|
سه‌نته‌ری جێنده‌ر دوو كتێبی
نوێ ده‌خاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران

22-5-2010
به‌مزوانه سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر دوو كتێبی نوێی
توێژه‌ر ڤیان مه‌جید لێپرسراوی سه‌نته‌ره‌كه ده‌خاته به‌ر دیدی
خوێنه‌ران.
كتێبی یه‌كه‌میان چاپی دووه‌می كتێبی (سیستمی حزبی له‌ئه‌مه‌ریكاو
كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته‌كه) یه كه‌تێیدا لێكۆڵه‌ر
به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌سیستمی حزبی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌كات.
كتێبه‌كه له‌دوو ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت.
كتێبی دووه‌میش به‌ناونیشانی (سیستمه‌كانی
هه‌ڵبژاردن و پرنسیپه‌كانی ده‌نگدان) ه كه لێكۆڵه‌ر تێیدا
به‌تێروته‌سه‌لی و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی باس له‌سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن
ده‌كات له‌جیهانداو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی
ئه‌كادیمی شرۆڤه‌ده‌كات و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م پێوه‌رانه‌دا
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت به‌ئامارو
داتای پێویسته‌وه.
|