌سته (ده‌زگا)یه‌كی ته‌كنیكی سه‌ربه‌خۆی ناحزبییه، خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات (واته خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه)و پاشكۆی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیه له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و یاسادانان‌و دادوه‌ری، خاوه‌نی هێزێكی ره‌هایه بۆ یاسای ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن‌و پیاده‌كردن‌و جێبه‌جێكردنی سیستم‌و رێسا‌و رێ‌و شوێنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ڵبژاردن له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا. به‌شی یه‌كه‌م/ پیاده‌كردن: ئه‌م سیستمه پیاده ده‌كرێ (جێبه‌جێده‌كرێ) به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه‌بڕیاروایه ئه‌نجام بدرێ له(15/12/2005) به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌ش له‌پێناو دابه‌شكردنی كورسییه دانراوه‌كان بۆ پارێزگاكان‌و تایبه‌تكردنی كورسییه قه‌ره‌بووه‌كان (تعویچیه)و كورسییه نیشتمانییه‌كان. به‌شی دووه‌م/ زاراوه‌كان: 1. كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق. 2. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ئه‌نجومه‌نێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان. 3. یاسای هه‌ڵبژاردن: ئه‌و یاسایه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییه‌وه ده‌رچووه له(12/ئه‌یلولی/2005). 4. كیان (پێكهاته): كیانی سیاسی یان هاوپه‌یمان یان كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ. 5. ده‌نگ: ده‌نگێكی راست بۆ هه‌ر كیانێكی سیاسی. 6. كورسییه قه‌ره‌بووه‌كان (تعویچیه): ئه‌و كورسییانه‌یه كه‌تایبه‌ت ده‌كرێن به‌و كیانه‌ی كه‌كورسی به‌ده‌ستده‌هێنن له‌پارێزگاكاندا. 7. كۆی ده‌نگه‌كان: كۆی ده‌نگه راسته‌كانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو عێراق‌و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌شی سێیه‌م/ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا: 1. یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌قیداوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (230) كورسی (له‌كۆی 275 كورسی) بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ر پارێزگاكان‌و دابه‌شكردنی (45) كورسی وه‌كو كورسی قه‌ره‌بوو وه كورسی نیشتمانی. 2. كورسییه تایبه‌ته‌كان به‌پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بگونجێ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ناویان تۆماركراوه له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌رێسای زانیاری (بیانات) تایبه‌ت به‌پسوڵه (فۆڕم)ی خۆراك كه‌پشت ده‌به‌ستێ به‌هه‌ڵبژاردن (سییه‌كان) له‌كانونی دووه‌می ساڵی (2005) به‌پێی ئه‌مه‌ی خواره‌وه: # كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران كه‌ناویان تۆماركراوه له(مسجل)ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر كورسییه تایبه‌ته‌كان كه‌دانراوه بۆ پارێزگاكان، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش پێی ده‌وترێ به‌شی نیشتمانی (الحصه الوطنیه). # كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران كه‌ناویان تۆماركراوه له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر به‌شی نیشتمانی‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌م كرداری دابه‌شكارییه‌دا ژماره‌ی راست‌و پۆڵێنی ده‌یی (كسرعشری) ده‌رده‌چێ بۆ پارێزگایه‌ك ژماره‌یه‌ك كورسی تایبه‌ت ده‌كرێ كه‌یه‌كسانه ته‌نها به‌ژماره‌ی راست. # ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌ك كورسی