|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
رۆنی ماسی.. خواردنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر
3-12-2009 ڕۆنی ماسی به‌وه ناسراوه كه په‌ستانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی كه‌مده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی هۆشیاری مێشك ده‌دات، وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئاسوده‌یی به‌سووده. ئۆمیگا 3 كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ماسیدا هه‌یه سودی بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی جه‌سته‌یی و مێشك بۆ نمونه ترشه چه‌وری زنجیره درێژه‌كانی ئۆمیگا 3 توانای به‌رگرتنیان هه‌یه له‌نه‌خۆشی دڵ و ڕێگرن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مێشكه‌وه هه‌یه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كره، شێرپه‌نجه، مێشك تێكچون و ئازار. سوده‌كانی ئۆمیگا 3: 1- بوژێنه‌ره‌وه‌ی مێشكه: ترشه چه‌وری ئۆمیگا 3 بوژێنه‌ره‌وه‌و به‌هێزكه‌ری مێشكه له‌به‌رئه‌وه‌ی DHA و EPA ی تێدایه كه زۆر گرنگن بۆ ئیشكردنی رێكوپێكی مێشك، سه‌ره‌نجام، توانای مێشك زیاد ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی زیادبونی ته‌ركیزكردن و چالاكی و به‌هێزكردنی بیر. 2- چوست كردن و گه‌شانه‌وه‌ی پێست: ڕۆنی ماسی پێست توند‌و تۆڵ ده‌كات به‌به‌رهه‌م هێنانی زۆری كۆلاجینی گه‌نج كه‌ره‌وه‌و نه‌رمه مادده، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی دژه هه‌وكردن دابین ده‌كات كه به‌رپرسه له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و سوتانه‌وه‌ی پێست، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچ بوون. 3- زیادبوونی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ماخ كه‌م ده‌كاته‌وه: كاتێك له مێشكدا ئاستی EPA و DHA نزم ده‌بێته‌وه ده‌بێته هۆی تێكچونی مێشك به‌هۆی ناهاوتایی كیمیاییه‌وه، نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و له‌رزۆكی و تێكچونی مێشك و شیزۆفرینیا و نه‌خۆشی ده‌ماخ له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه فێیان له‌گه‌ڵدایه ته‌شه‌نه‌ده‌سه‌نێت ئه‌گه‌ر مێشك نه‌توانێت خه‌مۆكی و مه‌زاج گۆڕین و هه‌ستی دژوار رێكبخات. 4- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك: ترشه چه‌ورییه‌كانی ڕۆنی ماسی ڕێگرن له گۆڕینی خانه‌ی ساغ بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجاوی، وه ڕێگره له گه‌شه‌كردنی خانه‌ی نه‌ویستراو، وه كوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، سه‌ره‌نجام ڕێگره له دروستبوونی هه‌رسێ شێرپه‌نجه باوه‌كه كه‌بریتین له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و كۆڵۆن و پرۆستات. 5- رێكخستنی ئاستی كولیستڕۆڵ و ڕێگرتن له جه‌ڵده‌ی دڵ: ئه‌و ترشه چه‌ورییانه‌ی له‌ڕۆنی ماسیدا هه‌ن وه‌ك: DHA , EPA, DPA یارمه‌تی دابه‌زینی كۆلیسترۆڵی خراپ و LDL و په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن، ڕێگری ده‌كه‌ن له جه‌ڵده‌ی دڵ به‌ڕێكخستنی كاری دڵ و ده‌ماره‌كان و خوێن به‌ره‌كان. چه‌ورییه‌كانی ڕۆنی ماسی كولسترۆڵی به‌سودو HDL زیاد ده‌كات وه ڕێگریده‌كه‌ن له دروست بوونی كڵۆتبوونی خوێن پێش ئه‌وه‌ی زیان به جه‌سته بگه‌یه‌نن. 6- خواردنێكی باشه بۆ دایكه دووگیانه‌كان: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و دایكانه‌ی خواردنه‌كانی ڕۆنی ماسی ده‌خۆن كه‌مترین مه‌ترسی له‌دایكبونی پێش وه‌ختی منداڵه‌كه‌یان هه‌یه، یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و دوور له گه‌شه‌ی ناته‌ندروست و هه‌ڵسوكه‌وتی ناڕێكوپێك و یارمه‌تی گه‌شه‌ی ده‌ماخ ده‌دات به‌مه‌ش كۆرپه‌له ده‌بێته منداڵێكی زیره‌كترو ته‌ندروست تر. 7- كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی مێشك له‌ناو منداڵاندا: نمونه‌یه‌كی تری سوده‌كانی ڕۆنی ماسی بریتی یه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ADD, DHDو دسپراكسیا و دسلاكسیا، ئه‌و مناڵانه‌ی به‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن هیوایه‌كی تازه‌یان پێ ده‌به‌خشرێت و هه‌ڵسوكه‌وتیان باش ده‌بێت به پێدانی ئه‌م خواردنه. 8- به‌هێزكه‌ری سیستمی به‌رگری له‌شه: به‌هۆی ڕۆنی ماسیه‌وه هۆرمۆنی سیرۆتین به‌رهه‌مدێت كه ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوون و فراوانبونی سیستمی به‌رگری له‌ش، ئه‌م هۆرمۆنه‌ش خه‌ڵكی دڵخۆش ده‌كات. دڵخۆشییش كاریگه‌ره بۆ سه‌ر گرفته سۆزداریه‌كان وه له‌مه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی ئاسوده‌یی. 9- بۆ بینایی چاو به‌سووده: ڕۆنی ماسی زۆر به‌سوده بۆ بینایی چاو، ته‌نها بۆ بینایی چاو باش نیه به‌ڵكو چاو له ووشكبونه‌وه ده‌پارێزێت و كزبوونی چاو ڕاده‌گرێت به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن. 10- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌وكردن و سوتانه‌وه: ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كان و میزه‌ڵدان و دیواری ناوه‌وه‌ی سك به‌هۆی خواردنی ڕۆنی ماسیه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و نامێنێت. و. له‌ئینگلیزییه‌وه: دڵشاد محه‌مه‌د سه‌رچاوه:http://www.keyfishoilbenefits.com
|