|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
پڕۆتۆكۆڵی خۆویست ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی منداڵان له‌ناكۆكییه چه‌كداریه‌كاندا
10-1-2011 مافناس: ئومێد حسێن هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌و ده‌بینین كه له‌ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كان‌و شه‌ڕه‌كاندا منداڵان قوربانی یه‌كه‌من جاخۆیان به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن له‌رێگه‌ی (تجنید)ی زۆره‌ملێوه یان باوك‌و دایكیان به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تیه‌كه‌ی هه‌ر بۆ منداڵانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه كه‌منداڵ پارێزراوبێت‌و مافه‌كانی پێشێلنه‌كرێ‌و نه‌بێته قوربانی شه‌ڕ‌و ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان، بۆیه یاسا ناوخۆییه‌كان‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌قیان داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌منداڵ دوور بخرێته‌وه له‌و شه‌ڕ‌و ناكۆكییانه‌و هه‌ستاون به‌دیاریكردنی ته‌مه‌نێك كه‌تیایدا نابێ له‌وته‌مه‌نه كه‌متر بنێردرێ بۆ شه‌ڕ. شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه كه‌به‌ریتانیا به‌شداریكرد له‌داڕشتنی كۆتایی پرۆتۆكۆڵه خۆویسته‌كه‌دا كه‌ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا له(جنێف) له‌مانگی/ كانونی دووه‌می ساڵی 2000. هه‌روه‌ها به‌ریتانیا ئیمزای له‌سه‌ر پرۆتۆكۆڵه خۆویسته‌كه كرد له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی (2000)دا، كه‌ئه‌مه‌ش ئاماژه ده‌كات به‌پابه‌ندبوونمان به‌به‌ڵێنه‌كانمانه‌وه ده‌رباره‌ی تجنید‌و به‌شداریپێكردنی ئه‌وانه‌ی كه له‌خوار (18) ساڵیه‌وه‌ن له‌هێزی چه‌كداریدا. كه‌واته ته‌نها به‌ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه به‌ریتانیا هه‌ستابه بڵاوكردنه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌ك (تفسیر) كه‌تێگه‌یشتنی به‌ریتانیا روونده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی پرۆتۆكۆڵه‌ڵه‌كه، كه له‌بارودۆخی نائارامدا (استثنائی) ده‌توانرێت ئه‌وانه‌ی كه له‌خوار (18) ساڵیشه‌وه‌ن بگیرێن به‌سه‌رباز، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ڵده‌ستێ به‌دانانی رێوشوێنی ورد‌و رێنمایی كارگێری بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌خوار (18) ساڵیه‌وه‌ن. به‌ڵام له(24/6/2003)دا به‌ریتانیا په‌سه‌ندی (مصادقه)ی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ی كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌به‌شداری تیادا كردووه ئه‌بێت پابه‌ند بێت پێوه‌ی له‌وكاته‌وه‌ی كه‌په‌سه‌ندی ده‌كات، ئیتر رێگه‌نه‌دات به‌وكاره هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته‌كه هه‌ستێ به‌دیاریكردنی كه‌مترین ته‌مه‌ن كه‌رێگه‌ی پێدراوه بۆ (تجنیدی اختیاری). كه‌واته با ئێمه‌ش په‌ڕله‌مان‌و نوێنه‌ره‌كانمان هانبده‌ین بۆ به‌یاسایكردنی ئه‌و جۆره پڕۆتۆكۆڵانه‌و دانانیان به‌یاسایه‌كی ناوخۆیی له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی منداڵان‌و پاراستنیان له شه‌ڕ‌و ناكۆكی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆیی.
|