|
له‌پێشوازی ساڵ‌ی 2008دا
ئا/ نيشتمان عوسمان-
16-12-2007
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵ‌ی 2008و
به‌جێهێشتنی ساڵ‌ی 2007 دا ئاخۆ خواست‌و داواكانی خه‌ڵكی‌و ئاواتی
گه‌نجان‌و ژنان چیبێت بۆ ئه‌م ساڵ‌ی نوێیه؟ ئایا له ساڵ‌ی رابردوو
ده‌ستكه‌وتمان چی بوو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانمان؟ ئایا وه‌ك پێویست
هه‌ڵسوڕاو بووین؟ ئایا تاچه‌ند له‌خۆمان رازی بووین؟ دیاره ده‌توانین
ده‌یان پرسیاری وا له‌خۆمان بكه‌ین تا بتوانین به‌به‌رنامه رێژیه‌وه
به‌ره‌و ساڵ‌ی نوێ بڕۆین.
سه‌باره‌ت به‌م باسه رێپۆرتاژێكمان ئاماده كردووه‌و ده‌پرسین :
چۆن پێشوازی له‌ساڵی نوێ ده‌كه‌یت؟ ئایا له‌ساڵی رابردووت رازی بوویت؟
سامان علی/ به‌تموحه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌م‌و له‌ساڵی رابردووم رازی
نه‌بووم:
ده‌مه‌وێت له‌م ساڵدا ئه‌و پرۆژانه‌ی دامناوه جێبه‌جێی بكه‌م
به‌برنامه‌ی نوێ‌و ئاماده‌كراوه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی
سه‌ره‌كیم، چونكه له‌ساڵی رابردووم رازی نیم له‌به‌ر هۆكاری
تایبه‌تی‌و هه‌ندێ هۆی تر نه‌م توانی وه‌ك پێویست بن. هیواداریشم
سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌هیواوه بڕواننه گۆڕانكارییه سیاسی‌و
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
لاڤه ئه‌نوه‌ر/ به‌هیواوه چاوه‌ڕێی ساڵ‌ی نوێم‌و ساڵ‌ی رابردوو ساڵ‌ی
به‌ختم بوو:
له 2008 به‌هیواوه ده‌ڕوانم، ده‌مه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی‌و خۆشم ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌وێت بۆم بێته دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده خۆشخاڵم، چونكه 2007
زۆربه‌ی كاره‌كان‌و داواكاریه‌كانم جێبه‌جێ بوو بۆیه ده‌مه‌وێت
له‌مه‌ودواش به‌و شێوه‌یه بم.
به‌یان عوسمان/ به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانمه ساڵ‌ی نوێ تا ناخۆشییه‌كانی
ساڵ‌ی رابردوو له‌بیر بكه‌م:
من خۆشخاڵم به‌ساڵی نوێ، چونكه یه‌كه‌م ساڵ‌ی زانكۆمه‌و چاوه‌ڕێی
ئاینده‌یه‌كی باش ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده ساڵێك له‌ته‌مه‌نم ده‌ڕوات، به‌ڵام
پێویسته مرۆڤ به‌داهاتووی خۆی گه‌شبین بێت‌و بتوانێ رابردوو له‌بیر
بكات. له‌دڵه‌وه چاوه‌ڕوانی خۆشی‌و باشییه‌كانی داهاتوو بكات‌و بتوانێ
زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌كانی ژیانیدا، چونكه مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و
مرۆڤه‌یه كه‌توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وی هه‌بێت. هیوای ساڵێكی
به‌خته‌وه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان.
بێستون ره‌زا/ به‌به‌رچاو گرتنی پێشهات‌و رووداوه‌كان گه‌شبین ناڕوانمه
ساڵ‌ی نوێ‌و ساڵ‌ی رابردووش پێویسته له‌بیر بكرێت:
ئه‌و رووداو پێشهاته سیاسیانه‌ی له 2007دا به‌دیكرا ره‌نگه
ته‌نگه‌ژه‌ی له‌م ساڵدا ده‌ربكه‌وێت ئه‌مه ته‌نها وه‌ك پێشبینی خۆم،
چونكه له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و بار‌و دۆخه گرنگی خۆی هه‌یه‌و
كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابووری‌و ژیانی خه‌ڵكی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌بێت رابردوو له‌بیر بكه‌ین‌و په‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و
له‌بیری ژیانێكی نوێ‌دا بین له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، چونكه ژیان
به‌مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌مووی قابیلی گۆڕانن.
ئاژین جه‌بار/ ده‌مه‌وێت 2008 قه‌ره‌بووی ساڵ‌ی رابردووم بۆ بكاته‌وه،
چونكه پار خه‌م بوو بۆ من:
هیوا خوازم ساڵ‌ی نوێ چه‌ندین شادی‌و ئامانجی له‌پشته‌وه حه‌شاردرابێت،
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا له‌ئاسوده‌یدا بن‌و بتوانین بیرۆكه‌ی
جوانیان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بواره سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابوورییه‌كان‌و گۆڕان له‌ته‌واوی ئه‌م بوارانه‌دا، وه‌ك خۆشم ساڵ‌ی
رابردووم ده‌توانم بڵێم خه‌م‌و ئازار بوو به‌هۆی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی
خێزانی‌و تایبه‌تیمه‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت ساڵ‌ی نوێ ئه‌مه‌م بۆ قه‌ره‌بوو
بكاته‌وه. |