|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
بۆچی ئاسمان شینه؟!
12-2-2009 بۆچی ئاسمان شینه؟! چی وا له خۆرئاوابوون ده‌كات سور بێت؟! بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه پێویسته بزانین به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی چیه؟ به‌رگه هه‌وای زه‌وی به‌رگه‌هه‌وا بریتییه له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له گه‌رده‌كانی گازه‌كان و ماده‌كانی تر كه ده‌وری زه‌وییان داوه، به‌زۆری پێكهاتووه له گازی ئایترۆجین به‌ڕێژه‌ی 78% وه ئۆكسجین به‌ڕێژه‌ی 21% ، گازی ئا‌رگۆن و ئاو (له‌شێوه‌ی هه‌ڵم و دڵۆپی ورد‌و كریستاڵی سه‌هۆڵ) و ماده باوه‌كانی تر. هه‌روه‌ها بڕێكی كه‌م له گازه‌كانی تریشی تێدایه، زیاد له‌وه‌ش گه‌ردی ڕه‌قی وردی وه‌ك خۆڵ و سوتوو و خۆڵه‌مێش و ده‌نكه هه‌ڵاته‌و خوێی زه‌ریاكان هه‌ن. پێكهاته‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌گۆڕێت،پشت ده‌به‌ستێت به شوێن و كه‌شوهه‌واو زۆر شتی تر بۆ نمونه ره‌نگه هه‌وا ته‌ڕو شێ‌دار بێت پاش باران بارینێك یان نزیك زه‌ریاكان، بوركانه‌كان بڕێكی زۆر ده‌نكۆڵه‌ی گڵ و خۆڵده‌كه‌نه به‌رگه هه‌واوه، پیسبوونی ژینگه‌ش گاز‌و خۆڵ و سوتووی جیاواز ده‌كاته حه‌واوه. ئه‌ردینه‌ی به‌رگه‌هه‌وا كه له زه‌وییه‌وه نزیكه زۆر چڕه‌و هه‌تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕۆین ئه‌م چینه ورده ورده چڕییه‌كه‌ی كه‌مئه‌بێته‌وه. تیشكه شه‌پۆله‌كان تیشك بریتییه له‌جۆرێك وزه كه بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌رده‌چێت به شێوه‌ی شه‌پۆل، زۆر جۆری جیاوازی وزه به شه‌پۆل ده‌ڕوات، بۆ نمونه ده‌نگ شه‌پۆلێكی له‌رینه‌وه‌ی هه‌وایه، تیشك شه‌پۆلێكی له‌راوه‌ی ناوه‌نده كارۆموگناتیسییه‌كانه، ئه‌م مه‌ودایه پێی ده‌وترێت شه‌به‌نگی كارۆموگناتیكی. تیشكه كاروموگناتیسییه‌كان به بۆشایی ئاسماندا ده‌ڕۆن به خێرایی ( 792/299 كم/چركه) به‌مه‌ش ده‌ووترێت خێرایی روناكی. وزه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی پشت ده‌به‌ستێت به درێژی شه‌پۆل و له‌رینه‌وه‌كه‌ی، درێژی شه‌پۆل بریتییه له‌ماوه‌ی نێوان لوتكه‌ی شه‌پۆله‌كان. له‌رینه‌وه بریتییه له‌ژماره‌ی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له‌ماوه‌ی هه‌ر چركه‌یه‌كدا تێپه‌ڕده‌بن، هه‌تا تیشكه‌كه درێژی شه‌پۆله‌كه‌ی زیاتر بێت له‌رینه‌وه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت و وزه‌ی كه‌متری ده‌بێت.
