|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
هۆكاره‌كانی توندوتیژی دژ به‌ژنان
و/
دیار ئه‌كره‌م
17-9-2010
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ,له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی هێناوه له بواره جیاوازه‌كانی ژیان دا و له سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و به جیهانی بوون دا هێشتا نه‌توانراوه مرۆڤایه‌تی رووه‌و رێگای ئاشتی و خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تی ئاراسته بكرێت . له‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئێستاشدا زۆرێك له دیارده كۆن و پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می رابردوو به‌دی ده‌كرێت كه پێشتر كۆمه‌ڵگایان كۆت و قێوه‌ند كردبوو. توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزه سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌مرۆڤایه‌تی له‌ڕابردوودا چنگی كه‌وتووه,له‌وه‌ش به‌دتر ئه‌وه‌یه كه توندوتیژی ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ و ده‌ستی بگاته ئاستی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا,ژنان بۆ نموونه. توندوتیژی دژ به ژنان یه‌كێكه له‌و پۆسیارانه‌ی سه‌رنجی زۆرینه‌ی شوێن كه‌وتوانی رووداوه‌كانی بۆ خۆی راكێشاوه. ژماره‌كان ده‌ڵێن كه: *رێژه‌ی له سه‌دا په‌نجاو دووی ژنانی فه‌له‌ستینی له ساڵی 2000 دا پتر له جارێك رووبه‌رووی لێدان بوونه‌ته‌وه. رێژه‌ی له‌سه‌دا چل و حه‌وتی ژنانی ئه‌رده‌ن به شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌رووی لێدان ده‌بنه‌وه. *له سه‌دا سی ژنانی ئه‌مریكی رووبه‌رووی توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه. * له سه‌دا نه‌وه‌ت و پێنجی قوربانیه‌كانی توندوتیژی له فه‌ره‌نسا ژنانن. * له هه‌ر ده قوربانیانی توندوتیژی له وڵاتی هیند هشتیان ژنن. * رێژه‌ی له سه‌دا شه‌ستی نیشته‌جێ بووانی كه‌ناری خۆرئاوا و غه‌زه رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌ی جه‌سته‌یی و ووته‌یی و راوه دوونان و ده‌ستگیركردن ده‌بنه‌وه. به چاوخشاندن به‌م سه‌رژمێریانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و توندوتیژیه‌ی بوونی هه‌یه تایبه‌ت مه‌ند نیه یه چینێكی دیاریكراو ,كلتورێكی تایبه‌ت یا خود ره‌گه‌زێكی دیاریكراو ,به‌ڵكو سه‌رجه‌م كلتوره‌كان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌تووه‌كان یش له خۆ ده‌گرێت ئه‌وانه‌ش كه به ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێ یه‌م ناوزه‌ند ده‌كرێت. توندوتیژی به‌واتای به‌كارهێنانی هێز دێت, یاخود ره‌فتارێك یان كرده‌وه‌یه‌كی له لایه‌كه‌وه به مه‌به‌ستی قۆرخ كردن و مل كه‌چ كردنی لاكه‌ی تر له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ناپه‌سه‌ند دا جێ به جێ ده‌كرێت كه رووداوی زیان به‌خشی ماددی و مه‌عنه‌وی و ده‌روونی به‌دوای خۆی دا دێنێ. به گوێره‌ی ئه‌م پێناسه‌یه توندوتیژی جوێن دان ,ده‌ست درێژی و كوشتن له خۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌ش له لایه‌ن پیاوان یا خود دامه‌زراوه‌یه‌ك ,رژیمێك یان ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ژنانه‌وه به مه‌به‌ستی زاڵ بوون و مل كه‌چ كردنی ژنانی دیكه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. باوه‌ڕ وایه توندوتیژی دواهه‌مین زمانی گوزارشت كردن بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا لو ساته‌دا مرۆڤ هه‌ست ده‌كات له رێگه‌ی گفتگۆ ی ئاسایی یه‌وه ناتوانێ به مه‌به‌سته‌كانی بگات.