|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
تۆ ژنێكی باشی، به‌ڵام فره ژنی كلتوری ئێمه‌یه
18-12-2008 و. نیڤار ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نه نه‌بوو، به‌ڵام روخساری پیر ده‌ینواند، گله‌یی له‌چاره‌نوسی ده‌كرد‌و ده‌یناڵاند به‌ده‌ست چه‌رخی ژیان، كه‌بۆچی وا ناحه‌قی كردووه به‌رامبه‌ری. "كاتێ ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو باوكم منیدا به‌كوڕی ئاغای لادێكه‌مان، هیچم نه‌ئه‌زانی، كه‌سیش پرسی به‌من نه‌كرد. دایكم هه‌میشه پێ ده‌وتم زۆر كه‌س به‌ئاواته‌وه‌ن ببنه ژنی كوڕی ئاغای لادێ‌و تۆ شانس‌و به‌ختت باشه. منیش وه‌ك هه‌موو ژنی لادێیه‌كه‌مان چومه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مێرد. من له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی باشوری وڵات ده‌ژیم، شوێنێك كه‌هێشتا زۆر كۆنه په‌ره‌ستانه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و هێشتا كلتوری كۆن‌و دواكه‌وتوانه له‌نێوانیاندا زیندووه، كچان له‌و شوێنه‌ی ئێمه‌دا بۆیان نییه خوێندن ته‌واو بكه‌ن‌و له‌قۆناغی شه‌شه‌م زیاتر بخوێنن زیاتر بخوێنین. ده‌بێ له‌ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنن. ئێش‌و كاری ماڵه‌وه، خزمه‌تكاره‌كان ده‌یكه‌ن. ته‌نانه‌ت شته تایبه‌ته‌كانم ئه‌وان ده‌چن بۆم ده‌كڕن، بۆم نییه بێ مێرده‌كه‌م له‌ماڵ بچمه‌ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمویستایه بچم بۆ لای دایك‌و باوكم ده‌بوایه پێشتر ئیزنم لێ وه‌رگرتایه خۆی ده‌یبردم هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كاری نه‌بوایه. دایكیشم جار جارێ به‌دزیه‌وه ده‌هات بۆ لام‌و باسی ژنی گه‌ڕه‌كی بۆ كردم كه‌چه‌ند غیره‌م لێ ده‌كه‌ن‌و باسی خۆشبه‌ختی من ده‌كه‌ن. له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵی، بوم به‌ساحیبی كوڕێك. مێرده‌كه‌م‌و خزم‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌ی زۆریان پێخۆش بوو‌و بۆچه‌ند رۆژ كردیان به‌ئاهه‌نگ‌و خۆشی. خه‌زورم پێی ووتم: تۆ ئێمه‌ت سه‌ر به‌رز كردووه كه‌كوڕت بووه. به‌خۆمم ده‌وت ئه‌گه‌ر كچم بوایه چی رووی ده‌دا؟ كه‌وته كوڕ به‌لایانه‌وه گرنگ بوو؟ كه‌چی به‌سه‌ر من‌و كچه‌كه‌م ده‌هات... زۆر دڵم به‌مناڵه‌كه‌م خۆش بوو. مێرده‌كه‌م بیانی ده‌چووه ده‌ره‌وه‌و ئێواران ده‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌رگیز بیرم نایه به‌درێژایی ژیانم یه‌ك كاتژمێر پێكه‌وه دانیشتبین‌و به‌تایبه‌تی قسه بكه‌ین، كاتێ كه‌ناڕه‌زایی خۆم ده‌ر ده‌بڕی چاوی لێم سور ده‌كرده‌وه‌و توڕه ده‌بوو‌و ده‌یوت ته‌داخولی ئه‌و شتانه مه‌كه، بۆ كه‌م‌و كوڕیت هه‌یه؟ ساڵی داهاتوو كورێكی ترم بوو. به‌رهه‌می ژیانمان 5 كوڕ‌و دوو كچ بوو. خۆم به‌گه‌وره‌كردنی مناڵه‌كانمانه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو. ماوه‌یه‌ك بوو شتی ناخۆشم له‌ده‌ور‌و پشتم ده‌بێست ده‌رباره‌ی زه‌واجی مێرده‌كه‌م. بڕوام نه‌ده‌كرد شه‌وێك مێرده‌كه‌م زوو هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و بۆیه كه‌مجار له‌ژیانما وتی وه‌ره ده‌مه‌وێ قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م، زۆر پێم سه‌یر بوو. زۆر به‌ئاسانی پێ وتم ده‌مه‌وێت ژن بهێنم. پێم وت: بۆچی مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه؟ وتی: نا تۆ ژنێكی باشی، به‌ڵام ئه‌مه له‌كلتوری ئێمه‌دایه كه‌پیاو ده‌بێت ژنێَكی تر بهێنێت، تۆ خۆت باش ده‌زانی‌و لێره‌ش گه‌وره‌بویت. تۆش كاتێكی زیاترت ده‌بێ كه‌ئیستراحه‌ت بكه‌ی. وتم: به‌ڵام.... قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد له‌پڕا زله‌یه‌كیدا به‌گویمدا‌و وتی: زۆر قسه‌كه‌ی ده‌تكه‌مه ده‌ره‌وه، بۆیه ده‌م درێژی نه‌كه‌ی‌و ده‌زانم تۆ ژنێكی باشی به‌س فره‌ژنی كلتوری ئێمه‌یه. " سه‌رچاوه: ایرانیان انگلستان
|