|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
نهێنییه‌كانی خۆشه‌ویستی بێ سنوور (به‌شی 2)
9/11/2009 نووسینی: رۆجه‌ر ئالی بۆكس وه‌رگێڕانی: مه‌ریوان ڕۆژهه‌ڵاتی نهێنیی دووه‌م/ گازنده‌ی ژنه‌كان ئه‌مڕۆكه گازنده‌ی زۆرێك له ژنه‌كان ئه‌وه‌یه كه مێرده‌كانیان یارمه‌تییان ناده‌ن له ماڵه‌وه. ده‌ڵێن كه مێرده‌كانیان له‌وه ناگه‌ن كه ئه‌كرێت كاری ماڵه‌وه چه‌ند خوازه‌ڵۆك و شه‌كه‌تكه‌ر و كاتكوژ و وزه خه‌رجكه‌ر بێت. به‌داخه‌وه ئه‌یڵێم، ئه‌م قسه‌یه‌یان ڕاسته (به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك هه‌ڵاوێرد هه‌یه) ژنه‌كان ده‌بێت قاپه‌كان بشۆن، ژه‌مه‌كان ئاماده بكه‌ن، ماڵه‌كه پاكبكه‌نه‌وه، جێگاكان ڕێك بخه‌ن، ته‌نه‌كه‌خۆڵه‌كان خاڵی بكه‌نه‌وه، جله‌كان بشۆن، ئاگایان له نه‌خۆشه‌كان بێت، بایه‌خ به منداڵه‌كان بده‌ن، پاره‌كان ته‌سلیم بكه‌ن، بڕۆن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دایك و باوكان، یارمه‌تیی منداڵه‌كان بده‌ن له ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌یاندا... ببنه خۆشه‌ویستێك، هاوڕێیه‌ك، ڕاوێژكاری خێزانه‌كه، دكتۆر، پارێزه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی، ڕاگری ماڵ، ڕێبه‌ری گیانی، په‌روه‌رده‌كار، دیسپلینكار، ده‌رگاوان، ڕازێنه‌ره‌وه‌ی ناوخۆ....هتد.هتد.هتد. كه‌ی ئه‌مه كۆتایی دێت؟ كه‌ی دادگه‌ری و یه‌كسانی له‌م بوارانه‌دا به‌دیدێت؟! پیاوی حسابی! خۆ تۆ نه‌بوویته‌ته هاوسه‌ری كۆیله‌یه‌ك یان خزمه‌تكارێك! خۆ تۆ ئه‌وه ئه‌زانی. وا بڕیاره ئه‌و ببێته هاوڕێ و یاریده‌ده‌رت. یاریده‌ده‌ر واته به‌خشینی یارمه‌تی به هاوده‌مه‌كه‌ت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كردارییانه بچه‌سپیت به ئه‌نجامدانی هه‌موو ئیشه‌كان له ماڵه‌وه. ده‌ی پیاوی حسابی! ئه‌وه چیته؟ چ جۆره پیاوێكی بێهه‌ستی؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سه نییه كه ئه‌توت زۆرت خۆشئه‌وێت زۆر بایه‌خده‌ر بوویت به پێویستییه‌كانی له پێش هاوسه‌رگیریدا؟ ئه‌ی كه‌واته هه‌موو ئه‌م هێمای خۆشه‌ویستییانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان به‌ره‌و كوێ چوو؟ بۆ ته‌نه‌كه‌خۆڵه‌كه؟، وابزانم. ئه‌ی مێرد! تكایه كاتێك ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ی له‌و فشار و ئه‌ركانه‌ی كه ژنه‌كه‌ت ڕۆژانه ده‌بێت دووچاری ببێته‌وه، وه له ده‌ستێكی یاریده‌ده‌ر زیاتری پێشكه‌ش بكه، شانێكی ئارامكه‌ره‌وه و گوێیه‌كی بیسه‌ریشی بده‌رێ. ببه به پارێزه‌رێكی تێكۆشه‌ری ماڵه‌وه. به‌ڕێز، بۆچی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ركی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ماڵه‌وه ناگریته ئه‌ستۆ و له پاشاندا بیرێك له‌وه بكه‌ره‌وه كه ده‌یدۆزیته‌وه. له‌وانه‌یه سه‌رت سوڕبمێنێ له‌وه‌ی كه ده‌یدۆزیته‌وه. پاشان له‌وانه‌یه تێبگه‌یت له‌وه‌ی كه ژنه‌كه‌ت ده‌بێت چی بچێژێت، ڕۆژانه. تۆش ئه‌ی ژن، كاتێك مێرده‌كه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات یارمه‌تیت بدات له ماڵه‌وه، تكایه ڕه‌خنه‌گر مه‌به له هه‌وڵه‌كانی. ئه‌گه‌ر وا بی، ئه‌وا بێهیوای ده‌كات له‌وه‌ی كه جارێكی تر بییه‌وێت یارمه‌تیت بداته‌وه. ستایشی بكه. سوپاسی بكه بۆ پاڵپشتییه‌كه‌ی. "په‌رده ئاوا هه‌ڵناواسرێت...