به‌ڵام سه‌باره‌ت به ژن ,ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مین زمانی گوزارشت كردن بێت له كاته‌دا كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر هیچ زمانێكی دی شك نابات تا به كاری بێنی. هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره توندوتیژی یه چه‌شنێك له خه‌مۆكی و دڵ ته‌نگی و مل كه‌چی له ژنان دا به‌دی دێنێ و لاوازكردنی توانا و چالاكیه‌كانیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هۆكاره‌كانی توندوتیژی لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له پشت ئه‌م چه‌شنه توندوتیژی یه‌وه. 1) خودی ژن خۆی به ئامرازێكی سه‌ره‌كی هه‌نده‌ێ له جۆره‌كانی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌دات,هه‌ر بۆیه كاردانه‌وه‌ی ئه‌و له په‌سه‌ندكردن و چاوپۆشی كردن و بێده‌نگی ئه‌بێت هیچی تر نی یه كه ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر هانی ده‌دات و زیاتر و زیاتر ژن بچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌م بارودۆخه لای ژن روو له زیادبوون ده‌كات له‌و ساته‌ی ژن خیچ په‌ناگه‌یه‌ك شك نابات كه هۆكاری پاراستن و داده‌دانی بێت. 2) هۆكاری رۆشنبیری:نه‌زانین و نه‌بوونی زانیاری ته‌واو له سه‌ر چۆنیه‌تی ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر و هه‌روه‌ها هه‌ست نه‌كردن به ئه‌رك و مافه‌كانی به فاكته‌ری سه‌ره‌كی توندوتیژی هه‌ژمار ده‌كرێت .نه‌زانینی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ده‌بێت. هه‌ست نه‌كردن و نه‌زانینی ژن به ئه‌رك و مافه‌كانی له لایه‌كه‌وه ,نه‌زانینی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش له باره‌ی ئه‌و مافانه له لایه‌كی تره‌وه سنور به‌زاندن و توندوتیژی دێنێته كایه‌وه. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه ئاستی رۆشنبیری تاك و خێزان و جیاوازی گه‌وره‌ی ئاستی رۆشنبیری له نێوان هاوسه‌ره‌كان دا( به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن له رووی رۆشنبیری یه‌وه له ئاستێكی باڵاتر دا بێت) بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك پیاو هه‌وڵ ده‌دات به جنێو دان و به كه‌م سه‌یر كردن و بچوككردنه‌وه‌ی ژن ئه‌و لاوازی یه‌ی خۆی بشارێته‌وه. 3) هۆكاری په‌روه‌رده‌یی:په‌روه‌رده‌ی توندوتیژ تاكی توندوتیژ به‌رهه‌م دێنێ. ئه‌گه‌ر تاك قوربانی ده‌ستی توندوتیژی بێت ئه‌وا خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یه‌كی لاواز و متمانه به خۆ نه‌بوون ده‌بێت,بۆیه له ئایه‌نده‌دا ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن توندوتیژی بكه‌نه فاكته‌رێك تاكو لاوازی یه‌كانی پێ بشارنه‌وه. هه‌روه‌ك زانراوه تونده‌تیژی هه‌ر توندوتیژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م جۆره توندوتیژی یه به رێژه‌ی له سه‌دا هه‌شتاو سیّ ی باروودۆخه‌كان دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. بینه‌ری توندوتیژی په‌یڕه‌و كرا‌و له لایه‌ن باوكه‌وه و كه له دژی دایك په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌روه‌رده ده‌كرێت كه رێز بۆ به‌ها و نرخی ژن دائه‌نێت و شێوازێكی توند له ره‌فتاری دا جێ به جێ بكات,ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی له سه‌دا سی و نۆی حاڵه‌ته‌كان دا بینراوه. 