|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
هاوكاری
17-2-2009 ن/ شیوا وه‌سفی وشه‌ی Cooperation (هاوكاری) ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو وشه‌ی لاتین، Co به‌واتای "با"و Opas به واتای كار. له‌وڕوه‌وه ئه‌و زاراوه‌یه (Cooperation) به‌واتای كاركردن‌و هاوكاری كردنه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا. ئه‌وه‌ش له‌راستیدا هه‌مان كاره كه‌ئێمه ده‌یكه‌ین. چ له‌كارگه‌یه‌كدا كار بكه‌ن یان به‌كومپیوته‌ر یان ته‌له‌فۆنێك بین، هه‌موو رۆژێك هه‌شت كاتژمێر له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا كار ده‌كه‌ین. ئه‌و چێژه‌ی له‌كاره‌كه‌مانی ده‌به‌ین ده‌توانێت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به‌چۆنیه‌تی كاركردنمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا- به‌واتایه‌كی تر بزانین تا چ ئاستێك ده‌توانین له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا هاوكاری بكه‌ین. هاوكارییه‌كی سه‌ركه‌وتنانه له‌شه‌قامه‌كانی شاردا دوو سایتیدایه. ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه‌سانی تر درێژه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن له‌و شوێنه‌ی كه‌دۆخێكان بۆ نه‌ڕه‌خساندوون. له لایه‌كی تر نابێت هه‌ست بكه‌ین كه‌ته‌نها ئێمه هاوكاری‌و هاوڕایی ده‌كه‌ین له‌حاڵێكدا كه‌سانی تر رێگای خۆیانیان گرتۆته پێش. وه‌سفی وشه‌ی "هاوكاری" له‌هیچ شوێنێكدا به‌واتای "سه‌ردانه‌نه‌واندن" نه‌بووه. گرنگ نیه تاك چ تواناییه‌كی هه‌یه یان تا چ راده‌یه‌ك هوشیاره یان تا چ راده‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن‌و تێده‌كۆشن‌و له‌كاره‌كانیدا به‌ده‌ره‌نجامێك ناگات. له‌كاره‌كانماندا چێژ وه‌رناگرین جیا له‌وه‌ی كه‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بكه‌ین. رێگا‌وبانی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاریدا به‌رده‌فه‌رش كراوه.
|