بیده به من با پیشانت به‌م چۆن هه‌ڵه‌واسرێت" "ئه‌زیزه‌كه‌م، خاڵێكت له‌سه‌ر ئه‌م قاپه له‌بیرچووه، ئا لێره‌یا" "واز له جله‌كان بێنه! وازیان لێ بێنه! به هه‌ڵه قه‌دیان ئه‌كه‌ی، خۆم ئه‌یكه‌م. تۆ بڕۆ ئیشێكی تر بۆ خۆت بدۆزه‌ره‌وه كه بتوانی" نهێنیی سێیه‌م/ ئه‌مه به هه‌ند وه‌ربگره چه‌ند ساتێك هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی نزیكترین كه‌سن له تۆ، شتی وا بڵێن یان كاری وا بكه‌ن كه سووكایه‌تیت پێ بكات و هه‌سته‌كانت ئازار بدات. ته‌نانه‌ت و به‌تایبه‌تیش له‌م كاتانه‌دا، پێویسته تێگه‌یشتن په‌یڕه‌و بكه‌ین. ئه‌مانه چه‌ند هۆیه‌كن كه‌ده‌كرێت به هه‌ند وه‌ریانبگرین كاتێك ڕووبه‌ڕووی سووكایه‌تی ده‌بینه‌وه:
• له‌وانه‌یه ئه‌م كه‌سه ڕۆژێكی ماندووی بردبێت له ماڵه‌وه یان له‌ئیش. له‌وانه زۆر هه‌ست به باشی نه‌كات. • له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه یاده‌وه‌ریی بێته‌وه بیر له ڕابردوویه‌كی بێزاركه‌ره‌وه، بۆیه له‌وانه‌یه پاشه‌كشێت لێ بكات یان به نه‌رێیانه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌موو جار نا جارێك، ئه‌لیسۆن بیره‌وه‌ریی مامه‌ڵه قسه خراپه‌كانی مێرده‌كه‌ی ده‌هاته‌وه یاد پێش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بگۆڕێت. هه‌ر كه بیری ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بیره‌وه‌رییه‌ك هه‌ستگه‌لێكی وا نه‌یارانه ده‌وروژێنێت كه به وته هێرش ده‌كاته سه‌ر مێرده‌كه‌ی به بێ هیچ هۆیه‌كی ئه‌وتۆ، هه‌رچه‌نده كه مێرده‌كه‌ی ئێستا به‌ته‌واوی گۆڕاوه. ئه‌مانه، ئه‌زیزه‌كه‌م، ته‌نها چه‌ند دیمه‌نێكی لێڵاوین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان لابده‌ین له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته ڕاسته‌قینه‌كاندا. ئایا هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تدا دانیشتوویت و به تێروته‌سه‌لی قسه‌ت له‌گه‌ڵ كردبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی ڕابردووی كاری تێكردوویت؟ ده‌رگای هه‌سته‌كانت دابخه به‌ڕووی ڕابردووه پڕ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كه‌ت. خۆت چاك بكه‌ره‌وه، هاوڕێكه‌م!
• هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی ژناندا، ئه‌كرێت ئه‌و كاتی مانگه بێت كه به سووڕی مانگانه‌دا یاخود سووڕوه‌ستاندا تێده‌په‌ڕن. ژنان ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه له‌م ساتانه‌دا هه‌ست به په‌ژاره و بێهێزی ده‌كه‌ن و تووشی سه‌رئێشه ده‌بن و گه‌رمیی كتوپڕ و شه‌كه‌تی و نیگه‌رانی خه‌وزڕان ئه‌زموون ده‌كه‌ن به‌ته‌واوی هه‌ست به زووهه‌ڵچوویی ده‌كه‌ن و ئاستی متمانه به‌خۆبوونیان هه‌میشه نزمه...هتد.هتد. ئه‌م نیشانانه ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی جیاوازدا بگۆڕێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه زۆر هانده‌ر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر پیاوان ئه‌و پاڵپشتی سۆزداری و تێگه‌یشتنه‌یان پێ بده‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان پێیه‌تی، له ماوه‌ی ئه‌م كاته ماندووكه‌رانه‌دا.
• له‌وانه‌یه شتێكت وتبێت یان ئه‌نجامت دابێت ئاگادارانه یان بێئاگایانه كه ببووبێته هۆی ورووژاندنی ئه‌و تاكه تاوه‌كو به تووڕه‌یی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. • كه‌میی خواردن و یان نه‌بوونی حه‌سانه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌كرێت به‌هه‌مان شێوه به‌شدار بێت له‌وه‌ی كه یه‌كێك به ئاسانی هه‌ڵبچێت.