مایه‌وه كه‌دابه‌ش نه‌كرابوون له‌قۆناغی پێشووتردا ئه‌وه ده‌درێ به‌و پارێزگایه‌ی كه به‌شێكی به‌هێزی بۆ ماوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا تاوه‌كو هه‌موو كورسییه‌كان دابه‌شده‌كرێن. به‌شی چواره‌م/ تایبه‌تكردنی كورسییه‌كان بۆ پاڵێوراوان له‌پارێزگاكاندا: تایبه‌تكردنی كورسییه‌كان له‌هه‌موو پارێزگاكاندا به‌سه‌ر كیانه سیاسییه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1. ژماره‌ی گشتی ده‌نگه‌كان له‌پارێزگادا دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی تایبه‌تكراوه بۆی له‌پێناو گه‌یشتن به‌به‌شی پارێزگاكه (حصه المحافڤه). 2. كۆی گشتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌كیانێك به‌ده‌ستی هێناوه دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر به‌شی پارێزگاكه‌دا، له‌م كرداره‌وه ژماره‌یه‌كی راست‌و كه‌می ده‌یی كه له(یه‌ك) كه‌متره ده‌ستمانده‌كه‌وێ، بۆ ئه‌و كیانه كورسی ته‌رخانده‌كرێ كه‌یه‌كسانه به‌ژماره‌ی راست. 3. ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌ك كورسی مایه‌وه كه له‌قۆناغی (2)دا تایبه‌ت نه‌كرابوو، ئه‌وه ته‌رخانده‌كرێ بۆ ئه‌و كیانانه‌ی كه‌به‌شێكی گه‌وره‌یان ماوه‌ته‌وه یه‌كیان به‌سه‌ری ئه‌وانیتردا تاوه‌كو كورسییه تایبه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكاندا. 4. له‌كاتی ته‌رخانكردنی كورسییه‌ك بۆ زیاتر له‌پاڵێوراوێك كه له‌لیستی كیانێكی سیاسی‌دا هه‌یه ئه‌وه كورسییه‌كه ته‌رخان ده‌كرێ ته‌نها بۆ ئه‌وه كه‌یه‌كسانه له‌ژماره‌ی پاڵێوراوه‌كانی پله‌به‌ندی ناو لیسته‌كه (واته به‌پێی پله‌به‌ندی ناو لیسته‌كه ئه‌درێ به‌و پاڵێوراوه). ئه‌و كرده‌وه حسابییه به‌شێكی تازه ده‌دات به‌پارێزگاكه دوای لێده‌ركردنی كورسییه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ ئه‌و كیان‌و ده‌نگانه‌ی كه‌سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه له‌كۆی گشتی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێدا له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، له‌مكاته‌دا كۆی گشتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ماونه‌ته‌وه دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ماونه‌ته‌وه بۆ ده‌ركردنی (هه‌ڵهێنجانی) به‌شێكی تازه بۆ پارێزگاكه‌و دواتر قۆناغه‌كان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه له(2)ه‌وه بۆ (4)و كرده‌وه كه‌دووباره ده‌كه‌ینه‌وه تا دابه‌شكردنی هه‌موو كورسییه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ پارێزگا.. به‌شی پێنجه‌م/ پێدانی ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ته‌رخانكراوه بۆ پارێزگا به‌پاڵێوراوه‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتوو: 1. ئه‌و كورسییه‌ی كه‌ته‌رخانده‌كرێ بۆ كیانه سیاسییه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی (4) كه‌ئاماژه‌مان پێداوه، ئه‌وه ده‌درێ به‌پاڵێوراوی ئه‌و كیانه‌ی كه‌پاڵاوتنی له‌پارێزگاكه‌دا پشت راست كراوه‌ته‌وه (المصادق) به‌پێی ریزبه‌ندی ناوه‌كانیان له‌لیسی پاڵێوراوه‌كاندا. 2. نابێ (ناگونجی) ئو پاڵێوراوه كه‌كورسیه‌كی دراوه‌تێ به‌پێی بڕگه‌ی (5و 1) كه‌ئاماژه‌مان پێدا، ئوكورسییه ڕه‌ت بكاته‌وه (رفچ) یان ده‌ست له كاربكێشێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ئه‌ندام له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (مجلس النواب). 