|
نیچه دوو جار مرد

سارا 11-2-2009
نیچه دوو جار مرد، جاری یه‌كه‌م له ساڵی
1889ی ز له بواری زه‌ینی و جاری دووهه‌م له ساڵی 1900ی ز له بواری
جه‌سته‌یی كۆتایی به‌ژیانی هات، له‌م ساڵانه‌دا ره‌وتی گۆڕانی
بیركردنه‌وه‌ی نیچه وایلێكرد به‌ئاڵۆگۆڕێك ناوی چووه ناو بیرمه‌ندانی
جیهانه‌وه، ئه‌و ناوبانگه‌ی كه‌خۆی به‌مافی خۆیی داده‌ناو زیاتر له‌وه‌ش
كه چاوه‌ڕوانیی ده‌كرد ناوبانگی ده‌ركرد.
ئه‌و ناوبانگه‌ی كه‌ئه‌وپه‌ڕی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌گه‌ڕا و چووه ناو ره‌وتی
ئه‌ده‌بیاته‌وه، نیچه له سه‌ده‌ی بیسته‌م كاریگه‌ریی زۆری له سه‌ر
كه‌سانی به‌رجه‌سته وه‌ك: ئیتز (William B.Yeats) (1939- 1865): شاعیر و
درامانووسی ئیرله‌ندی، ستریتندبێرگ (August Strindberg) (1912- 1849):
درامانووسی سویدی، ئوونیل (Eugene o,neill) (1953- 1888): درامانووسی
ئه‌مریكی، شا‌و (George Bernard shaw) (1950- 1856): نووسه‌ری ئیرله‌ندی،
ریلكه(Rainer Maria Rilka): هۆنراوه‌بێژی به‌ناوبانگی چیك، مان (Thomas
Mann) (1955- 1875): رۆماننووسی ئه‌ڵمانی، كنراد (Joseph Conrad) (1924-
1857): رۆمانووسی ئۆكراینی، فرۆید‌و رێژه‌یه‌كی زۆر كه به ئاسانی
كاریگه‌ریان له نیچه وه‌رگرت.
ده‌سكه‌وتی كاره‌كانی فه‌لسه‌فی بوو جیاواز له‌و كاره‌ی خه‌ڵك هه‌یانبوو،
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌شێوازو راشكاوی، شێوازێكی راشكاو‌و شیاوی
تێگه‌یشتن بۆ هه‌مووان، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه‌به‌هۆی شێوه‌ی نوسینی
هه‌ڵبژاردنی وتاره‌كانی هه‌لی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه یان به‌شێك له‌وه
بدۆزرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت له زۆر بواردا تایبه‌تمه‌ندی بووه هۆی به‌هه‌ڵه‌داچوونی گه‌وره
له‌تێگه‌یشتنی بیركردنه‌وه‌كان، ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك هه‌بوون كه
نووسینه‌كانیان تا راده‌یه‌ك بخوێننه‌وه. بیر وڕایه‌ك وه‌ك "ئاره‌زوو بۆ
ده‌سه‌ڵات" و "مرۆڤی باڵا" بووه شتێكی گشتگیر و كه‌ڵكی خراپی لێوه‌رگیرا.
ئه‌و گروپانه‌ی پێكهاتبوون له‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌ستیانكرد به‌كه‌ڵكی خراپ
وه‌رگرتن له "مرۆڤی باڵا"ی نیچه.
فاشیزمه‌كان و دژه‌جووله‌كه‌كان به‌بێ سه‌رنجدانی بواره‌كانی به‌ر باسی
نیچه ده‌ستیان كرد به‌كه‌ڵكی خراپ وه‌گرتن له‌و تیۆرییه، هه‌نووكه
فه‌لسه‌فه‌ی ئازاد و بێ سنوری نیچه ده‌بووه هۆی له‌ناوچوونی.
ده‌ره‌نجامی ده‌سكه‌وتێكی هه‌ڵه و نه‌خۆشئاسا به‌هۆی بیرۆكه‌كانی نیچه بێ
متمانه‌ییه‌كی زۆری فه‌لسه‌فی بوو له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م،
ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆكه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ناگونجێت كه‌له‌باره‌ی بیر وبۆچوونی
نیچه دوور له تێگه‌یشتن و وه‌سفی هه‌ڵه باسی له‌سه‌ر بكه‌ین وه‌ك "مرۆڤی
باڵا" و "رێك وپێكی"و "په‌روه‌رده".
زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی وا رێگایه‌كیان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی خراپی
لێوه‌ر بگیردرێت، ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه نیچه بیر وبۆچوونه‌كانی
سه‌باره‌ت به‌جیاكاری نه‌ته‌وایه‌تی، دژه‌جووله‌كه‌بوون و بیر وڕای خۆ
به‌نه‌ته‌وه‌ی زلزانینی به‌ته‌واوی و به‌ڕاشكاوی باسی لێ كردووه.
له‌مباره‌وه به راشكاوی ده‌ڵێت: "خۆگونجاندنی مرۆڤی ئه‌وروپی له‌ڕیزی
باشترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانه كه ناكرێ به‌ربه‌ستی بۆ دروستبكرێت به‌ڵكو
ته‌نانه‌ت ده‌بێ به‌ره‌وپێش ببرێت."
كاتێك هیتله‌ر له‌ئاڕاسته‌ی قبولڕكردنی نیچه به واتای فه‌یله‌سوفی فه‌رمی
نازییه‌كان ماچی ده‌ستی "ئه‌لیزابیت فۆرسته‌ر نیچه"ی كرد له ده‌ره‌وه‌ی
بینای ئه‌رشیڤی نیچه له شاری وایمار، ئه‌مه نازییه‌كان بوون كه ئینكار
بوون و تێنه‌گه‌یشتوو نه‌ك فه‌لسه‌فه‌كه‌ی نیچه.
واتا بنه‌ماییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی نیچه:
فه‌لسه‌فه‌ی نیچه به‌شێوازی هه‌ڵبژاردنی وتار و بێ شێوازی دابینكراوه،
هه‌رچه‌ند روانینی به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌گشتی
سه‌قامگیرو یه‌كده‌سته به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كانی به‌به‌رده‌وامی
له‌ئاڕاسته جۆراوجۆره‌كاندا ده‌گۆڕدرێت.
به‌و واتایه كه زۆرجار وادیاره كه حاشا له‌ده‌ربڕینه‌كانی ده‌كات و
رێگا بۆ لێكدانه‌وه‌ی ناكۆك له‌باره‌ی بیرۆكه‌كانی ئاوه‌ڵا ده‌هێڵێته‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی نیچه فه‌لسه‌فه‌ی بیرۆكه‌و تێگه‌یشتنی قووڵه به‌ڵام
سیستماتیك نیه، له‌هه‌مان كاتدا زۆرجار هه‌ندێك وشه و واتا
له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌كاردێنێت بۆیه له‌فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا هێمایه‌كی
سیستماتیكی فه‌لسه‌فی ده‌رده‌كه‌وێت. |