باوه‌ڕم پێ بكه، زۆر هۆكار هه‌یه كه وه‌ڵامی پرسیاری "بۆچی"مان بده‌یته‌وه پێش ئه‌وه‌ی باز بده‌یت بۆ گریمانه. له‌به‌رئه‌وه، وا پێویسته كه جیاوازییه‌كانمان تێبگه‌ین، پێشینه‌ی جیاوازمان، كه‌سایه‌تیمان، لاوازیمان، هێزمان، په‌روه‌رده‌مان، حاڵه‌ته‌كان، پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و سۆزداری، هتد.. بۆ ئه‌وه‌ی ئارامیمان ڕابگرێت له‌كاتی سووكایه‌تیدا. كاتێك ئه‌نتۆنی به په‌رۆشه‌وه له سه‌رۆك قه‌شه‌كه‌ی نزیك بووه‌وه بۆ مۆڵه‌ت و پشتگیری له به‌رنامه‌یه‌كی ئینجیلی، سه‌رۆك قه‌شه‌كه پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه. ئه‌توانی بیخه‌مڵێنیت كه چی له دواتر ڕوویدا؟ ئه‌نتۆنی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وازی هێنا له چوون بۆ كڵێسا‌و ده‌ستیكرد به خراپ باسكردنی سه‌رۆك قه‌شه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و ئه‌وانی دیكه‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاگای لێ نه‌بوو، ئه‌م هه‌سته ڕووشێنه‌رانه‌ی كه ئه‌و په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن، ده‌رگای كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆحیانه‌ته شه‌ڕه‌نگێزه‌كان كه سزای بده‌ن چونكه ڕێگه‌یدا به‌وه‌ی كه تاڵاوی بچێته دڵییه‌وه. ئه‌مڕۆ، ئه‌و ئه‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری ڕۆحیی پێشووی، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی ئاسان نییه بۆی. هاوڕێیان، ئه‌مه كه‌سێكه كه له قوتابخانه‌ی ئینجیل ده‌رچووبوو، وه دیبلۆمێكی هه‌یه كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت. به‌ڵام ئایا دیبلۆمێك یان بڕوانامه‌یه‌ك ئاستی تێگه‌یشتنت دیاری ده‌كات؟ له‌ڕاستیدا، ئێستا تۆ به خراپی بیر له یه‌كێك ده‌كه‌یته‌وه، جا ئایا ئه‌و كه‌سه له ناو كڵێسادا بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی كڵێسا. ئه‌مه چ جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكه؟ پێگه‌یشتووانه یان منداڵانه؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوێستانه جۆر یان شێوازی تۆیه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی له‌م جۆرانه‌دا؟ ئه‌گه‌ر وایه، چ ئاستێكی تێگه‌یشتن په‌خش ده‌كه‌یته‌وه، پێگه‌یشتووانه یان منداڵانه؟ نهێنیی چواره‌م/ تێگه‌یشتن بۆ سه‌رۆكه‌كان: تێگه‌یشتن بۆ تۆ سێ پێناسه‌ی كرداری هه‌یه بۆ تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه: أ. تێگه‌یشتن واته: لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانی یه‌كێك به شێوه‌یه‌كی ڕاست. نه‌ك ئه‌وه‌ی كار یان كارنه‌كردنی یه‌كێك به‌وه لێك بده‌یته‌وه كه ده‌یبینی یان نایبینی، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ پرسیار بكه‌یت له خودی ئه‌و كه‌سه كه ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یبینی یاخود نایبینی بریتییه له........ ب. تێگه‌یشتن واته: وه‌رگێڕانی وشه‌كانی یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست. هه‌ندێك جار، ئه‌كرێت تاكێك نه‌زانێت به ڕوونی ئه‌و شته بڵێت كه ده‌یه‌وێت بیڵێت، وه وشه‌كانیان له‌وانه‌یه به ڕاشكاوی ئه‌و شته نه‌ڵێن كه له دڵیاندایه. دووباره، پرسیاری دڵسۆزانه بكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بدۆزیته‌وه كه له دڵیاندایه پێش ئه‌وه‌ی باز بده‌یت بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه. ج. تێگه‌یشتن واته: له‌پێكردنی پێڵاوی یه‌كێكی تر* له ڕووی بیر و هه‌سته‌وه. له خۆت بپرسه: ئه‌بێت چی وا له‌م كه‌سه بكات كه ئه‌و شتانه بڵێت یان بیكات كه ئێستا ده‌یانڵێت یان ئه‌نجامیان ده‌دات، كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن كه ده‌یكه‌ن؟ تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه بنه‌ڕه‌تییه بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كان. پێوانه‌یه‌كی بنچینه‌ییه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له پله‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیدایه یان له خواستی به‌ده‌ست هێنانی نووسینگه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیدایه. ئێمه سه‌ركرده‌مان هه‌یه له ماڵه‌وه، له كڵێسا*، له گروپه‌كاندا، له ئیش و كاروباردا، له هه‌ر شوێنێك كه هه‌ین. بۆیه ئه‌م وانه‌یه زۆر كردارییه بۆ هه‌موو كه‌سێك و هه‌ر یه‌كه له ئێمه. په‌نده‌كانی 28:2,16 ده‌ڵێن: 2. بۆ سنووربه‌زاندنی خاكێك زۆر شازاده هه‌ن بۆی، به‌ڵام بۆ پیاوێكی خاوه‌ن تێگه‌یشتن و زانیاری، ماوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه درێژتر ئه‌بێته‌وه. 16. ئه‌و شازاده‌یه‌ی كه تێگه‌یشتنی ده‌وێت، سته‌مكارێكی گه‌وره‌شه...
