|
بازاڕ‌و هاوڵاتیان

ئا/نيشتمان عوسمان 7/10/2007
دیاره هه‌ڵاوسانی بازار یه‌كێكه له‌و
دیاردانه‌ی ئێستا زۆر به‌زه‌قی به‌دیده‌كرێت له‌بازاره‌كاندا ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی جێگیر نییه بۆ كه‌ل‌و په‌ل‌و
خوارده‌مه‌نی، بازاری ئازاد ده‌وری خۆی ده‌بینێت كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
به‌رده‌وام نارازین له‌هه‌ڵاوسانی نرخ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازاره‌كان خواستیان زۆر له‌سه‌ره، لێره‌شدا
هاوڵاتی ناچاره هه‌ر چۆنێك بێت‌و به‌هه‌ر نرخێك بێت پێداویستییه‌كانی
دابین بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رای چه‌ند كریارو فرۆشیارێكمان وه‌رگرت:
ئازاد كه‌ریم : دوكاندار
من كه‌خاوه‌نی دوكانی خوارده‌مه‌نی‌و وشكه‌م سه‌باره‌ت به‌گرانی بازار
ئه‌مه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، چونكه ئێمه‌ش به‌گران ده‌یكڕین‌و
ناچارین به‌نرخێكی واش بیفرۆشین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن نرخ جێگیر نییه
له‌بازار ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه پێویسته یاسایه‌ك هه‌بێت.
محمه‌د كه‌ریم : هاوڵاتی
به‌راستی بێزار بووین له‌گرانی بازاڕ‌و به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ
كه‌هیچ یاسایه‌ك نیه بۆ بازاڕ‌و دانانی نرخ، مانگانه ئه‌و مووچه‌ی
وه‌ریده‌گرێت به‌شی دوو رۆژی بازاڕ ناكات خۆ هه‌ر بازاڕ گرانی نیه
كرێی خانوو گرانی پسووڵه‌ی دكتۆر.
ناو بازاڕ تایبه‌ت له‌بۆنه‌كاندا وه‌ك جه‌ژن به‌ته‌واوه‌تی شت
به‌رزده‌بێته‌وه ئه‌مه خه‌تا له‌فرۆشیاره‌كانی خۆمانه خۆ ئه‌وان ئه‌و
شته‌یان هه‌ر به‌نرخی پێش ره‌مه‌زان كریوه بۆ خۆیان به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه
ده‌زانن له‌مانگێكی وه‌ك ره‌مه‌زاندا‌و له‌جه‌ژناندا خه‌ڵك هه‌ر ناچاره
به‌هه‌رچه‌ند بێت پاره بدات به‌شتومه‌ك‌و كه‌ل‌و په‌ل.
هونه‌ر كه‌مال: فرۆشیار
دیاره نرخی جل‌و به‌رگ كه‌ئێمه له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر خۆمان زۆر
ده‌كه‌وێت‌و به‌پێی جۆره‌كه‌شی ده‌گۆڕیًت مۆدێلی توركی‌و سوری كه
بۆخۆی گرانه ئێمه‌ش ده‌بێت بایه‌ی ئه‌وه‌نده بیفرۆشین كه‌قازانجی
لێبكه‌ین، له‌ده‌ورووبه‌ری كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان‌و هاتنی جه‌ژندا نرخ
زیاتر به‌رزده‌بیێته‌وه من باوه‌ڕ ناكه‌م جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بێت
له‌گه‌ڵ پێشتر.
شاناز عه‌لی: هاوڵاتی
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی كه‌ل‌و په‌ل هاوڵاتیانی بێزار
كردووه، هیچ پێوه‌رێك‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نیه بۆ گرانی بازاڕ هه‌ركه‌س
به‌ئاره‌زووی خۆی نرخ داده‌نێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی بۆنه‌كانی وه‌ك
جه‌ژن‌و كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكاندا كه‌زورینه‌ی خوێندكاران كه‌ل‌و په‌لیان
ده‌وێت. من دوو مناڵی سه‌ره‌تایم هه‌یه به(3000)یش (سویسری) بۆكڕینی
ته‌واوی پێداویستیه‌كانیان ده‌رنه‌چووم ئیتر ئه‌ی ئه‌وه‌ی دوو سێ مناڵی
ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی‌و زانكۆی هه‌یه چی بكات. پۆشاك‌و جل‌و به‌رگ
ئه‌وه هه‌ر به‌دۆلار قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌مه‌كه‌ی بازاڕی ئازاده
داواكارین یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ دانانی نرخی بازاڕ.
|