|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
مافه‌كانی منداڵ‌و رێككه‌وتننامه‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵان
13-5-2007 مافناس/ ئومێد حسێن یه‌كه‌م/ مافه‌كانی منداڵ: كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵی ئیقراركرد له‌ساڵی1989دا‌و له‌ساڵی(1990)شدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌منداڵان به‌سترا كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمان تیایدا ئاماده‌بوون كه به‌یه‌كه‌م هه‌نگا‌و داده‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه منداڵ‌و هه‌موو مۆرڤ ده‌گرێته‌وه تاته‌مه‌نی(18)ساڵی، راگه‌یاندنی جیهانی ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی مناڵ‌و پاراستنی‌و گه‌شه‌كردنی كه له‌كۆنگره‌ی جیهانی له‌پێنا‌و منداڵ ئیقراركرا كه له‌نیۆرك به‌ستراوه، ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆ گرتووه: 1. منداڵان بێوه‌ی‌و لاوازن‌و پشت به‌كه‌سانیتر ده‌به‌ستن‌و حه‌زیان له‌فێربوونه، چالاكی پڕ له‌هیوان‌و مافی خۆشیانه كه‌هۆكاری پێوسیتیان بۆ دابینبكرێت كه له‌خۆشی‌و ئاشتیدا كات به‌سه‌ر به‌رن. 2. منداڵان له‌جیهاندا رۆژانه تووشی مه‌ترسی ده‌بن به‌هۆی شه‌ڕ‌و جیاكاری‌و توند‌وتیژی‌و .... تد، هه‌روه‌ها منداڵان به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن. 3. ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه ژیانیان خۆشبكرێت‌و ئێش‌و ئازار‌و زامه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌و هه‌لی گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌هره‌كانیان بۆ بڕه‌خسێنرێت. 4. یه‌كه‌م ئه‌رك بریتیه له‌باشتركردنی ته‌ندروستی مناڵ‌و خۆراكی. هه‌روه‌ها گرنگیدانی زیاتر به‌منداڵانی كه‌مئه‌ندام‌و ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌بار‌ود‌وخی سه‌خت‌و ناله‌باردا ده‌ژین. واته له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه گرنگیان پێبدرێت‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان بۆ بكرێ. 5. دابینكردنی هه‌لی خوێند‌و نه‌هێشتنی نه‌خوێنه‌واری له‌نێوان منداڵاندا‌و گرنگیدان به‌دایك‌و ته‌ندروستی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردنی دایكان له‌كاتی دوو گیانی‌و مناڵبووندا ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پێنا‌و پاراستنی ته‌ندروستی منداڵان. دووه‌م/ رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ: له‌پێشه‌كی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه: منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وا‌و ته‌ندروست ئاماده بكرێ‌و به‌گیانی ئاشتی‌و لێبووردن‌و ئازادی‌و یه‌كسانی‌و برایه‌تی په‌روه‌رده بكرێت، ده‌زانین كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا منداڵان هه‌ن كه له‌بار‌ودۆخی ناله‌باردا ده‌ژین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ئیمزاكرا بۆ زیاتر پاراستنی مافه‌كانی منداڵ. مادده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌مانه‌ن: مادده‌ی یه‌كه‌م/ هه‌موو مرۆڤیك به‌منداڵ ده‌ژمێردرێت كه له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه بێت. مادده‌ی دووه‌م/ ده‌وڵه‌تانی لایه‌ن"به‌شداربوو" له‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا رێز له‌و مافانه ده‌گرن كه‌تێیدا هاتووه، ده‌بێت زامنی بكه بۆ هه‌موو مناڵێك كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاندایه به‌بێ جیاوازی‌و به‌چاوپۆشین له‌ره‌گه‌زی منداڵ یان دایك‌و باوكی یان ره‌نگیان یان ره‌گه‌زیان یان زمانیان یان ئاینیان یان باری كۆمه‌ڵایه‌تیان یان باری ئابووریان یان زێدیان یان هه‌ربارێكی تر. مادده‌ی شه‌شه‌م/ هه‌موو مناڵێك له‌ژیانیدا مافێكی ره‌سه‌نی هه‌یه، ده‌وڵه‌تانی لایه‌ن زامنی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌منداڵ ژیانی پارێزراوبێت. مادده‌ی حه‌وته‌م/ هه‌موو مناڵێك پاش له‌دایكبوونی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی هه‌بێت‌و ناوه‌كه‌ش تۆماربكرێت‌و هه‌روه‌ها مافی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه. مادده‌ی نۆیه‌م/ وڵاتان زامنی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌منداڵ جیانه‌كرێته‌وه له‌دایك‌و باوكی ته‌نها به‌گوێره‌ی یاسا نه‌بێت كه‌تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی مناڵه‌كه ره‌چاوبكرێت. كۆمه‌ڵێك مافی تر هه‌یه كه‌تایبه‌تن به‌و ته‌مه‌نه كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌په‌روه‌رده‌كردن‌و فێركردن‌و دابینكردنی هۆكاری پێویست له‌گۆڤار‌و كتێب‌و هۆكانی یاری، گرنگیدان به‌ته‌ندروستی ئه‌مه جگه له‌و مافانه‌ی كه‌بۆی سه‌لمێنراوه وه‌ك مرۆڤ كه له‌په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نیی‌و سیاسییه‌كان‌و مافه ئابووریه‌كاندا هاتوون. مادده‌ی سی‌و چوار/ پاراستنی منداڵ له‌ده‌ستدرێژی سێكسی‌و بازرگانی پێوه‌كردنی له‌ئاگادارییه سێكسییه‌كان‌و پاراستنیان له‌رفاندن‌و بازرگانی پێوه‌كردنیان. مادده‌ی سی‌و حه‌وت/ پاراستنیان له‌ئازاردان‌و مامه‌ڵه‌ی توند‌و تیژ‌و بێبه‌شكردن له‌ئازادی. هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ی مافه‌كانی منداڵ پێكدێت بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی له‌رێگه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه‌كه. |