وه‌رگێڕان! هه‌موو ئه‌مانه ما‌نایان چییه؟ سه‌ركردایه‌تی به بێ تێگه‌یشتن و زانیاری = دامركاندن = یاخی بوون = گۆڕینی حكومه‌ت/سه‌ركردایه‌تی/گۆڕینی هاوڕێ ئه‌ی باشه زانینی ئه‌م شته چ گرنگییه‌كی بۆ من هه‌یه؟ با به شێوه‌یه‌كی تر بۆت ڕوون بكه‌مه‌وه: سه‌ركردایه‌تی به بێ تێگه‌یشتن و زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وی كردن یه‌كسانه به : دامركاندن. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه‌ی نییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسه له پێشڕه‌ویكردنیان كپ ده‌كاته‌وه، ئازاریان ده‌دات، هه‌راسانیان ده‌كات، ده‌یانتۆقێنێت، خۆیان به‌سه‌ردا زاڵ ده‌كات، پۆزیان به‌سه‌ردا لێ ده‌دات و بایه‌خیان پێ نادات. كپكه‌ره‌كان زۆردار و خۆسه‌پێنن، كه‌سانێكن كه ده‌یانه‌وێت شێوازێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت. حه‌ز ناكه‌ن كه خه‌ڵكی پرسیار له‌مه‌ڕ بڕیاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن. هه‌موو شتێك كه ده‌یڵێن ده‌خوات، ده‌بێته یاسا. له‌وانه ئێستا به من بڵێیت: "ئێ خۆ من ده‌ستگیرانه‌كه‌م/ژنه‌كه‌م كپ ناكه‌م" له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی پێم ده‌ڵێی ڕاست بێت، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری سه‌لامه‌تی، با ببینین: به‌م تاقیكردنه‌وه‌ی پیاچوونه‌وه‌یه‌دا تێپه‌ڕه له‌گه‌ڵ من. بزانه و ببینه كه ئایا هیچ كامێك له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی كپكه‌رێك ئه‌نجام ئه‌ده‌یت: • كپكه‌ر كه‌سێكه كه زۆر كۆنتڕۆڵكاره. باوه‌ڕی وایه كه هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌قه. هه‌رچییه‌ك بڵێت ده‌خوات، ده‌بێته یاسا. وه هیچ كه‌سێك نابێت ته‌نانه‌ت بوێرێت پرسیاری ده‌رباره بكات. وه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی نه‌بێت، زۆر توندڕه‌و و به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت به وشه‌كانی. به قسه هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه به‌رهه‌ڵستی بكات. • كپكه‌ر كه‌سێكه كه زۆر حه‌سوود و نائارامه. نایه‌وێت ژنه‌كه‌ی قسه له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێكدا بكات، هه‌رچه‌نده هاوپیشه یان دراوسێ یان خزمی بێت. ئه‌و جۆره كه‌سه‌یه كه پرسیار ده‌كات و ده‌گه‌ڕێت به دوای هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه ژنه‌كه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات...به به‌رده‌وامی چاودێریی ده‌كات و له هه‌موو جووڵه‌یه‌كی ورد ده‌بێته‌وه. • كپكه‌ر كه‌سێكه كه ناهێڵێت ژنه‌كه‌ی بچێت بۆ هیچ شوێنێك به‌بێ خۆی. هه‌وڵ ده‌دات كه له خێزان و هاوڕێكانی به‌دووری بگرێت. له بری ئه‌و قسه ده‌كات، وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ده‌بێت مۆڵه‌تی لێ وه‌ربگرێت ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ساده‌ترین شت. به‌ته‌واوی پشتبه‌ستووی ده‌كات به خۆیه‌وه، وه هانی نادات كه تواناكانی خۆی په‌ره پێ بدات كه خوا پێی به‌خشیوه. ته‌نانه‌ت ئه‌شترسێت له‌وه‌ی ئیش بدۆزێته‌وه، نایه‌وێت ئیش بكات. یان ئه‌گه‌ر ئیش بكات، مووچه‌كه‌ی هی خۆی نییه، هه‌مووی ده‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه. هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واز له‌و چالاكییانه بهێنێت كه یارمه‌تیی ده‌ده‌ن وه‌ك ژنێك هه‌ڵبكات. • بۆ درێژه‌دان به كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی، كه‌سی كپكه‌ر وشه‌ی ڕه‌خنه‌ئامێز به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوونی دابدڕێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌ست بكات كه شایه‌نی هیچ شتێك نییه. مۆڵه‌تی هیچ بیروڕایه‌كی ده‌ربڕیوی نادات، ڕێگه‌ی پێ نادرێت كه ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه به وشه ده‌ریببڕێت (مه‌گه‌ر هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆی بیری