|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
وڕكگرتنی منداڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی
و/
دیار ئه‌كره‌م
19-11-2010 •چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڕك گرتنی منداڵان دا بكه‌ین؟ وڕكگرتن لای زۆرێك له‌و منداڵانه به‌دیده‌كرێت كه ته‌مه‌نیان له نێوان دوو بۆ چوار ساڵاندایه، هه‌ندێجار نه‌خۆشییه‌كی پێشینه‌ی هه‌یه، له‌و ساته‌دا منداڵ خواسته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌بینین به‌توندی هاوار ده‌كات و ده‌گری و خۆی ده‌دات به زه‌ویداو هه‌ندێ جاریش له‌توڕه‌ییدا سه‌ری خۆی ده‌كێشێت به‌م شت و ئه‌و شت دا. •له‌م بارودۆخه‌دا چی بكه‌ین؟ به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه له پێش چاوی خه‌ڵكیدا ڕووبدات یاخود له‌شوێنێكی گشتیدا، منداڵ داوای شیرینی یان ئایس كریم ده‌كات له سوپه‌ر ماركێتێك یان له بازاڕیِكی گشتی دا.... له‌كاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خواسته‌كانی له‌لایه‌ن كه‌سانییه‌وه ده‌ست ده‌كات به هاوار كردن. به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارنه‌بوونیان، ده‌بینین كه‌سوكاری خواسته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێت و سه‌رنجی خه‌ڵكیش له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه. •چۆن كۆنترۆڵی وڕك گرتن ده‌كه‌ین؟ به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه ئاكارییه‌كانی منداڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی منداڵ له كاتی هاواركردن و پێدانی ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت هۆكاری سه‌ره‌كییه له به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ڕه‌وشته‌دا، منداڵ جارێك ئه‌مه ده‌كات و ده‌بێته خوویه‌ك لای. دواتر فێرده‌بێت كه ئاسانترین ڕێگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بریتییه له هاوار كردن و توڕه‌یی. •چی بكه‌ین؟ 1-ئارام به‌و هه‌ڵمه‌چۆ ... ئه‌گه‌ر له شوێنێكی گشتیت شه‌رمه‌زار مه‌به . له یادت بێت هه‌موو خه‌ڵكان خاوه‌نی منداڵن و شتگه‌لێكی له‌و جۆره له‌وانیش ڕوو ده‌دات. 2-گرنگی به‌و په‌یامه بده كه ده‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نیته منداڵه‌كه‌ت ، ئه‌وه‌ش بریتییه له‌وه‌ی هاواره‌كه‌ت هیچ گرنگی دان و توڕه‌یی منی لێ ناكه‌وێته‌وه و نابێته هۆی به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌كه‌ت. 3-له یادت بێت توڕه نه‌بیت و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ئه‌نجام نه‌ده‌یت له باره‌ی توڕه‌بوونی ئه‌وه‌وه. 4-به‌ته‌واوی هاواركردنه‌كه فه‌رامۆش بكه و هه‌وڵ بده نیشانی بده‌یت تۆ سه‌رقاڵیت به شتێكی دیكه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ڕووی دا هه‌ڵشاخایت ، ئه‌وا گوێت له‌و نه‌گرتووه و به‌مه‌ش ماف به منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت گرنگی به‌ڕه‌فتاری پێشووی بدات كه ئه‌مه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری پێشووی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. 5-ئه‌گه‌ر منداڵ له وڕكگرتن و توڕه‌یی وازی هێنا ، ئه‌م هه‌له بقۆزه‌وه‌و گرنگی پێ بده و نیشانی بده كه تۆ ئێستا زۆر خۆشحاڵیت چونكه ئه‌و هاوار ناكات... بۆی ڕوونبكه‌وه چۆن ڕه‌فتار بكات تاكو ئه‌و شته‌ی چنگ بكه‌وێت كه ده‌یه‌وێت. بۆنموونه: پێویسته خواردن بخوات ئینجا شیرینی، ئه‌و هۆكاره‌ی ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی خواستی ئه‌و بریتییه له‌وه‌ی پێی ده‌ووترێت (مه‌ترسیدار) كه ئه‌مه‌ش به كاری منداڵ نایه‌ت . 6-ئه‌گه‌ر تۆ لاوازیت له به‌رامبه‌ر وڕك گرتنی منداڵه‌كه‌ت له پێش چاوی خه‌ڵكیدا، ئه‌وا دووربه له‌بردنی منداڵه‌كه‌ت بۆ سوپه‌رماركێت، بازاڕ یان چێشتخانه تاكو ماوه‌ی مه‌شقپێكردنه‌كه كۆتایی دێت و ئارامی یه‌كی زیاتر دێته ئاراوه. 7-ئه‌وه‌ش جێگه‌ی بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه له‌و ساته‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت منداڵه‌كه وڕك ده‌گرێت، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به گریان بكات سه‌رنجی بۆلای شتێكی سه‌رنجڕاكێش به‌ریت له‌سه‌ر ڕێگه‌كه. بۆ نموونه: هێمایه‌كی سور ، وێنه‌یه‌كی خه‌نده ئامێز، یاخود یاری یه‌كی په‌سه‌ند كرا‌و ... له كۆتایی دا له یادت بێت خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه ته‌نها یه‌ك جار به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێر بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاواری كرد و گریا ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێدا كه ده‌یه‌وێت ئه‌وا ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی جارێكی دی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: www.nabdh.alm3ani.net
|