4)داب و نه‌ریته‌كان: زۆرێك له بیر‌و بۆچوون و داب و نه‌ریتی سه‌یر ده‌بینرێن كه له ناواخنیاندا خه‌ونی نه‌فامی به‌دی ده‌كرێت له جیاوازی كردن له نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێ دا ,ئه‌مه‌ش هۆكاری بچوككردنه‌وه‌ی ژن و رۆڵی ئه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا گه‌وره‌كردنی ره‌گه‌زی نێره ئه‌مه‌ش بریتییه له مافدان به ره‌گه‌زی نێر تاكو ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژن دا په‌یڕه‌و بكات. هه‌روه‌ها چه‌ند وته‌و په‌ندو بیروبۆچون هه‌ن كه له نێوان خه‌ڵكیدا باوه(ته‌نانه‌ت له نێو خودی ژنانیش دا) كه ره‌نگدانه‌وی ئه‌م كلتوره یه سه‌باره‌ت به مافانه‌ی به پیاوی ده‌به‌خشێت له به‌رامبه‌ر ژن دا پیاده‌ی بكات ,بۆ نموونه :ووته‌ی ژن له‌و سه‌ده‌دا له لایه‌ن پیاوه‌وه لێی ده‌درێت(ژن وه‌ك راخه‌ر وایه,هه‌تا به یه‌ریا بڕۆیت جوانتر ده‌بێت) یان( سێبه‌ری پیاو باشتره له سێبه‌ری دیوار) و هتد. ناتوانین رۆڵی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن په‌رده‌پۆشی بكه‌ین له باره‌ی پته‌وكردنی ئه‌م جیاوازی یانه و په‌سه‌ندكردنی ئه‌م توند‌و تیژی یه دژ به ژنان و له پرۆَگرامه نه‌شیاوانه‌دا كه په‌خش ده‌كرێن. 5) هۆكاری ژینگه‌یی: له‌و گرفته ژینگه‌یانه‌ی كه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر مرۆڤ بریتین له جه‌نجاڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست ,كه‌ی نشینگه‌و زیادبوونب دانیشتوان و هتد.له‌و ژینگه‌یه‌دا كه تاك تیایدا تێك ده‌شكێت هانده‌رنی یه له به‌ده‌ست خێنانی ئامانجه‌كان و ده‌سته به‌ر كردنی كاری شیاو بۆ لاوان,ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ره به‌ره‌و توندوتیژی و هه‌ڵچون له به‌رانبه‌ر كه‌سێكی لاوازتردا كه ئه‌ویش ئاقره‌ته. 6)هۆكاری ئابوری: لاوازی باری ئابوری كه تاك و خێزان روه‌رووی ده‌بنه‌وه ,یا خود هه‌ڵایسانی ئابوری كه له سه‌ر ئاستی گوزه‌رانی ژیان.گرفته ئابوریه كان وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكان رووه توندوتیژی هه‌نگاوبنێ و رق و كینه و توندوتیژی یان له ژن دا خاڵی بكه‌نه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش خه‌رجی كێشان (نه‌فه‌قه) پیاو بۆ ژن هۆكارێكه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی ژن و هێنان كایه‌ی توندوتیژی دژ بۆ ژن .له لایه‌كی تریشه‌وه ژن ناچار ده‌كرێت ئه‌و توندوتیژی یه ریّژه‌ی له سه‌دا چل و پێنجی حاڵه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان پێك دێنێ. 7) توندوتیژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان: بازنه‌ی توندوتیژی فراوانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ژێر سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وای باڵای ده‌سه‌ڵات دا بێت.ئه‌ویش له ئاكامی پاڵ پشتی كردن له‌و یاسایانه‌ی كه ژنان ده‌چه‌وسێنێته‌وه یا خود پشتگیری كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه جێ به جێ كاری ئه‌و یاسایانه‌ن. هۆكاره‌كان و په‌یڕه‌وكه‌رانیان به هه‌ر چه‌شنێك جیاواز بن, هه‌روه‌ك راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی قێداوه رێژه‌ی له سه‌دا حه‌وتی ژنان له نێوان ته‌مه‌نی 15 بۆ 44 سڵن له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ده‌ست دیارده‌ی توندوتیژی یه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌رچاوه/مجله (بشری) العدد 77
|