ره‌نگه‌كانی تیشك تیشكی بینراو بریتییه له‌به‌شێك له شه‌به‌نگی كار‌و موگناتیسی كه چاومان توانای بینینی هه‌یه، ئه‌و تیشكانه‌ی كه له‌خۆره‌وه یان گڵۆپێكه‌وه ده‌رده‌چن ره‌نگه سپی بنوێنن به‌ڵام له راستیدا بریتییه له‌تێكه‌ڵه‌ی چه‌ند ره‌نگێك، ده‌توانین ره‌نگه جیاوازه‌كانی شه‌به‌نگه‌كه بیبینن به‌جیاكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان به هۆی ئاوێزه‌وه. ده‌توانیت زه‌نگه‌كانی ئه‌م شه‌به‌نگه ببینیت كاتێك په‌لكه‌زێڕینه له‌ئاسماندا دروستده‌بێت. ره‌نگه‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تێكه‌ڵده‌بن، له‌كۆتایی شه‌به‌نگه‌كه‌دا ره‌نگه‌كانی سوور‌و پرته‌قاڵی ده‌ده‌كه‌ون، ئه‌مانیش ورده‌ورده ده‌بنه زه‌ردو سه‌وز و شین و شینی ئه‌رخه‌وانی و وه‌نه‌وشه‌یی، رێگه‌كانی وزه له‌ره‌له‌رو درێژه شه‌پۆلی جیاوازیان هه‌یه، وه‌نه‌وشه‌یی كورتترین درێژه شه‌پۆلی هه‌یه له‌شه‌به‌نگێكی بینراودا ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ره‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی به‌رزترین ئاستی وزه‌و له‌ره له‌ری هه‌یه. سوور درێژترین درێژه شه‌پۆلی هه‌یه، واته كه‌مترین وزه‌و له‌ره‌له‌ری هه‌یه. تیشك له هه‌وادا تیشك به‌ئاڕاسته‌یه‌كی رێك به بۆشاییدا ده‌ڕوات به شێوه‌یه‌كی رێك ده‌ڕوات تا به‌ر ده‌نكۆڵه‌ی خۆڵ یان گه‌ردی گاز ده‌كه‌وێت، پاش یه‌وه‌ش هه‌رچی یه‌ك روبدات به‌سه‌ر تیشكه‌كه‌دا ئه‌واپشت ده‌به‌ستێت به درێی شه‌پۆلی تیشكه‌كه‌و قه‌باره‌ی ئه‌و شته‌ی كه خۆی لێده‌دات. گه‌رده‌كانی تۆز‌و دڵۆپه ورده‌كانی ئاو زۆر گه‌وره‌ترن له درێژه شه‌پۆلی تیشكی بینراو، كاتێك تیشك به‌ر ئه‌م گه‌رده گه‌ورانه ده‌كه‌وێت ئه‌وا ده‌شكێنه‌وه یان هه‌ڵده‌به‌زێنه‌وه به هه‌مان شێوه به‌هۆی ئه‌و گه‌ردانه‌وه تیشكه شكاوه‌كه به سپێتی ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هه‌موو ره‌نگه‌كانی تێدایه. گه‌رده گازه‌كان بچوكترن له درێژه شه‌پۆلی تیشكی بینراو، ئه‌گه‌ر تیشكه‌كه به‌ریان بكه‌وێت به شێوه‌ی جیاواز كارده‌داته‌وه، له‌كاتێكدا تیشكه‌كه به‌ر گه‌رده گازه‌كه ده‌كه‌وێت هه‌ندێك له تیشكه‌كه هه‌ڵده‌مژرێت. پاش كه‌مێك گه‌رده‌كه تیشكه‌كه ده‌داته‌وه به ئاڕاسته‌ی جیاواز، ئه‌و ره‌نگه‌ی كه ده‌درێته‌وه هه‌مان ئه‌و ره‌نگه‌یه كه هه‌ڵمژراوه، ره‌نگه جیاوازه‌كانی تیشك به شێوه‌ی جیاواز كاریان تێده‌كرێت، هه‌موو ره‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژرێن به‌ڵام له‌ره‌له‌ر به‌رزه‌كان (وه‌ك شین) زۆر زیاتر هه‌ڵده‌مژرێن وه‌ك له‌ره‌له‌ر نزمه‌كان (وه‌ك سور) به‌م پرۆسه‌یه ده‌وترێت په‌رش بونه‌وه‌ی تیشك. بۆچی ئاسمان شینه؟ ره‌نگی شینی ئاسمان به هۆی په‌رش بونه‌وه‌ی تیشكه‌وه‌یه، هه‌ر كه تیشك به‌ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا ده‌ڕوات زۆربه‌ی تیشكه درێژشه‌پۆله‌كان به‌ڕێكی تێده‌په‌ڕن، هه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته سه‌ر تیشكه سورو زه‌رد و پرته‌قاڵییه‌كان، بڕێكی زۆر له‌تیشكه كورتشه‌پۆله‌كان له لایه‌ن گه‌رده‌كانی گازه‌وه هه‌ڵده‌مژرێن، تیشكی شینیش كه كورت شه‌پۆله هه‌ڵده‌مژرێت و پاشان به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز تیشك ده‌داته‌وه و به هه‌موو ئاسماندا په‌رشو بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌هه‌ر لایه‌كدا ته‌ماشا بكه‌ین، بڕێك له‌م تیشكه شینه په‌رش بووه‌وه ده‌بینیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تیشكی شین ده‌بینیت، ئه‌وا ئاسمانیش به‌شینی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ستونی سه‌یری خۆر بكه‌یت ئه‌وا ئاسمان به‌ڕه‌نگێكی كاڵتر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا تیشكی شین به‌بڕێكی كه‌متر په‌رشوبڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌و ناوچانه‌دا ره‌نگێكی شینی جوان دروست ده‌بێت. ئاسمانی ره‌ش و خۆری سپی له‌زه‌وییه‌وه خۆر به‌زه‌ردی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌وی بیت یان له سه‌ر مانگ بیت ئه‌وا خۆر به سپی ده‌رده‌كه‌وێت، له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا تیشكه‌كانی خۆر سپی ده‌رده‌كه‌ون، له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا تیشكه‌كانی خۆر په‌رش نابنه‌وه، له‌سه‌ر زه‌ویدا زۆربه‌ی تیشكه كورت شه‌پۆله‌كان وه‌ك شین و وه‌نه‌وشه‌یی به‌هۆی زۆر په‌رشبوونه‌وه یان به راسته‌وخۆیی ناگه‌نه زه‌وی، ره‌نگه‌كانی تریش كه پێكه‌وه ماونه‌ته‌وه به شێوه‌ی زه‌رد ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا ئاسمان تاریك و ره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك شین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی نیه تا تیشكه‌كان په‌رشوبڵاو بكاته‌وه. بۆچی خۆرئاوابوون ره‌نگی سوره؟ هه‌ر كه خۆر نزیك ده‌بێته‌وه له ئاوابوون، تیشكه‌كان پێویسته مه‌ودایه‌كی دوورتر ببڕن به ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا پێتده‌گه‌ن وه تیشكی زیاتر ده‌شكێته‌وه‌و په‌رش ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیشكه‌كان كه‌متر به راسته‌وخۆیی پێت ده‌گه‌ن خۆریش كه‌متر به دره‌وشاوه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت. ره‌نگی خۆریش ده‌ستده‌كات به گۆڕان، یه‌كه‌مجار پرته‌قاڵی پاشان سوور، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بڕێكی زیاتر له‌تیشكه كورت شه‌پۆله‌كان ماونه‌ته‌وه كه به گورزه‌ی راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه چاوت. ئاسمانی ده‌وری خۆر كه ئاوا ده‌بێت زۆر ره‌نگ ده‌نوێنێت، له‌م كاته‌دا ئاسمان دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێش ده‌نوێنێت كه گه‌ردی وردی خۆڵ و ئاو له ئاسماندایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردانه تیشكه‌كان به‌هه‌موو لایه‌كدا ده‌شكێننه‌وه پاشان هه‌ر كه هه‌ندێك له تیشكه‌كان به‌ره‌و تۆدێن بڕێكی جیاواز له تیشكه كورت شه‌پۆله‌كان په‌رشبوونه‌ته‌وه ئه‌وا تیشكه درێژ شه‌پۆله‌كان ده‌بینیت وه ئاسمان به ره‌نگی سوور و په‌مه‌یی و پرته‌قاڵًی ده‌رده‌كه‌وێت. و:له ئینگلیزیه‌وه :دڵشاد محمد سه‌رچاوه: www.sciencemadesimple.com/sky-blue.html
|