3. ئه‌گه‌ر هاتوو كورسیه‌ك به‌تاڵبوو له‌پاڵێوراوی كیانه سیاسیه‌كه كه‌پێشتر كۆمسیوَن پشت راستی كردبوو (المصادقه) له‌سه‌ر پالاَوتنی وه‌پێویست بوو كه‌كورسیه‌كی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بدرێتێ به‌لاَم به‌هۆی مردنیه‌وه یان تووشبونی به‌په‌ككه‌وتنێكی به‌رده‌وام (نه‌خۆشی) یان وایلێهات كه‌نه‌توانێ (نه‌شیاو) ئه‌و كورسییه وه‌رگرێ، ئه‌وا ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌له‌دواوه‌یه‌تی له‌هه‌مان لیستدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كورسییه‌ی كه‌چۆڵه تایبه‌ت بوو به‌ژنان ئه‌وا ئه‌وژنه‌ی كه‌له‌دوایه‌وه دێت اه‌هه‌مان لیستدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ئیللا ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ژنێك نه‌مابێت له‌لیستی پاڵێوراوه‌كاندا، هه‌مان بارودۆخیش (حاله) پیاده ده‌كه‌ین (په‌یڕه‌وده‌كه‌ین) به‌سه‌ر كورسییه نیشتمانی‌و كورسییه قه‌ره‌بووه‌كاندا. به‌شی شه‌شه‌م/ پێدانی ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ته‌رخانكراوه بۆ پارێزگا: پاڵێوراوه‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه به‌ده‌ستهاتووه: 1. هه‌ر كیانێك كه‌هیچ كورسییه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌راوه له‌پارێزاكاندا، به‌ڵام له‌كۆی گشتی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌كێبڕكێی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا كردووه ژماره‌یه‌ك ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه كه‌یه‌كسانه یان زیاتر له‌ئاستی نیشتمانی كه‌حسابكراوه به‌پێی ماده‌ی (1,6 و 1) ئه‌وه كورسی قه‌ره‌بووی بۆ ته‌رخانه‌كرێ له‌و (45) كورسییه‌ی كه‌وه‌ك كورسی قه‌ره‌بوو‌و كورسی نیشتمانی ته‌رخانكراوه به‌پێی ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه: أ. دابه‌شكردنی كۆی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له‌عێراق به‌سه‌ر كۆی گشتی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه (275) كورسییه‌و به‌ئه‌نجامی ئه‌م دابه‌شكارییه‌ش ده‌وترێ ئاستی نیشتمانی (الحد الوگن). ب. دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌كیانه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه به‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی راست‌و كه‌می ده‌یی ده‌رده‌چێ. ج. بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و كیانانه ژماره‌یه‌ك كورسی ته‌رخانده‌كرێ كه‌یه‌كسان بێت بۆ ژمایه‌كی راست‌و دروست. ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامی قۆناغی (1 تا 3)وه زیاتر له(45) كورسی ته‌رخان (تایبه‌ت)بوو بۆ ئه‌و كیانانه ئه‌وا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه له‌دابه‌شكاری ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ژماره‌ی كورسییه‌كان ئه‌وه واحساب ده‌كرێ كه بۆ هه‌ریه‌ك له‌و كیانانه كورسییه‌كان بدرێتێ به‌پێی ئه‌م كرداره دواتر ئه‌و كورسییه قه‌ره‌بووانه له‌كیانه‌كان ده‌سه‌ندرێته‌وه كه‌كه‌مترین (حاصل قسمه)ی هه‌یه یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا، به‌ڵام ئاخرین كورسی ناسه‌ندرێته‌وه له‌هه‌ر كیانێك پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر كیانێك كورسییه‌كی هه‌بێت‌و له‌هه‌ر جارێكدا كورسییه‌ك ده‌سه‌ندرێته‌وه له‌یه‌كێك له‌كیانه‌كان ئه‌وه ئیتر (حاصل قسمه)ی تازه حساب ده‌كرێت‌و ئه‌م كرداره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ژماره‌ی كورسییه قه‌ره‌بووه‌كان داده‌به‌زێنرێت بۆ (45) كورسی. 2. ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ده‌مێننه‌وه له(45) كورسییه‌كه‌و ته‌رخانیش نه‌كراوه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له‌بڕگه‌ی (6، 1)دا هاتووه پێی ده‌وترێت كورسییه نیشتمانییه‌كان، ته‌رخان ده‌كرێن بۆ ئه‌و كیانه سیاسییانه‌ی كه كورسییه‌ك یان زیاتری به‌ده‌ست هێناوه له‌پارێزگاكاندا، جگه له پاڵێوراوه تاكه‌كان (كه‌سی)، و به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگی كیانه‌سیاسییه‌كان بۆ كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن. 3. كورسیه نیشتمانیه‌كان كه‌ئاماژه‌یان پێدراوه له‌بڕگه‌ی (6,2) دا ته‌رخانده‌كرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: # كۆی گشتی ده‌نگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسیه نیشتمانیه‌كاندا كه‌باسكراوه له‌بڕگه‌ی (6,2)و به‌ئه‌نجامی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌وترێ به‌شی نیشتمانی(حصه الوگنیه). #ژماره‌ی گشتی (كۆی ژماره‌ی) ده‌نگه‌كانی هه‌موو كیانێك دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر به‌شی نیشتمانیدا‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی یان ته‌نها كه‌سری ده‌ییه‌كه كه‌متره له‌یه‌ك. # بۆ هه‌ر كیانێك ژماره‌یه‌ك كورسی ته‌رخانده‌كرێ كه‌یه‌كسانه به‌ژماره‌یه‌كی راست كه به‌رئه‌نجامی دابه‌شكاری (قسمه) قۆناغی (2) ده‌ستمان كه‌وتووه. ئه‌گه رهه‌ركورسیه‌ك مایه‌وه كه‌ته‌رخان (تایبه‌ت) نه‌كرابوو به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌هاتووه له‌بڕگه‌ی(3)دا ئه‌وا ئه‌و كورسیه ته‌رخانده‌كرێت بۆ ئه‌و كیانه‌ی كه‌رێژه‌یه‌كی زۆری ماوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا، تاوه‌كو هه‌موو كورسییه نیشتمانییه‌كان ته‌رخانده‌كرێن. به‌شی حه‌وته‌م/ لیستی پاڵێوراوان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه قه‌ره‌بوو نیشتمانییه‌كان: 1. كۆمسیۆن ئاگاداریه‌ك هه‌ڵئه‌واسێ له‌سه‌ر(له‌وحه‌ی ئیعلانات) له‌باره‌ی مه‌كته‌بی نیشتمانی بۆ كۆمسیۆن له‌بغداد كه‌ئه‌مانه‌ی تێدایه: أ- ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ته‌رخانكراوه بۆ هه‌ركیانێكی به‌پێچی به‌شی (چواره‌م). ب- ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه‌كورسییاندراوه‌تێ به‌پێی به‌شی (پێنجه‌م). ج- ژماره‌ی كورسییه قه‌ره‌بووه نیشتمانییه‌كان كه‌ته‌رخانكراوه بۆ هه‌موو كیانه‌كان به‌پێی به‌شی (شه‌شه‌م). 2. پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووئه‌و كیانانه‌ی كه‌شیاوی بۆ ئه‌وه‌ی كورسی قه‌ره‌بوو نیشتمانی وه‌رگرن، به‌نوسراوێك لیستی كۆتایی پێشكه‌ش به‌كۆمیسیۆن بكه‌ن كه‌ژماره‌ی پێویست له‌پاڵێوراوه‌كانی تێدابێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو كورسییه قه‌ره‌بووه نیشتمانییه‌كان كه‌بۆیاندانراوه ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كدا كه له(48) سه‌عات زیاتر نه‌بێت دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌كه، كه له‌بڕگه‌ی (1،7)دا هاتووه. 3. كیانه‌كان راسته‌وخۆ ئاگادار نه‌كرازنه‌ته‌وه یان وه‌ریان نه‌گرتووه ئه‌و زانیارانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1،7) داهاتوو، به‌رپرسێتی گه‌یشتن به‌و زانیارانه‌ی له‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئاماره‌وه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ر كیانێك، ئه‌و زانیارانه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر سایتی ئینته‌رنێت كۆمسیۆن‌و له‌هۆیه‌كانی راگه‌یاندنیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی (48) كاتژمێره دیاریكراوه كه‌جێبه‌جێده‌كرێ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌كه‌وه له‌سه‌نته‌ری ئاماره‌وه. 4. یاسای هه‌ڵبژاردن مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه له‌سه‌ر ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌كورسی قه‌ره‌بوو یان نیشتمانی پڕده‌كاته‌وه ئه‌بێ: # پاڵێوراوێكی شیاوبێت به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن. # ناوه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته‌دا بێت كه‌پشتراستكراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاره‌كه به‌پێی سیسته‌مه‌كانی كۆمسیۆن. # هیچ كورسییه‌ك نادرێ به‌پێی به‌شی (چواره‌م). 