|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
چای سه‌وز..موعجیزه‌یه‌ك له كوپێكدا
19-11-2009 سوده‌كانی چای سه‌وز و كاریگه‌رییه‌كانی 4000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌وه به‌خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رسورِهێنه‌ر داده‌نرێت. چای سه‌وز وه‌ك ماده‌یه‌كی دژه ڤایرۆسی كارده‌كات. مادده‌ی فلۆریدی تێدایه، ئه‌وكانزایه‌یه كه‌یارمه‌تی رِێگرتن له كلۆربون و به‌هێزكردنی مینای ددان ده‌دات، یه‌ك كوپ له‌رِۆژێكدا دروستبونی كلسی ددان و نه‌خۆشی به‌كتریا له ده‌مدا كه‌مده‌كاته‌وه. چای سه‌وز وه‌ك كارایه‌كی دژه هه‌وكردن و رِاگرتنی ته‌ندروستی و زینده‌كرداری چالاك و كۆئه‌ندامی سورِی خوێن كارده‌كات. ئه‌مه مانای وایه ئه‌م خواردنه‌وه‌یه موعجیزه‌یه‌كه له كوپێكدا. جه‌سته‌ت به‌رپه‌رچی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی مادده زیانبه‌خشه‌كان ده‌داته‌وه به‌به‌كارهێنانی گه‌رده دژه ئۆكسێنه‌ره پارێزگاریكه‌ره‌كان كه له كۆئه‌ندامه‌كانی له‌شدا هه‌ن بۆ له‌ناوبردنی كاریگه‌رییه ژه‌هراوییه‌كانی ئه‌م مادده زیانبه‌خشانه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه‌وا له‌لایه‌ن شاره‌زایانی خۆراكه‌وه هانده‌درێین بۆ زیادكردنی ئاستی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان له‌لاشه‌ماندا. خۆشبه‌ختانه ئه‌مه به‌ئاسانی به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت به زیادكردنی خۆراكی ته‌ندروست بۆ ژه‌مه خۆراكه‌كانت وه‌ك سه‌وزه‌و میوه‌كان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌دژه ئۆكسێنه‌ره‌كاندا. ئاستی دژه ئۆكسێنه‌ر له چای سه‌وزدا سه‌د جار زیاتر كاریگه‌رتره وه‌ك له ڤیتامین سی وه 25 جاریش باشتره له ڤیتامین ئی له‌پاراستنی سیستمی به‌رگری له‌شماندا. پێكهاته‌ی چای سه‌وز ئه‌وانه‌ن كه سودی ته‌ندروستی سه‌رسورِهێنه‌ریان هه‌یه كه پێیان ده‌وترێت كاتیچینز Catechins . كاتیچینز داده‌نرێت به‌كاریگه‌رترین مادده‌ی ناو هه‌موو دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان وه كاریگه‌ریه‌كه‌ی زۆر به‌رزتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چای رِه‌شدا. سودێكی تری چای سه‌وز له‌وه‌دایه كه ده‌شێ كاربكات وه‌ك ماده‌یه‌كی دژی زوو مردن به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه‌وه. خواردنه‌وه‌ی ئه‌م چایه ئاستی گشتی كۆلیستروڵ و كولسترۆڵی LDL داده‌به‌زێنێت كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تۆپه‌ڵبونی خرِۆكوكانی خوێن و په‌ستانی خوێن راده‌گرێت. ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێكی تری چای سه‌وزن: دژی شێرپه‌نجه‌یه •یارمه‌تی رِاگرتنی شه‌كره ده‌كات •رِێگره له نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ماره‌كانی دڵ •نه‌هێشتنی زیپكه‌و جوانكردنی پێست •یارمه‌تی رێجیمكردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌كات •دره‌نگ پیربوون •یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات •یارمه‌تی كارئاسایی ریخۆڵه‌كان ده‌كات •زاخاوی مێشك ده‌كا بێ بوونه هۆی بێخه‌وی یان سه‌خڵه‌تی به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی دووگیانی دا. ئه‌م سوده به‌هێزانه‌ی چای سه‌وز ناتوانرێت به‌هیچ مادده‌یه‌كی تر به‌راورد بكرێت به‌بێ بونی هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ.
و. له ئینگلیزی یه‌وه : دڵشاد محمد سه‌رچاوه: http://www.green-tea-expert.com/benefits-of-green-tea.html
|