لێ ده‌كاته‌وه). له ڕووی هه‌ست و به قسه و هه‌ندێك جاریش له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاری ده‌دات. به هه‌موو جۆرێك خۆی زاڵ ده‌كات به‌سه‌ریدا. ئه‌بێت هه‌میشه ئه‌وه بكات كه خۆی ده‌یڵێت، وه ئه‌و كاته و به‌وجۆره‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت. ستایشی ناكات. زۆر بێباكه له هه‌ست و خوازه‌كانی. • كپكه‌ر كه‌سێكی زۆر خۆپه‌رسته، وه ته‌نها بیر له خۆی ده‌كاته‌وه. ده‌بێت ژنه‌كه‌ی له خزمه‌ت هه‌موو خه‌یاڵ و ئاره‌زووه‌كانیدا بێت. ده‌بێت هه‌موو كاری ماڵه‌كه ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ی خۆی په‌نجه‌یه‌ك بجووڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت كه‌مێك یارمه‌تی بدات. به‌ڕێزم، ئه‌گه‌ر له هه‌ر یه‌كێك له‌م پۆلانه‌دا بیت، ئه‌وا كپكه‌ریت. به‌دوای یارمه‌تیدا بگه‌ڕێ! ناكرێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بیت كه ژنه‌كه‌ت ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ئازار و نادادوه‌رییه بێ به‌زه‌ییانه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی ڕۆژانه، بۆ چه‌ندین ساڵ، وه هێشتا خۆشه‌ویستیت بۆ ده‌رببڕێت له سه‌رته‌وه تا قوله پێت. له‌وانه‌یه هاوڕا نه‌بیت یان حه‌زت نه‌یه‌ت به‌و شتانه‌ی كه من لێره‌دا ده‌یانڵێم، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م مێزه‌كان سه‌ره‌وژێر ببنه‌وه، تاوه‌كو هه‌مان جۆر مامه‌ڵه ببینیت كه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت. ئه‌توانیت له مێشكتدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌یت؟ ئه‌توانی هه‌ست به‌و قسه ڕه‌قانه بكه‌یت كه پێت وتووه، به تۆ بووترێت؟ ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی تۆ ئه‌وی پێ ئازار ده‌ده‌یت، ئه‌توانیت هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر یه‌كێك به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكردیتایه؟ له ناخی دڵمه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه كه خوای باڵاده‌ست وه‌ڵامی نزاكانم بداته‌وه و وا له مێرده كپكه‌ره‌كان بكات كه هه‌مان مامه‌ڵه‌ی بێبه‌زه‌یی و ناخۆش ئه‌زموون بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. خوایه وه‌ڵامی نزاكه‌م بده‌یته‌وه! كاتێك سه‌ركردایه‌تی به بێ تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه ده‌بێت، ده‌بێته كپ كردن و خه‌ڵكیش یاخی ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ده‌توانی چاوه‌ڕێی بكه‌یت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له كپكردنی ژنه‌كه‌ت، به‌ڕێزم: یاخی بوون. ئه‌و له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت یاخی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت به ده‌ستێكی ئاسنین فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌یت، ڕاپه‌ڕینێكی تۆفاناوی ده‌دووریته‌وه. خوا ویستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به خۆشه‌ویستی و ژیری و تێگه‌یشتن پێشڕه‌وی بكه‌یت. ئایه ئه‌مه ئه‌و جۆره‌یه كه له ماڵه‌وه پێشڕه‌وی پێ ده‌كه‌یت؟ هه‌روه‌ك چۆن حكومه‌ته دامركێنه‌ره‌كان نائاگایانه خه‌ڵكی ده‌ورووژێنێت و هان ده‌دات كه شه‌ڕ بكه‌ن له پێناو گۆڕینی سه‌ركردایه‌تیدا، به هه‌مان شێوه‌ش و به كوردییه‌كی په‌تیتر، ژنه‌كه‌ت به‌دوای گۆڕینی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت. به‌ته‌واوی بیر له وازلێهێنان یان گۆڕینی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه (له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت كه لێی تێده‌گات و بایه‌خی پێ ده‌دات) كێ ده‌یه‌وێت له ژینگه‌یه‌كی دامركێنه‌ر و زۆرداریدا بمێنێته‌وه؟ پیاوی حسابی، دڵنیام له‌وه‌ی كه حه‌ز ناكه‌یت ئه‌زموونی ئه‌و شتانه بكه‌یت كه تۆ ده‌رخواردی ژنه‌كه‌تی ده‌ده‌یت. كه‌واته چی وات لێ ده‌كات كه ئه‌و حه‌ز به‌وه بكات؟ خه‌ڵكی ته‌نها كاتێك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سه‌ركردایه‌تی بگۆڕن كه سه‌ركردایه‌تییه‌كه به‌كۆیله‌كار بێت. یان كاتێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كه وه‌دووبكه‌ون و كوێرانه گوێڕایه‌ڵ بن به بێ بیروڕایه‌كی ده‌ربڕاوی خۆیان. ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات كه تۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌تدا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ی، حه‌زی پێ ده‌كه‌ی؟ هه‌ست ده‌كه‌ی كه ئه‌و كه‌سه هیچ پاساوێكی هه‌بێت له خراپ مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ تۆ؟ كه‌واته بۆچی بێبه‌زه‌ییانه ئازاری ژنه‌كه‌ت، به‌نرخترین و گرانبه‌هاترین دیاری ده‌ده‌ی كه خوا خستوویه‌تییه ژێر پاراستنی تۆوه؟ كه‌واته ئه‌گه‌ر تر مێردێكیت و باوكێكیت كه خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات به بێ زانیارییه‌كی دیاری كرا‌و (زانیاریی ڕاست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاو چۆن ده‌بێت پێشڕه‌وی بكات له ماڵه‌وه) و به بێ تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه، ئه‌توانی چاوه‌ڕێی ئه‌م ئه‌نجامانه بكه‌یت: خێزانه‌كه‌ت كپ ده‌كه‌یته‌وه، خێزانه‌كه‌ت دژی ڕژێمه كپكه‌ره‌كه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه، وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵ بێن له ژێر ده‌ستی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تیتدا. به‌ڕێزم، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له سنووربه‌زاندن و سووكایه‌تی كردن به ژنه‌كه‌ت، به دوای گۆڕینی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت، حكومه‌ت ده‌گۆڕێت، داوای هه‌ڵبژاردنێكی زوو ده‌كات یان واژۆت له دژ كۆ ده‌كاته‌وه. سه‌ركردایه‌تی به‌بێ زانیاری و تێگه‌یشتن = كپ كردنه‌وه = زۆرداری، خۆ سه‌پاندن = یاخی بوون = گۆڕینی حكومه‌ت/سه‌ركردایه‌تی. تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه بریتییه له بینینی وێنه گه‌وره‌كه‌یان. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی نییه كه تۆ ده‌ته‌وێت، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه خۆپه‌رسته له‌گه‌ڵتدا یان بایه‌خت پێ ناده‌ن، خۆت ئه‌زانی. واز بێنه له بازدان بۆ لێكدانه‌وه‌ی به‌په‌له و گریمانه پێش ئه‌وه‌ی له‌و كه‌سه‌وه بزانیت كه بۆچی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دا یان ئه‌و قسه‌یه‌یان كرد. هه‌ندێك له‌و كاردانه‌وانه‌ی ئه‌كرێت ئه‌نجامیان بده‌ی ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه ئه‌نجام نه‌ده‌یت بریتین له: تووڕه‌یی، هه‌ستی به‌دوورگرتن، تر، ڕه‌خنه، نائارامی، به‌خیلی، هه‌ستی وه‌لانان و ستایش نه‌كردن، هه‌ڵه لێكدانه‌وه، مامه‌ڵه‌ی خراپی وشه‌یی یان جه‌سته‌یی، یان داواكاریی خۆپه‌رستانه له كه‌سانی دی. نهێنیی پێنجه‌م/ چۆن تێبگه‌ین؟ هه‌ریه‌كه‌مان به دڵنیاییه‌وه توانایه‌كی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن، ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بێته‌وه یاد كه تێگه‌یشتن به په‌یوه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ هاوڕێیانه‌دا كار ئه‌كات: 1. خه‌یاڵكردن: كاتێك له حاڵه‌تێك تێناگه‌ی، ئه‌توانی جڵه‌وی مێشكت به‌ر بده‌ی، بیر له خراپترین بكه‌ره‌وه. سوودی گومانه‌كه‌ت بده به كه‌سه‌كه. ئایا به خراپترین شێوه بیر له كه‌سانی دیكه ده‌كه‌یته‌وه یان به باشترین شێوه؟ باشه. با بڵێین سه‌رۆك قه‌شه‌كه یان هه‌ر ئه‌ندامێكی كڵێسا تۆی تێپه‌ڕاند و سڵاوی لێ نه‌كردی، كاتێك كه تۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بینی. تۆ ئه‌ڵێی چی؟ چ خه‌یاڵگه‌لێك دێت به مێشكتدا؟ ده‌قێكی پیرۆز هه‌یه كه ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامی شتێك بداته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بیبیستێت، ئه‌وا گه‌وجی و شه‌رمه‌زارییه بۆی" په‌نده‌كانی 18:13 ئه‌مه ئه‌و كاته‌م وه‌بیردێنێته‌وه كه جیرۆم بانگی سیرینای كرد كه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. كاتێك سیرینا هاته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه، پرسی كه ئایا ئه‌توانێت نزیكه‌ی پانزه خوله‌كی تر ته‌له‌فۆنی بۆ بكاته‌وه؟ باشه، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له پانزه خوله‌ك هات و ڕۆیشت، وه سیرینا ته‌له‌فۆنی نه‌كرده‌وه، جیرۆم بڕیاریدا كه خۆی ته‌له‌فۆنێكی تری بۆ بكاته‌وه. ئه‌م جاره‌یان سیرینا خوشكه‌كه‌ی نارد بۆ سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت كه ئێستا ناتوانێت بێت بۆ لای ته‌له‌فۆنه‌كه، به‌ڵام دواتر خۆی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كاته‌وه. كاتێك نزیكه‌ی نیو كاتژمێر تێپه‌ڕی و سیرینا هێشتا په‌یوه‌ندی نه‌كردبووه‌وه به جیرۆمه‌وه، جیرۆم تووڕه بوو، هه‌ستی به كه‌نارخستن و وه‌لانان كرد، كورته نامه‌یه‌كی دڵشكێنه‌ری بۆ نارد بۆ مۆبایله‌كه‌ی، پێی وت كه چه‌نده بێخۆشه‌ویستی و خۆپه‌رسته و وا نه‌ده‌جووڵایه‌وه كه هاوڕێیه‌تییه‌كه‌یان گرنگ بێت، جگه له هه‌ندێك هێرشی تر كه له نامه‌كه‌یدا ناردبووی. به‌ته‌واوی بێ‌ئاگا بوو له‌وه‌ی كه هۆكاری ئه‌وه‌ی سیرینا نه‌یتوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات له‌و كاته‌دا ئه‌وه بوو كه نۆبه‌یه‌كی ڕه‌بووه‌ی ترسناكی توش هاتبوو وه خه‌ریك بوو بمرێت به‌هۆیه‌وه. پێم بڵێ، به ڕای تۆ سیرینا هه‌ستی به‌چی كرد كاتێك كه كورته نامه تاونباركار و پڕگریمانه‌كانی جیرۆمی خوێنده‌وه؟ به ڕای تۆ چۆن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه؟ هه‌ست ده‌كه‌ی كه هیچ پۆزشێك كه له دواییدا ده‌ریبڕیبێت، سیرینای هێوركردبێته‌وه؟ كاتێك له حاڵه‌تێك تێناگه‌ی، به‌ڕێزم، زۆر ئاسانه بۆت كه كار یان كارنه‌كردنی یه‌كێك به هه‌ڵه لێك بده‌یته‌وه. واز بهێنه له بیركردنه‌وه‌ی خۆپه‌رستانه. گریمانه‌یه‌ك دابنێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌كرێت ئه‌و كه‌سه تووشی چی هاتبێت؟ كاتێك هه‌موو ڕاستییه‌كانت له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، باز مه‌ده بۆ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه و په‌له. سوودی گومانه‌كه‌ت بده به‌و كه‌سه. خه‌یاڵت به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیانه به‌كار بهێنه. هه‌موو ئه‌و شتانه به‌هه‌ند وه‌ربگره كه ئه‌كرێت ڕوویدابێت. هه‌موو هۆكاره شیاو و ڕه‌واكان بگه‌ڕێ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و "بۆچی"یانه‌ی كه به مێشكتدا تێده‌په‌ڕن. كه وات كرد، ئه‌مه ئاره‌زووت ڕوون ده‌كاته‌وه كه ببیته كه‌سێكی خاوه‌ن "تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه" 2. زانیاری: كاتێك ڕاستییه‌كانت له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، بڕیار مه‌ده. ئه‌م چیرۆكه‌ی خواره‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگره بۆ جارێكی تر كه فریو ده‌خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه بڕیار بده‌ی. پاش هه‌ندێك ڕێكه‌وتی ڕووخۆشانه له‌گه‌ڵ كارڵتۆن، خاتوو گایل خه‌ریك بوو له ڕووی سۆزدارییه‌وه هه‌ستی به‌لایدا ده‌جووڵا. خه‌ریك بوو باوه‌ڕی ده‌كرد كه ئه‌كرێت شتی باش له‌م چاوپێكه‌وتنه ئاساییانه‌وه هه‌ڵبقوڵێت. به‌ڵام كاتێك كارڵتۆن په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كرد هه‌روه‌ك به‌ڵێنی پێی‌دابوو له‌دوا چاوپێكه‌وتنیاندا، گایل هه‌ستی كرد به‌وه‌ی كه ئه‌و بایه‌خی پێ نادات. بۆیه بڕیاریدا كه ئه‌وه كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كی مژده‌به‌خشه، كه ئه‌وه‌نده نه‌مابوو ڕوو بدات. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ته‌منتردا به‌شكرد له كڵێساكه‌دا، هانی دا بۆ ئه‌وه‌ی وا به زووی بڕیار له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه نه‌دات. هانی دا كه ته‌له‌فۆنێك بكات بۆ كارلتۆن بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه به ته‌واوی چی ڕوویداوه، كه‌بۆچی په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدابوو. كاتێك په‌یوه‌ندی پێوه كرد، كارڵتۆن ئه‌وه‌ی پێ وت كه هه‌ستی كردووه خه‌ریكه ئه‌وی خۆش ده‌وێت و ترساوه، چونكه خه‌می ئه‌وه‌ی لێهاتبوو كه بۆ دوو جار بریندار ببێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕێ به خۆی بدات بۆ جاری دووه‌م بكه‌وێته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه. ئه‌بینی كه چۆن ده‌كرێت باز بده‌ین بۆ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه كاتێك زانیاریمان نییه؟ زانیاری له‌سه‌ر حاڵه‌تێك یارمه‌تیمان ده‌دات كه زیاتر تێگه‌یشتوو بین. ئه‌گه‌ر زانیاریت نییه، كه‌واته ڕێ مه‌ده به چه‌ندین بیری نه‌رێ كه مێشكت جه‌نجاڵ بكه‌ن، وه ببنه هۆكاری ئه‌وه‌ی بێباكانه هه‌ڵسوكه‌ت بكه‌یت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تت نه‌كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ی. ئه‌مڕۆ، كارڵتۆن و گایل هاوسه‌ری یه‌كترن. 3.ئه‌زموون: تێده‌گه‌م هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی، تووشی چی هاتووی. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر زیاتر له خه‌ڵكی تێبگه‌ی، شتێكی ژیرانه ده‌بێت كه چاوێك به ئه‌زموونه‌كانی خۆتدا بخشێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی له‌هه‌مان شێوه‌ت تووش هاتبێت كه ئه‌و كه‌سه تووشی بووه، ئاسانتر ده‌بێت بۆ تۆ كه تێبگه‌ی به‌چیدا تێده‌په‌ڕن و هاوسۆزییان بكه‌ی. ئه‌زموون ڕێگریت ده‌كات له‌وه‌ی په‌نجه‌ت به بڕیاره‌وه بۆ كه‌سێك ڕابكێشیت، كه كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی حاڵه‌تێكی دیاریكراوت نییه، ئه‌توانی به خه‌یاڵ پێڵاوی ئه‌و كه‌سه له‌پێ بكه‌ی، وه هه‌وڵ بده‌ی ئاشنا ببیت پێی له‌گه‌ڵیاندا. كه هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌سێك لێت تێناگات، چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه؟ له‌وانه‌یه ده‌نگت به‌رز بكه‌یته‌وه، تووڕه ببیت، بكشێیته‌وه، بێده‌نگ ببیت، هیچ نه‌ڵێیت، هه‌ڵبچیت یان بته‌قیته‌وه، به‌دوای كه‌سێكی تردا بگه‌ڕێیت كه نهێنی لا بدركێنیت، هتد. هتد. هتد. هاوڕێم، تۆ پێویستت به‌م سێ هاوده‌مانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بدات كه باشتر له كه‌سانی تر تێبگه‌یت. چونكه به‌بێ ئه‌وانه، كار یان كارنه‌كردنی خه‌ڵكی به‌هه‌ڵه لێك ده‌ده‌یته‌وه، وشه‌كانیان به هه‌ڵه لێك ده‌ده‌یته‌وه. پێشه‌كیانه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ی، پێش ئه‌وه‌ی ببیستی كه چیان هه‌یه بۆ وتن. به تووڕه‌ی، ترس، گومان، نائارامی، ڕه‌خنه‌گرتن، به هه‌ستی به‌دوورگرتن یان وه‌لا نان وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ی داواكاریی خۆپه‌رستانه له‌سه‌ر كه‌سانی دی دابنێیت، باز ده‌ده‌یت بۆ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه و گومان، وه بڕیار له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه ده‌ده‌ی پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاستییه‌كان لێك بده‌یته‌وه. هه‌ست به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ی، "ئه‌گه‌ر ئازارم بده‌ی، ئه‌وا ئازارت ده‌ده‌مه‌وه"، جا ئایا له ڕووی زمانه‌مه‌وه بێت (به‌كار هێنانی وشه بۆ ئازار دان یان قسه‌ی پاشه‌مله كردن) یان له ڕووی كرداره‌وه. چونكه به بێ تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه، هه‌موو جووڵه هه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ی. ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ببیته پیاوێكی خاوه‌ن تێگه‌یشتن؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ببیته ژنێكی خاوه‌ن تێگه‌یشتن؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه خۆشه‌ویستیی پێگه‌یشتووانه نیشان بده‌ی، كه‌ببیته نموونه‌ی تێگه‌یشتنی پێگه‌یشتووانه؟ |