5. هه‌موو لیستیك كه‌پێشكه‌شده‌كرێت پێویسته ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه‌باسكراوه له‌ماوه‌ی (11)ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ده‌قیداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ژنێك به‌لانی كه‌مه‌وه له‌چوارچێوه‌ی سێ (3) پاڵێوراوی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌بێ دوو ژن هه‌بێ له‌چوارچێوه‌ی شه‌ش (6) پاڵێوراوی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا‌و به‌و شێوه‌یه تاكۆتایی. 6. پێویسته له‌لیسته‌كه‌دا ناوی ئه‌و پارێزگایه بهێنرێ كه‌پاڵێوراوه‌كه‌ی پشت راستكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش به‌پێی لیستی كۆمسیۆن ژماره (9)ی ساڵی 2005. 7. ناگونجێ بۆ هه‌ر كیانێك كه ئه‌و لیسته‌ی له‌بڕگه‌ی (2،7دا باسكراوه گۆڕانكاری تیا بكات یان بیكێشێته‌وه، ئیللا ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمسیۆن داوای ئه‌وه‌یكرد به‌مه‌به‌ستی لێكچواندنی له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردندا یان ئه‌و سیسته‌مه‌دا، له‌مكاته‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كیانه لیسته گۆڕاوه كه‌پێشكه‌ش بكات به‌كۆمسیۆن له‌ماوه‌ی (48) سه‌عاتی دیاریكراودا كه‌بڕگه‌ی (2،7)ده‌قی له‌سه‌رداوه. یان له‌ماوه‌یه‌كدا كه كه‌مه‌كه‌ی (2) سه‌عاته له‌دوای به‌رواری (موعید)ی كۆتایی به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن. 8. كۆمسیۆن هه‌ڵده‌ستێ به‌پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه‌پێشكه‌شكراوه له‌كاتێكدا كه‌هاوشێوه‌بێ‌و له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردن‌و سیسته‌مه‌كه‌دا. به‌شی هه‌شته‌م/ پێدانی كورسییه نیشتمانی‌و قه‌ره‌بووه‌كان به‌پاڵێوراوه‌كان: 1. كورسییه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ كیانه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی (6) ده‌درێ به‌پاڵێوراوی ئه‌وكیانه‌ی كه‌پاڵاوتنیان پشت راستكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كورسییه قه‌ربوو نیشتمانییه‌كان به‌هه‌مان ریزبه‌ندی ناوه‌كانیان كه له‌و لیسته‌داهه‌یه كه‌پێشكه‌شكراوه به‌كۆمسیۆن. 2. ناگونجێ بۆ ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌كورسی دراوه‌تێ به‌پێی بڕگه‌ی (1،8) كه‌ئه‌و كورسییه قبوڵ نه‌كات یان لێی بكشێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. 3. ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شی نه‌كرد ئه‌و كیانه‌ی كه‌سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه به‌پێی بڕگه‌ی (6) به‌كورسییه‌ك یان زیاتر له‌كورسییه قه‌ره‌بووه‌كان یان نیشتمانییه‌كان به‌لیستی ناوی پاڵێوراوه‌كانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسییانه له‌كۆتایی ماوه‌ی دیاریكراو له‌بڕگه‌ی (2،7) یان ئه‌و لیسته‌ی كه‌پێشكه‌شكراوه له‌لایه‌ن كیانه‌وه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌متری تیابووه له‌ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و كورسییه قه‌ره‌بوو وه نیشتمانییانه‌ی كه‌ماویه‌تییه‌وه ته‌رخانده‌كرێ بۆ پاڵێوراوی هه‌مان كیان له‌وانه‌دا كه‌پاڵاوتنیان پشت راستكراوه‌ته‌وه له‌پارێزگاكاندا به‌پێی سیستمی ژماره (9)ی ساڵێ (2005)، دوای دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ كورسییه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی (5) ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: أ- له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا كیانه‌كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ژماره‌ی ده‌نگه‌كان كه‌سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ستهێناوه كیانه‌كه دابه‌شده‌كرێ به‌سه‌ر دووئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ستهێناوه به‌كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كدا (1)وه به‌ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌وترێ (حاصل القسمه)ی ئه‌و كیانه له‌و پارێزگایه‌دا، ئه‌و كیانه‌ش كه‌هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه له‌پارێَزگاكه‌دا ئه‌وه(حاصل قسمه)كه‌ی بریتییه له‌ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌كیانه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه. ب- (حاصل القسمه)كان جیاده‌كرێنه‌وه به‌ریزبه‌ندی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌و یه‌كسانییه‌كه‌ش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه به‌تیروپشك (قرعه). ج- كورسی یه‌كه‌می ته‌رخانكراوه بۆ كیانه‌كه ده‌درێ به‌پاڵێوراوی كه‌ماوه له‌لیستی كیانه‌كه‌دا كه‌به‌رزترین به‌شی له‌پارێزگاكه به‌ده‌ست هێناوه نوێنه‌ره به‌به‌رزترین (حاصل القسمه) به‌پێی ریزبه‌ندی كه‌ناوبراوه له‌قۆناغی (2)دا، كاتێكه كورسییه‌ك ته‌رخانده‌كرێت بۆ كیانێك له‌پارێزگایه‌كدا ئه‌وه (حاصل القسمه)ی تازه بۆ كیانه‌كه له‌پارێزگاكه‌دا حسابده‌كرێ هه‌روه‌ك چۆن له‌قۆناغی (1)دایه، ئه‌مه‌ش دوای زیادكردنی یه‌ك كورسی بۆ ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌كیانه‌كه سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ست هێناوه له‌پارێزگاكه‌دا. د- كاتێك كیانێك ده‌گات به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كورسییانه كه‌شیاویه‌تی به‌پێی رێگه‌ی دابه‌شكردنی كورسییه نیشتمانی‌و قه‌ره‌بووه‌كان ئه‌وه كۆی (حاصل القسمه)ی كه‌ماوه بۆ ئه‌و كیانه ئه‌سرێنرێته‌وه له‌لیستی (حاصل القسمه)كه‌دا. ه- ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند كورسییه‌ك ته‌رخانكرا بۆ كیانه‌كه كه‌زیاتربێت له‌ژماره‌ی پاڵێوراوه‌كانی له‌لیسته‌كاندا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه نیشتمانییه‌كان، ئه‌وا كیانه‌كه ژماره‌یه له‌كورسییه‌كانی ده‌درێتێ كه‌یه‌كسان بێت ته‌نها به‌ژماره‌ی پاڵێوراوه‌كانی له‌لیسته‌كه‌دا، له‌م كاته‌شدا به‌شی نیشتمانی تازه هه‌ژمار ده‌كرێ به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌هاتووه له‌قۆناغی (1)دا، به‌ڵام دوای (خصم الاصوات) داشكاندنی ده‌نگه‌كان كه‌كیانه‌كه سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ست هێناوه له‌كۆی ده‌نگه‌كاندا‌و دوای (خصم المقاعد) داشكاندنی كورسییه‌كان كه‌كیانه‌كه سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ست هێناوه له‌كۆی كورسییه نیشتمانییه‌كان، دواتر ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ قۆناغی(2) سه‌باره‌ت به‌كیانه‌كانی تر. و- ئه‌م كرداره دووباره ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو هه‌موو كورسییه نیشتمانییه‌كان كه‌ته‌رخانكراوه بۆ كیانه‌كان ده‌درێ به‌پاڵێوراوه‌كان. به‌شی نۆیه‌م/ به‌رواری جێبه‌جێكردنی: ئه‌م سیسته‌مه جێبه‌جێده‌كرێت له‌به‌رواری پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن له‌سه‌ری له13/11/2005. سه‌رچاوه: www.isgamonline.net/Arabic/in-Depth/Iraqi Election/Articles/15.doc
|